لە16ی ئاب، بۆ 16ی ئاب.
August 15, 2019
وتار و بیروڕا
بەڵام هەرزوو سەركوتكران و سەركردە شۆڕشگێڕەكانیش خرانە زیندان و لە سێدارە دران، واتە نەیان توانی ئامانج و مەبەستی بۆی تێكۆشاون بهێننە دی، خۆیان و گەلی كورد لە ژێر سایەیاندا ئازادبژی، هەرچەند ئەم شۆڕشگێڕانە لە پێناو گەلی كورد بەرخودانیان كرد، بەڵام دوژمنانی كورد شۆڕشەكانیان كپكردنەوە وەك شێخ عبدالسلامی بارزان، شێخ سەعیدی پیران، شیخ مەحمودی حەفید، قازی محمد...هتد. ئەمانە كۆمەڵێك شۆڕشگێڕبوون بەڵام زەبرو زەنگی دوژمن رێگر بوو لەوەی شۆڕشەكانیان ئازادی بهێننەدی.
ئەوەی جێگەی دڵخۆشیەدامەزراندنی پارتی لە 16ی ئابی 1946 لە لایەن بارزانی نەمر و لەهەمان كات لە دایك بوونی سەرۆك بارزانی، بووە مایەی ئومێد بۆگەلی كورد، چونكە پارتی دیموكراتی كوردستان هەر لە رۆژگاری دامەزراندنیەوە، دەستی كرد بە خەبات و تێكۆشان دژی دەسەڵاتە داگیركاریەكانی كوردستان هەوڵیدا گەلی كورد لە ژێر چەنگی ستەم و چەوسانەوە رزگاربكات.
پارتی لە ماوەی خەباتی سیاسی لە پێناو نیشتیمان، چەندین جار توشی سەركەوتن و شكەست بۆتەوە، لەو ماوەیەدا كەوتۆتە بەر پیلان گێری ناوخۆیی و دەرەكی، چەندین سەركردە و شوڕشگێڕی لەدەستداوە بەڵام ئەوانە چۆكیان بە خەباتی پارتی دانەداوە، چونكە حزبێك نیە بۆ مەرامی كەسی دامەزرابێت بەڵكو ئامانج و دروشمی ئەو حزبە روونە لە پێناو سەربەخۆیی، ئازادی، پێكەوە ژیان دامەزراوە.
پارتی بۆ گەلی كورد بۆتە فریادرەس، بەوەی هەردەم لەهەوڵ و تێكۆشان بووە لە پێناو گەلی كوردی ستەم دیدە. روونە پارتی چەندین جار لاواز كراوە هەوڵی كپكردنی دراوە، بەڵام نەكەوتووە هەر زوو هەستاوەتەوە، چونكە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی گەلی كورد و كوردستان دامەزراوە.
پارتی خاوەنی دوو گەورەترین شۆڕشە لە باشوری كوردستان دژی حكومە سەركوتكەرە یەك لە دوای یەكەكانی عێڕاق، پارتی خاوەنی شۆڕشی ئەیلولی مەزن و گوڵانی پێشكەوتوو خوازە. خاوەنی راپەڕینە، ئەمە نمونەی خەرمانێكن لە تێكۆشانی پارتی بۆ كوردستان بۆ ئەوەی میللەتی كورد بتوانێت خۆشگوزەران بژی. دوور لە سەركوتكردن.
1946 ساڵێكی پڕ بەرەكەت بوو بۆ كورد، جگە لە دامەزراندنی پارتی لە دایك بوونی سەرۆك بارزانی بووە هۆكار بۆ ئەوەی گەلی كورد لە زەبرو زەنگی دووژمن رزگار بێت. ئێستا پارتی وەك حزبی پلە یەكی عێڕاق دەناسرێت لە خەبات و تێكۆشان بە حزبی نمونەیی شیكردنەوەی بۆ دەكرێت، لە لایەكی تر سەرۆك بارزانی بە رابەر و سیمبولی كوردایەتی تەماشادەكرێت، هەمیشە بە ئاستەنگ ناسراوە لەبەردەم دووژمنانی كوردستان.
پارتی و سەرۆك بارزانی خاوەنی چەندین قارەمانیەتی و داستانی نەبەردن لە پێناو كوردستان، سەرۆك بارزانی بەتەنیا گەورەترین مێژووی تۆمار كرد بۆ كورد، بڕیاری ریفراندۆم گەورەترین بڕیاری مێژووی بوو لە ماوەی خەباتی كورد، ئەوە گەورەترین رووداو بوو وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، زلهێزەكان و جیهان بەگشتی تووشی شۆك كرد و ترسی خستە دوژمنانی ئازادی و سەربەخۆیی بۆ كورد.
گەلی كورد ئێستا لە سایەی پارتی و سەرۆك بارزانی لەسەردەمی زێڕینی خەباتی دایە، هەمیشە پڕۆژەكانی پارتی لە خزمەتی كوردستان دایە، بە حزبی نیشتیمان وێنادەكرێت پاراستنی خاك و ئاڵا لەسەر پارتی هەژمار دەكرێت، تەنها پارتیە لەسەر پرۆژە نیشتیمانیەكان دێتە دەنگ و سازش ناكات لە پێناو مەرامی تاكە كەسی ئەمەش وای كردووە لە ماوەی73 ساڵی تەمەنی پارتی لە بڕی پیر بوون بەردەوام لە نوێبوونەوەدایە، چونكە بە پێی سەردەم خەبات دەكات لە چەك بۆ پێنوس و سیاسەت ئەمەش زیرەكی و لە خۆ بوردەیی دەوێت لە سایەی رێبەرایەتی كردنی سەرۆك بەردەوام پارتی و كوردسان سەرفرازن سەرۆك بارزانیش هێمای سەربەخۆیی نیشتیمان پەروەریە بۆ كورد، لە 16ی ئابی 1946 بۆ 16ی ئابی 2019 پارتی چەندین دەستكەوتی گرنگی هەبووە بەردەوامیش دەبێت لە خەبات.