پێگەی هەرێمی كوردستان دوای داعش.

پێگەی هەرێمی كوردستان دوای داعش.
هەروەك دیارە هەرێمی كوردستان لە كاتی هاتنی داعش رۆڵێكی گرینگی هەبوو . هەرچەندە سەرەتای داعش كە بەناو دەوڵەتی ئیسلامی خۆیان ناساند. سەرەتا هێرشی نەكردە سەرخاكی هەرێمی كوردستان لە چەند شوێن هەر زۆر لە یەكتریشەوە نزیك بوون لە مانگی رەمەزاندا پێشمەرگە فتاری خۆیان بە بانگی ئەوان دەكردەوە.
بەڵام دواتر هەموو شتێك پێچەوانە بوەوە هێرش كرا سەر خاكی هەرێمی كوردستان ئەوە بوو بۆ ماوەی زیاتر لە دوو سال پێكدادان بەردەوام بوو لە ئەنجام دا چەندین پێشمەرەگەی كوردستان شەهید و زامدار بوون. بەڵام دواتر لەسەر دەستی پێشمەرگە توانیان كۆتای بەم خەلافەتە بهێنن و لە ناویان ببەن لە دوای ئەمە دا كوردستان رۆل و پێگەیەكی زۆری هەبوو كە لە وڵاتان بۆ لەناو بردنی دووژمن دەهاتن بۆ كوردستان.
دوا بە دوای ئەمە كوردستان بە هۆی شەڕی داعش و هەروەها بڕینی بودجەی هەرێمی كوردستان لە لایان عێراق وە لایەنی ئابوری توشی داڕمانێكی سەخت بوو كە ناچار، دەبوو قەرز وەربگرێت بۆ ئەوەی هاوڵاتیانی خۆی بژیێنێت. جگە لەمەش بەهۆی ئەم قەیرانەوە هەندێك لە كومپانیەكان كوردستانیان جێهێشت كارەكانی خۆیان راگرت، بۆیە كوردستان لەو پەری پەرتەوازەی و ئابلوقەی گەورە دابوو.
لەلایەكی تریشەوە دوای داعش حكومەتی عێراق هێرشی كردە سەر ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان ئەوەش بەهۆی پەرتەوازی و خیانەتی ناوە خۆ بوو كە حكومەتی عێراق دەیویست بە بیانوی جیاواز رۆژ بە رۆژ پێگەی كورد لاواز بكات و جگە لەمەش حیدر عبادی لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی جیهانی نییەتی دڵی خۆی ئاشكرا كرد كە دەڵێت ئامانجیان ئەوەیە كورد بگەرێتەوە بۆ پێش سالی( 1991).بەڵام نە عبادی و هیچ كەسێكی تری عێراقی نەیان توانی ئەم كارە ئەنجام بدەن، ئەویش بڵاو دەكەنەوە تەنها بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنە، بۆیە هەمویان گەیشتونەتە ئەو بڕواییەی كە بەبئ كورد حكومەتی عێراق ناتوانێت حكومەتی داهاتوش دابەمەزرێنێت، یان حكومەت بەرنامەكانی خۆی دابنێت .
بۆیە بە بۆچونی زۆربەی شارەزایان و پسپۆران و كەسایەتی و سیاسەتمەدران، ئەوەی كاریگەری لەسەر هەرێمی كوردستان هەیە پێویستە كورد ناو ماڵی خۆی یكبخات و یەكگرتوبێت. بۆیە گەر كورد یەك دەنگ بێت هیچ كەس و لایەنێك ناتوانێت مافە دەستورییەكانی لە كورد بسەنێت یاخود زەوت بكات. بۆ نمونە هەركەس و لایەنێك ئەگر بیانەوێت مافەكانی كورد پێشێل بكات دەبێت گۆرانكاری لە دەستوریش دا بكات ئەمەش مەحالە وناكرێت. هەر بۆیە دوای ئەمە دەسەڵاتدارانی هەرێم توانیان ئەم ئابلوقەیە بشكێنن و ژیان و گوزەرانی خەڵك باش بكەن و ئاسایی بكەنەوە .
بۆیە هەركاتێك كوردستان توشی ئەم كارەساتە بیبَت بە هۆی خیانەتەوە بووە . دوا بەدوای ئەمە كوردستان توانی رۆل و پێگەی خۆی بەهێز بكات، چونكە پێگەی هەرێم زۆر بەهێز و گەورەیە لە ناوچەكەدا بۆتە جێگەی سەرنجی وڵاتە زلهێزەكانی جیهان. گەورەترین دەوری هەبوو بۆ لەناو بردنی گەورەترین رێكخراوی تیرۆر لەناوچەكە دا، لە لایەكی تریشەوە كوردستان بەراورد ناكرێت بە عێراق، چونكە لە كوردستان ئارامتر و خزمەتگوزاری باشتر پێشكەشی هاولاتیان كراوە و رۆژ بەرۆژ بارگوزەرانی خەلك بەرەو باشتر دەچێت.
هەروەها كوردستان كاریگەری زۆری هەیە لەناوچەكە و جیهان دا و پێشمەرگەو كوردستان بە جیهان ناسێندراون بەهۆی ئەو داستانەی تۆماریان كرد، لەلایەكی تریشەوە كوردستان لە رووی ئابوری دەتوانین بلێین دەولەمەندە بە نەوت و گاز لە زۆربەی شوێنەكان دەتواندرێت بیر لێبدرێت و بگاتە نەوت وگاز ئەمەش پێگەی هەرێمی كوردستان لەرووی ئابوری لە داهاتوو دا بەهێزبكات و ببێتە سرنجی ولاتە زلهێزەكان .
چونكە گەورەترین خەزێنەی غاز لە كوردستانەو لەلایەكی تر ئەگەر كورد لە كۆنگرە ئابوریەكان بتوانێت بژدار بێت و كەسانی بە ئەزمون وەك سەرۆك(مسعود بارزانی) تێیدا بەژداری بكات بەمەش كورد زیاتر دەناسرێت و پێگەی هەرێمی كوردستان زیاتر بەهێز دەبێت. هەروەها بەهۆی گرینگی پێگەی كوردستان وای كردوە كە نوێنەرانی كورد چەندین جار بەژدار بن لە كۆربەندی ئابوری ولاتان كە ئەمەش گرینگی خۆی هەیە.

Top