گۆڕان شكەست دێنێت، ئەگەر خۆمان نەگۆڕین.

گۆڕان شكەست دێنێت، ئەگەر خۆمان نەگۆڕین.
هەر یەكێكمان لای خۆمانەوە دەمانەوێت هەرچی باشە حكومەت بۆمان بكات، دەمانەوێت گۆڕانكاری چاكسازی خزمەت لە پێشینەی كارەكان بێت. رۆژ تا ئێوارە باس باسی حكومەت، بەردەوام گلەیی دەكرێت، پیشەی بەشێكی زۆری خەڵكی بۆتە رەخنەو گلەیی لە حكومەت، بەشێكی زۆری گەنجان و دەرچوانی زانكۆ بونەتە پاڵەوانی سۆشیال میدیا لە سایەی رخنەگرتن لە كار و ئەدای حكومەت.
زۆربەی چینەكانی كۆمەڵگەی كوردی ئەوەندەی زمانی ماندووە بە رەخنەگرتن ئەوندە بیرناكاتەوە، پرۆژەی نوێ‌ بێنێتە كایەوە خزمەتی خەڵكی بكات سود لە بیرۆكەی باش وەربگیردرێت ئێمەش ببینە خاوەن داهانێنا، بەلانی كەم لە ناوخۆ سودی لێببینین، ئەوانەی بە زمان پاڵەوانن كێ‌ تاكو ئێستا پرۆژەی داوەتە حكومەت؟ كاری لەسەر بكات بۆ خزمەتی گشتی.
جیاوازی بیركردنەوەی سیاسی رێگەی نەداوە یەك ئاراستە بیربكەینەوە بۆ خزمەتی گشتی. ئەوەی بیر لێدەكرێتەوە بەرژەوەندی حزبە. مۆدێلی رەخنە گرتنی ئێمە هەڵەیە، تەنها بۆتە نەریتێك دەبێت رەخنەبگرین بێئەوەی باشترمان پێبێت. ئەم شێوازە لە حزبە دژەكان ماوەتەوە، رەخنەگرتن كاتێك دەبێت ئەگەر پلان و پڕۆژەی باشمان ئامادەكردبێت لە رێگەی پەرلەمان پێشكەشی حكومەت بكەین.
زۆربەمان بۆ دەرخستنی خۆمان قسەدەكەین بەڵام بێكردارین، كێ‌ هەیە شانی خۆی بداتە بەركار لە پێناو خزمەتی گشت توێژەكانی كۆمەڵگە، هەموومان بەپێی پێگەو سەنگی خۆمان لە كۆمەڵگە ئەركمان لەسەرە، دەبێت قسەكەركان بێنە مەیدانی كاركردن شان بدەنە بەرخزمەت، پیشەیان نەبێتە قسەی راگەیاندن و سۆشیال میدیا.
پێویستە گشتمان هاوكاری حكومەت بكەین لە بەرەو پێشچون و برەودان بە خزمەتی گشتی، لەبڕی خۆدەرخستن كاربكەین بۆ دروستكردنی كۆمەڵگەیەگی تەندروست و پڕرخزمەت، بە پێدانی پڕۆژە بێت بە حكومەت لەگشست سێكتەركان یاخود هەر بیرۆكەیەكی تر ببێتە مایەی پێشڤەچوون.
ناكرێت ئێمە پاڵەوانی سۆشیال میدیا بین، دەبێت لە ناخمانەوە دەست پێبكەین سەرەتا هزرو بیركردنەوەمان بگۆڕین تا دەگاتە گۆڕینی بیركردنەوە و تێڕامانی تاك بەتاكی كۆمەڵگە، دەبێت هەوڵدەین ئایندەمان گەش بكەین پێشكەوتن یبێنینە كایەوە، پێویستە لەمەودوا گۆڕینی ناخ بكەین بەنەریت لە پێناو داهاتوو.
ئەگەر بیركردنەوەی خۆمان نەگۆڕین، گۆڕانكاری فكری نەكەین، گۆڕینی رواڵەت و قسە هیچی لێ‌ شین نابێت، دەبێت خەمخۆرانە بیربكەینەوە بۆ خزمەتی گشتی بەرەوبدەین بە ناخمان هەنگاوەكانمانە بەكردەیی بكەین، لەخەمی دامودەزگای حكومی بین، بیركردنەوەی جوانمان هەبێت، چونكە ئێمە لە خەمی دامەزراوەكانی خۆماندانین خۆمان بەخاوەن نازانین، بۆیە لە هەرئەگەرێك یەكەم كارمان وێرانكردنیەتی.
وەك نمونە دەیڵێم چەندین جار خۆپیشاندان كراوە لەو هەرێمەی خۆمان، یەكەم كاری خۆپیشاندەران دەستبردن بووە بۆ شكاندنی پەنجەرەوە دەرگەی دامەزراوە حكومیەكان، كێ‌ ئەوە دەكات بێگومان گشت چینەكانی كۆمەڵگە بێ‌ جیاوازی.
لەوچەند ساڵەی رابردوو بینیمان زۆربەی چینی رۆشەنبیری ئێمە پێشەنگن لە پەشێوی و ئاڵۆزی دروستكردن لە شەقامی كوردی، ئەمەش دەچێتە چوارچێوەی خزمەتی حزبی سیاسی، بێئەوەی بە سودی هاووڵاتی بشكێتەوە، ئەوەی گرنگە لاوان هۆشیار بن، نەكەونە ژێر كاریگەری هیچ لایەنێكی سیاسی، مێشكیان بخەنەگەڕ، بیركردنەوەی گەورەیان هەبێت و لە هەوڵبن بۆ داهێنان، تاكو بتوانین شانبەشانی حكومەت خزمەتی گشتی بكەین، لە هەوڵی گەشەپێدانی توانامرۆیەكان بین، ببین بە داینەمۆی پێشكەوتن.

Top