حکومەتی بەهێز پۆزش بۆکاری نایاسای ناهێنێتەوە .

حکومەتی بەهێز پۆزش بۆکاری نایاسای ناهێنێتەوە .

مێژوو شاهیدە پارتی لەهیچ گرژی و شەڕێک دەستپێک و دەست پێشخەرنەبووە و هەمیشە بەرگری لەیەکپارچەی و پاراستنی کەرامەتی تاکی کوردی و خاک و ئاو دەستکەوتەکان کردووە ،، بەڵام ئەم شەرانگێزەیەی چەند بەناو بەرپرسێک کەبەڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و سڵ لەهیچ ناکەن ،، هیچ گومانی تێدانیە دڕێژە پێدەری پیلانی 16 ئۆکتۆبەرە بەکارئەکتەری خۆفرۆشانی ناوخۆ لەپێناو بەجێگەیاندنی خەونەگڵاوەکانیان کەلە پردێ و سحیلا و محمودیە لەگۆرنرا ....

ئەم هەوڵە نەزۆکانەی چەند خۆفرۆشێک خۆرسک نیە و بەرنامە بۆ دارێژراوە ،، دەست بۆهەمووشتێک دەبەن لەپێناو بەجێ گەیاندنی ئامانجەکانیان ( فرۆشتن و ڕادەست کردنی خاک بێت ، کوشتن و رفاندنی کادری حزبی و ڕۆژنامە نوسبێت ، سوتاندن و تەقەکردن لە بارەگای حزبی و کەناڵی ڕاگەیاندنبێت ، بڵاو کردنەوەی ترس و دڵەڕاوکێ بێت ....هتد )
زۆر گرنگە حکومەتی هەرێم و لایەنە سیاسیە دڵسۆزەکان ،، ئەم پیلان گێریە پشت گوێ نەخەن و بەوردی چاودێری دۆخەکە بکەن ،، زەرورەتە لەپێناو تێک نەچونی بارودۆخی هەرێمی کوردستان و پاراستی دەستکەوتەکان سەرجەم ڕاستیەکان بخرێتەروو کەئامانج لەم شەرانگێزیە چیە ....

هۆکاری سەرەکی بەردەوام بوونی خۆفرۆشان لەسەر خۆفرۆشیان ، سزانەدان و چاوپۆشیە لەخیانەتەکانیان؟!
کە حکومەت و لایەنەکانەکان لێکدانەوەی ئەوەدەکەن گەر ڕاستی خائین و خۆفرۆشان بخرێتەروو شەری برا کوژی یان دووئیدارەی رودەدات !
ئەم جۆرە بیرکردنەوانە کوردستان بەرەو هەڵدێر دەباو هەڵەیەکی کوشندەیە بۆ قەوارەی کوردی،، گەروابێت ئەم دەسەڵات و حکومەتە هیچ ئەهمیەتێکی نیە و تەنها رووکەشە و پێویست ناکات بوونی هەبێت ....

حکومەتی بەهێز پێویستە بەرەنگاری هەموو خائین و خۆفرۆش و گەندەڵ و چەتەو شەرانگێزێک ببێتەوە فەرق و جودای لەنێوان هاوڵاتی ئاسای و بەرپرس نەکات ....
حکومەتی بەهێز چاوپۆشی و پۆزش بۆ شەرانگێز و ئاژاوەچیەکان ناهێنێتەوە لەهەرئاست و پلەیەکدابن ....
حکومەتی بەهێز یاسا بەسەر هەموو تاکێدا وەک یەک جێ بەجێ دەکات بەمیزاجی حزبی کارناکا و هەنگاو ترسنۆکانە نانێت .
Top