لەمێژوودا هۆکاری نەگەیشتنی کوردبە ئامانج دەستی ناوەخۆی بووە !!

لەمێژوودا هۆکاری نەگەیشتنی کوردبە ئامانج دەستی ناوەخۆی بووە !!
تادێت کێشەکانی نێوان هەولێرو بەغداد بەئاراستەی زیاتر ئاڵۆزبوون دەڕۆن وخەریکەسەرلەبەری پڕۆسەی سیاسی لەعێراق دووچاری شکست دەبێت چارەسەریەکان بەرەوبنبەست دەڕۆن
هەرۆژەبیانوێک دێننە پێێش
هەمیشە پەیامەکانی جەنابی سەرۆک سەبارەت بەهەڵسوکەوتی تاکڕەوانی شیعەکانی عێراق ئەوەی بۆهەموولایەک سەلماندووە کە گەورەترین مەترسی لەسەرئەزموونی کوردستان وجارێکی ترچەوساندنەوەی گەلەکەمان لەهەرکاتێکی تردا وارد و زیاترە بەڵام بەداخەوە هەندێ لەلایەنەسیاسیەکانی هەرێم هەمیشەکەوتوونەتەژێر کاریگەری هەژموونی وڵاتانی ئێقلیمی کەبەرژەوەندیان لەبەهێزکردنی شیعەگەریدایە ئەمەش بۆتەمایەی پەکخستنی بەرەوپێشەوەبردنی قەزیەی کورد۰
هەندێیکیشیان سەرەڕای ڕێکەوتنی ستراتژی لەگەڵ پارتیمان بوونە ئامرازی جێ بەجێ کردنی ئەجێندای هەرێمی وگەورەترین گورزی کاریگەریان بەماف وداخوازیەکانی گەلەکەمان گەیاندووە۰

دیارە لەوکاتدا زۆرلەسەرانی بەناوئۆپۆزسیۆنیش لەکەناڵەکانی میدیادا بانگەشەی ئەوەیان دەکردکەبارزانی کێشەی شەخسی لەسەردەستکەوتی حزبی لەگەڵ مالیکی وعەبادی داهەبووە

بیرتانە کەفەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی دیجلە گەورەترین مەترسی بۆکەرکوک دروست دەکرد وبەداگیردنی کەرکوکیش بەلێشاوهێنانی عەرەب بۆکەرکوک وناوچە ناکۆکی لەسەرەکان و مەترسی گەورە لەسەرمادەی سەدووچل دروست کراوە۰

ماوەتەوەبڵێین سیاسەتی حەکیمانەودووربینانەی مەرجەعی باڵای کوردستان سەرۆک مسعودبارزانی لەسەرخوێندنەوەی پڕاگماتیکیانەی بۆهاوکێشە دەولی وهەرێمیەکان ویاریکردنی هاوسەنگانە لەسەرسەرجەم ئەومیحوەربەندیانەی هیلالی شیعی ودەرهاوێشتەکانی بەهاری عەرەبی لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەئارادان وهەمیشەتوانیویەتی زوترلەخەڵک وسەرکردەکانی تر هەست بەمەترسیەکان بکات وهەنگاوی حەکیمانە لەپێناودەستەبەرکردنی زۆرترین دەست کەوت بۆگەلەکەمان وپاراستنی لەهەرمەترسیەک کەببێتەمایەی لاوازبوونی ئەزموونی هەرێمی کوردستان هۆشداری داوە ۰

بۆیەلەسەرئاستی ناوەخۆش دا گرنگەزیاترکارلەسەرپتەوکردنی ناوماڵی کورد بکرێت وسودلەهەڵەکانی ڕابردو وەربگرین ۰
لەئێستادا هەوڵی زۆرهەیە بۆساڵی 2020 مەترسی لەسەربوودجەومووچەی خەڵکی کوردستان دروست بکەن وبیانووی جۆراوجۆر دەگیرێت بۆیەپێویست دەکات لێژنەیەک لەسەرکردایەتی خ
حزبەسیاسیەکانی کوردستان دروست بکرێت لەلایەن مەرجەعی باڵاوە ڕێنوێنی وئاراستەبکرێن بۆچارەسەری ئەوئاڵنگاریانەی کەپیلانی بۆدارێژراوە لەلایەن باڵەدەست رۆیشتووەکانی بەغداد لەئارادان
ئەودەستانە ببردرێن کە بوونەتەکوانی کوشندەی کورد ونەگەیشتن بەئامانج
Top