ئەخلاق و سیاسەت ....

ئەخلاق و سیاسەت ....

زۆر وشە هەن رۆژانە بەکاریان دێنین و زۆر جاریش لە مانا و لێکدانەوەیان بە هەڵە تێدەگەین و یان بە هەڵە کەڵکیان لێ وەردەگرین ،، یەکێک لەو وشانە کە هانی دام بۆ نووسینی ئەم بابەتە وشەی ئەخلاقی سیاسی بوو ،، کە لەئێستەدا زۆر بەئاشکرا زۆرێک لەسیاسیەکانمان ڕێچکەی نیکۆلۆ ماکیاولی یان گردووە ،، کە بەتێروانینی نیکۆلۆ سیاست هیچ پەیوەندیەکی بەئەخلاقەوە نیە و سیاسیەکان لەپێناو بەدەست هێنانی هێز و دەسەڵات و مانەوەی خودی کەسەکە یان حزبی سیاسی بەبەهێزی ،، ئاسایە خیانەت و فێڵ و تەڵەکەو لەخشتەبردن و ئەوەی کاری نائەخلاقی دەستی بۆ ببرێت ،، بەکورتی سیاسەت مەدار هەم شێربێت هەم ڕێوی وەک زۆرینەی سیاسێکانی ئەم سەردەمە کە ڕۆژانە درۆی شاخدار دەدەن بەبنا گۆمێنداو شێری ناوخۆ و ڕێوی دەرەوەن ،، خیانەت و خۆفرۆشیان بە دەست کەوت پێمان دەفرۆشنەوە !!!!

پێم باشە چەند وتەیەکی ( کانت و ئەفلاتۆن ) بخەمەروو لەبارەی ئەخلاقی سیاسی ،، کە زۆر گرنگە سیاسیەکان لەهەر ئاست و پلەیەکدابن لەکاری ڕۆژانەیان پەیرەوی بکەن و نەکەونە ژێر کاریگەری تەوەژمی خائین و خۆفرۆشان گەر ئامانجیان بەرەو کوردستانێکی بەهێزبێت .....

( کانت ) پێی وایە کە مرۆڤێکی سیاسی دەبێ خاوەنی ئەخلاقێکی باش و شایستە بێت ،، هەر بۆیە بەو
شێوە باس لە ئەخلاقی مرۆڤێکی سیاسی دەکات و دەڵێت ،، ئەوەی بۆ خۆت رەوا دەبینی بە خەڵکیش رەوا ببینە ....
یەکێک لە کردەوەکانی مرۆڤێکی بە ئەخلاق ئەوەیە کە دان بە هەڵەکانی خۆێدا بنێت ،، لادان لە شتە گشتیەکانی کۆمەڵگە دەچێتە ناو خانەی بێ ئەخلاقیەوە بۆیە گرنگە بۆ مرۆڤێکی بە ئەخلاق لەو شتە گشتیانەی کۆمەڵگە لا نەدات و هەموو ئەو کارانەی کە بە بێ ئەخلاقیان دەزانین پاساو بۆ ئەنجامدانیان نەهێنینەوە ....

لە روانگەی کانتەوە ئەوە ئەخلاقە کە مرۆڤ لە ئاژەڵ جیادەکاتەوە ،،
هەروەها ( کانت ) پێی وابوو کەسێک کەدەبێت بە مرۆڤێکی خاوەن ئەخلاق کە هەست بە ئەرک بکات ، نەک ئەوەی کە لەبەر بەرژەوەندی یان قازانج، ترس، سەزادان، پاداش یا یاسایەک ناچاری بکات بۆ کردنی کارێک یا ئەرکێک ....

لە روانگەی ئەفلاتون لە سەر دەوڵەت و ئەخلاق دەڵێت .... وڵاتێک یا تەنانەت تاکێکیش کە پەنا بۆ توند و تیژی و شەڕ و تێکدان و فەوزا دەبات ،، هۆی ئەوەیە کە پایەی بنەما ئەخلاقیەکانی لاواز و لەرزۆکە ،، هەر بۆیە لە روانگەی ئەفلاتونەوە ئەو تاکە یان ئەو حزب و دەوڵەتە بێ ئەخلاقە کە پەنا بۆ شەڕ و توندو تیژی دەبات ....

گەر تێروانی و پەیرەوی ئەم خوداوەندی هزری سیاسیانە لەکۆمەڵگای کوردی پەیڕەو بکەین ،، بە سانای تاک و حزبی سیاسی بێ ئەخلاق دەناسینەوە ،،
دەتوانین بڵێین باشترین نموونە خیانەت کارانی 16 ئۆکتۆبەرە کە لەپێناو مانەوەی خودی خۆیان و حزبەکەیان نیوەی نیشمان و خاک و ئاو نەتەوەکەیان ڕادەستی نەیاری نەتەوەکەیان کرد ، لەو کارە نائەخلاقیەیان ناشرین تر دووای دانپێدانانی خۆیان لەسەر خۆفرۆشی و خیانەتەکەیان کەهەموو دۆکۆمێنت کراوە ،، ئێستە بەدەستکەوت بە خەڵکی ڕەشوو ڕوتی دەفرۆشنەوە !
جا بۆ کەسانی سیاسی تەنها خیانەتی نیشتیمانی کارێکی نائەخلاقی نیە ،، کەمتەرخەمی لەئەرک چاوپۆشی داوێن پیسی دزی و گەندەلی شکاندی بەرامبەر لەپێناو سەرکەوتنی خۆی .... هتد هەموو دەرواتە خانەی بێ ئەخلاقی و خیانەتەوە
Top