پارتی، یەكێتی كردار دەخاتە پێش یەكێتی گوفتار.

پارتی، یەكێتی كردار دەخاتە پێش یەكێتی گوفتار.
دەمێكە حزبەكان بەناوی یەك هەڵوێستی یەك دەنگی لاف لێدەدەن، بەڵام ئەوەی دەبینین وانیە، ئەمە تەنها قسەیە بۆ رۆژنامە و بەرانامەی تیڤیەكان، ئەگەر نا وەك پێویست هەنگاو بۆ یەكگری نەندراوە، ئەوەی تاكو ئێستا هەستی پێدەكرێت تەنهاپارتی بە پەرۆش دەبینین بۆ یەك هەڵوێستی و یەكگری كورد بە شێوەی كردار و گوفتار.
ئەو هەڵوێستانەی لە پارتی دەبیندرێت شایەنی ئەوەیە بە گرنگیەوە لێی بڕوانین، مێژوو شاهیدی ئەو راستیانەیە كە پارتی لە پێناویدا قوربانی داوە بۆ یەك دەنگی گەلی كورد، هەمیشە كاری كردوە بۆ ئەوەی گوتاری حزبی درز لە نێو شەقام دروستنەكات و خەڵكی یەكگربن.
پارتی بە هەڵوێست ئەوەی سەلماندوە. تێدەكۆشێت بۆ یەك دەنگی نەتەوەی كورد، نەرمی دەنوێنێت بەرامبەر ناڕەزایی لایەنە سیاسیەكانی كوردستان لە پێناو ئاشتەوایی و بە هێزی ناو ماڵی كورد. لە پێناو یەكێتی كورد. زۆر جار سازشی كردووە لە مافەكانی بۆ لایەنە سیاسیەكانی كوردستان.
بۆیە ئەو خەمخۆریەی پارتی بۆ یەكدەنگی كورد لە كابینەی حكومەت رەنگدانەوەی دەبێت، لەوەی پارتی لە گشت كابینەكانی حكومەتدا بێ‌ جیاوازی خزمەتی گشت ناوچەو شوێنەكانی كردوە، ئەوەمان نیشان دەدات خەمخۆری بۆ خەڵك كارو ئامانجی لە پێشینەی پارتیە، ئەم خزمەتەش لە رێگەی حكومەت پێشكەش دەكات.
وەك سیاسەت پارتی خاوەن ئامانجێگی گەورەیە بۆ كوردستان، حزبەكانی تر لەوە تێنەگەیشتوون، پێیان وایە وەك ئەوان بۆ بەرژەوەندی تەسكی حزبی هەل دەقۆزێتەوە، ئەوەی روونە بۆ هەموو لایەنێك ئەوەیە پارتی بەردەوام دەبێت لەو ئامانجەی نەخشەی بۆ كێشاوە، بریتیە لە خزمەتكردنی هاووڵاتیان لە رێگەی دامەزراوە حكومیەكان. سیاسەتكردن لە پێناو دروستكردنی یەكێتی و ئازاد مانەوەی كوردستان.
بەڵام جێگەی داخە بەشێك لە حزبە كوردیەكان حاڵی نین لە پلان و بەرنامەی پارتی، بەشێكی تریشیان نایانەوێت تێبگەن لەو خزمەتەگەورەی پارتی بە كوردایەتی دەكات. ئەمەش خاڵێكی نەرێنیە لە دیدی حزبە سیاسیەكانی كوردستان، پێویستە لە بەرنامەی پارتی تێبگەێندرێن.
ئەوان لەكەری شەیتان نایێنە خوار و نایانەوێت تێبگەن؟ یان پارتی كەمتەرخەمە لە تێگەیاندنیان؟ ئەوەی گرنگە بەلامەوە ئەوەیە خەڵكی كوردستان بێ‌ جیاوازی بیری حزبی تێبگەێندرێن لە بەرنامەو خزمەتی پارتی بۆ كوردستان، لە ژێر هەژموونی حزبی دەربهێندرێت ئیتر هەنگاوەكانی حكومەت لە چاوی حزب نەبینن، خۆیان خاوەن بینایی بین بۆ تێڕوانین لە كارو خزمەتەكانی حكومەت بۆ هاووڵاتیان بێ‌ جیاوازی، دوور لە تێگەیشتنی حزبی.
پارتی چاكەی زۆری بەسەر حزبەكانی هەر چوارپارچەی كوردستان هەیە، لە هاوكاریكردن لە پێناو بەهێزی كورد، روونە پارتی باكی نیە بە قسەكردن لە دژی، چونكە ئەمە هەنگاوی پارتی پاش و پێش پێناكات، ئەوەی گرنگە رێچكەی كوردایەتی و خزمەتی خەڵكی كوردستانی كردۆتە پێشەنگی كارەكانی، بۆیە حزبێكە بەردەوام گەشدەكات و پیر نابێت.
لەبیرمان نەچێت تاكو ئێستاش زۆر لایەن هەن بەشداری حكومەتن، بەڵام كاردەكەن بۆ شكەستی پارتی لەم كابینەدا، ئەمەش بە تێپەڕبوونی كات رووندەبێتەوە بۆ هاووڵاتیان، ئەوسا دەزانن پارتی چەندە گەورەیی دەنوێنێت لەبەرامبەر ئەوانەش دژایەتی دەكەن و كاركردنیان لە پێناو ئەوەیە ئەم كابینە سەركەوتوو نەبێت.
بەڵام پارتی لە رێگەی حكومەت لە كاری خزمەتی هاووڵاتیان بەدرەوام دەبێت، باكیشی نیە بە دژایەتی كردن، دەزانێت ڕێگەی راست ئەوەیە بێجیاوازی خزمەت بە خەڵكی كوردستان بكرێت، بە درێژایی مێژوو سەلمێندراوە ئەو لایەنانەی دژایەتی پارتی دەكەن دەپوكێنەوە، چونكە دژایەتی كردنیان لەسەر بنەمای خزمەت نیە بەڵكو ئامانجیان بووە كینە دروستبكەن. ئەمەش كاروانی پارتی ناوەستێنێت، خزمەتی هاووڵاتیان و پاراستنی كوردستانی كردۆتە پێشەنگی كارەكانی.
Top