۱٦ئاب وەکو داینەموی پێشکەوتنەکانی کورد بەرگری لەکوردستانی کرد و کوردی بەهەموودونیا ناساند
August 15, 2019
وتار و بیروڕا
بەرزو پیروز بیت سالروژی درووست بوونی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر دەستی باوکی روحی نەتەوەی کورد مستەفا بارزانی، روژی دروست بوونی پارتی دیموکراتی کوردستان بو ئەوە دروستبۆ کە ئازادی بو کورد و سەربەخوی بو کوردستان مافی چارەی خونوسین بنیات بنرێت کە وەک داینەمویەک کورد زیندوبکاتەوە کە کورد لەو پەری بێ هێزی دابو،
کاتێک پارتی دروست بو هیوایەک و بەهێزیەکی تر لەمەیدان و کایەی سیاسی کوردیدا دروستبو، ئەوەبو هەستانەوەی کوردی لێکەوتەوە کە کوردستان یان نەمانیان کردە فەرهەنگی سەرکەوتن، روژی ۱٦ئاب هاوکاتە لەگەل روژی لەدایک بونی سەرۆک و رێبەری کورد (مەسعود مستەفا بارزانی)
کە لە ۱٦ئابی سالی۱۹٤٦ لەژێر سێبەری ئالای کوردستان لە سابڵاغ لەدایک بوو سەروک بارزانی هەر لەتەمەنی ڵاوێتیەوە لەسەر رێچکەی باوک و باپیرانی و شان بەشانی باوکی روحی و هەڤاڵانی دەستی داوەتە چەکی شەرەف ، بەرگری لەکورد و کوردستانی کردوە جەنابی سەروک بارزانی لەشۆرشی بزاڤی رزگاریخوازی کوردیدا وەک پێشەنگ و کەسایەتەکی بەهێز دەرکەوتوە لە بەهێزکردنی پێگەو ناساندنی کورد لەناو دلی دونیا جە نابیان لەگەل پارتی دیموکراتی کوردستان بێ کولنەدان لەژێڕ پەیڤی کوردستان یان نەمان بەرگریان لە کورد و کوردستان کردوە تا دووژمنی ناچارکردوە دان بەو مافانەدابنێن کە مافی کوردن
لەماوەی ۷۳سالی رابردو کورد وکوردستان لە زوڕ هەوراز و نشێوی سەخت دا تێپەریوە وەک هەمیشە باوکی روحی مستەفابارزانی لەگەل مەسعود بارزانی سازشیان لەسەر یەک مافی کوردیان نەکردوە و جەنگاون لە پێناو ئازادی بو کورد و سەربەخوی بو کوردستان
لە ۱٦ئاب چیمان دێتەپێش چاو:
لە۱٦ئاب پەیڤی باوکی روحی مان دێتەبەرچاو کە گوتی یەک کورد لە کەرکوک نەبێت کەرکوک هەرکوردستانە
لە۱٦ئابدا بەرگری کردن لەشورەش و پێشکەوتنەکان و لەناوبڕدنی رژێمی سەدامی گوربەگور دێتە پێش چاو
لە۱٦ئاب بەهێزی ناوی پێشمەرگەمان دێتەپێش چاۆ لە شەری داسەپاوی داعش کە تاکە هیزبون خوراگر و سەرکەوتوبون بەسەر ئەم هیزە درندەیە
لە۱٦ئاب مافی چاڕەی خونوسین و سەرکەوتنی ریفراندومان دێتە پێش چاو
لە۱٦ئاب جنابی سەروک بارزانی مان دێتەپێش چاو کە لە ناو ئاپورای خەلکی کوردستان و لەپێش چاوی هەموو دونیا حسابی بو هەموو ئەو وڵاتانەی نەکرد کە دژی سەربەخوی کوردستان بون،کەچی ئەو پێچەوانەی هەندێک لە سەرکردەکانی تری کورد بەرگری لە سەربەخوی کوردستان و ئازادی کورد کرد
لە ۱٦ئاب دا ئەم وتەیەی جەنابی سەروک بارزانی مان دێتە پێش چاو کە گوتی ئەگەڕ پارتی نەبوایە پیڵانی لەناوبردنی کوردستان سەری دەگرت ئە مڕۆ لە هەولێر خەلکێکی تر حوکمیان دەکرد وە دلنیابن دلنیابن هەرجورە پلانێکی تری لەم شێوەیە هەبێت لەناودەبرێت و سەرناگرێت خەلکی کوردستان هیمەتێکی زوریان کرد و نەیان هێشت خەونی نا حەزان بێتەدی زورێکیان بەتەمابون کوتای پارتی ببینن بەس نەیان زانی پارتی دەبێتەحزبی رەقەم یێک لەسەر ئاستی عێراق.