ئەنفال و هۆلۆکۆست ....
August 1, 2019
وتار و بیروڕا
لە مێژووی مرۆڤایەتی هاوشێوەی ئەنفالکردنی کورد بوونی کەمە،
ئەمە لەکاتێکدا هەم کاتی پرۆسەکە و هەم ئێستەش کۆمەلگەی نێودەولەتی بێباك و بێدەنگن لە ئاست پیلای قرکردنی نەتەوەیەك !
ئەو تاوانەی کوردی پێ ئەنفال و جینۆساید کرا جگە لە کورد بوون هیچ پاساوێکی تری نەبوو !
بەپێی ئامارەکان بێت نزیکەی سەد و هەشتا و دوو هەزار کەسی سڤیل و زیاتر لە پێنج هەزار گوند لە چەند قۆناغێکی جیاواز کەوتنە بەر لێشاوی پرۆسەی ئەنفال، تاکو ئێستاش دۆزینەوەی گۆری بە کۆمەل و ئاسەوارەکانی ئەنفال بەردەوامه و حکومەتی عێراق وەکو میراتگری جێبەجێکاری ئەم تاوانە مەزنە جگە لەوەی خۆی لە قەرەبوو کردنەوەی مادی و مەعنەوی کەس و کاری قوربانیان دەدزێتەوە، ڕۆژانە ناراستەوخۆ سوکایەتی بە پیرۆزی و روفاتی ئەو مرۆڤە بێتاوانانە دەکات.
پرۆسەی ئەنفال جینۆسایدە ؟
بە هەموو پێوەرەکانی رێکخراوە نێودەولەتیەکان و یاسا بەرکارەکان پرۆسەی ئەنفال دەچێتە قالبی جینۆساید و قرکردنی بە کۆمەل، لێ ئەوەی جێگەی سەرنجە جگە لە چەند وڵاتێك ،بەریتانیا و سوید و نەرویج ،، هیچ ولاتێکی تر ئەم تاوانەیان وەکو جینۆساید نەناساندووە، ئەمە لە کاتێکدا تاکو ئێستا ۲۹ ولات تاوانی دەولەتی عوسمانی لە جەنگی جیهانی یەکەم دژ بە ئەرمەنەکانیان بە جینۆساید ناساندوە، بێگومان هۆکارەکەشی تەنیا ئەوەیە ئێمە بێ دەولەت و ئەرمەنەکان خاوەن دەولەتن!
هۆکارێکی تر وایکردوە ولاتانی خۆرئاوا دان بە تاوانی جینۆساید لە بەرامبەر کورد لە لایەن دەڵەوتی صدامەوە نانێن، ئەو ڕاستییە تاڵەیە کە بەداخەوە هەمان دەوڵەتانی ئەوروپی لەوانە ئەڵمانیا و هۆڵەندا بوون، بە شێوەی ڕاستەوخۆ یان لە ڕێگای کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتەوە لە ماوەی هەشت ساڵەی شەڕی نێوان ئێران و عێراقدا، نزیک بە ۱٥ هەزار تەن مادەی کیمیاویان دایە ڕژێمی بەعسی صدام و لەم ڕووەوە، ئەم دەوڵەتانە مەیلێکیان لەسەر کردنەوەی ئەم مەلەفە نیە
بە تایبەتە لە پەرلەمانەکانیان؛لەبەر ئەوەی پێدەچێت باس و خواس لەسەر ئەو بابەتە بگاتە ئەنجامێك کە تێیدا خودی ئەو دەوڵەتانە وەکوو شەریکی تاوانی جینۆساید لە عێراق بناسێنرێن.
ئەنفال و هۆلۆکۆست :
لە رووی کرداری و شێوازی جێبەجێکردن هەردوکیان لێکچونێکی زۆر لە نێوانیاندا هەیە، هیلتەر بە پاساوی ئەوەی جوەکان هۆکاری شکستی ئەلمان بوون لە جەنگی جیهانی یەکەم پیلانی لەناوبردن و قرکردنی جولەکەکانی دا، ئەمە بۆ کوردیش هەمان مانای هەیە کاتێك صدام حسین لەوە تێگەیشت کوردەکان واز لە مافەکانیان ناهێنن و دواجار دەبنە مەترسی لە سەر دەستەڵاتی ڕەهای رژێمەکەی رق و کینەی بەرامبەر کورد گەیشتە لوتکە و بریاری قرکردنی کۆمەلکوژیدا !
لەرووی پراکتیکیشەوە ئەنفال و هۆلۆکۆست دوو لێچکون
هیتلەر لەهەڵمەتەكانی كۆمەڵكوژی جولەكە و قەرەج وهاوڕەگەزبازەكاندا بە دەیان هەزاری لێ كۆكوژ كردن، و بەناوبانگترین تەكنیكی كوشتنی ئەڵمانیای نازی هیتلەریش خنكاندنی قوربانیان بوو لە فڕنەكانی غازی سەربازگەكانی ئەشكەنجەدا ، كە گرنگترینیان سەربازگەی ئۆشفیتز بوو لە پۆڵەندا كە لەنێوان ساڵانی 1940 و 1942 دا زیاتر لە یەك ملیۆن جووی تێدا كوژران، هەموو ئەو جوانەی كە لەلایەن ئەڵمانیای نازیەوە كوژران گەیشتنە شەش ملیۆن جوی ئەوروپی ، لەپاڵ پێنج ملیۆن غەیرە جووشدا كە هەموویان لەو 5 ساڵەی دەورانی جەنگی جیهانی دووەمدا لە 1940 بۆ 1945 لەناوبران ، ئەم كۆمەڵكوژیانە بە هۆلۆكۆست یا تونی مەرگی جوولەكە دەناسرێن هەرچەندە زۆر توێژەری جدی لە خۆرئاوا گومان لە ژمارەی قوربانیەكان دەكەن و دەڵێن ئەوان لە جیاتی چەند ملیۆن تەنیا چەند سەد هەزارێكن وهی تریش هۆلۆكۆست بە ئەفسانە وبەرهەمی پیشەسازی درۆ و فریودانی زایۆنیزمی جیهانی دەزانێ!
هەرچۆنێك بێت لەدوای جەنگ وبەشوێن ڕێكەوتن نامەكانی پۆتسدام 1945 و ڕێكەوتن نامەی ئاشتی 1947 دا دەوڵەتانی میحوەر ئیلزام كران بە قەرەبووكردنەوەی دەوڵەتانی زیانلێكەوتووی جەنگەكە وەك پۆڵەندا ویونان وجولەكەكانی هەموو دنیا، كەتا ئەو كاتە ئەوانیش وەك كورد دەوڵەتێكیان نەبوو، بەڵام گەورەترین دەسكەوتی جوو لە هۆلۆكۆست دروستكردنی دەوڵەتی جولەكە بوو لە" زەوی میعاد"واتە فەلەستین ، نیشتەجێكردنی پاشماوەی قوربانیان لە نیشتمانێكی یەهودیدا بەشێك بوو لەوەڵامدانەوەی "هاواری ویژدان "ی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ تاوانی هۆلۆكۆست ، هەر بۆیە دیڤید بن گۆریۆن یەكەم سەرۆك وەزیران ودامەزرێنەری دەوڵەتی ئیسرائیل لە قەرەبووكردنەوەی جووەكاندا هەر بە نیشتەجێكراوانی دەوڵەتی ئیسرائیلەوە نەوەستا وقەرەبووی بۆ جووەكانی مەغریب وجەزائیریش وەرگرت، كەواتە ئەو كۆستە مێژووییە هەر لە ڕێوە جووەكانی كردە خاوەن دەوڵەت .
بەڵام جولەكە هەر بە دروستكردنی دەوڵەت دەستبەرداری هۆلۆكۆست نەبوو، بەماوەیەكی كەم دوای دروست بوونی دەوڵەتی ئیسرائیل، ئەم دەوڵەتە تازەیە كە وەك وتمان بەرهەمی هۆلۆكۆستە ڕێكەوتن نامەی لۆكسمبۆرگی لەگەڵ ئەڵمانیادا ئیمزاكرد ، هەر لەگەڵ ئیمزاكردنی ڕێكەوتننامەكەدا ئیسرائیل 822 ملیۆن دۆلاری لە ئەڵمانیا وەرگرت.
ئەنفالکردنی کورد کە هیچی لە هۆلۆکۆست کەمتر نیە نەیتوانی گرێی بەختی کورد بکاتەوە و بیکاتە خاوەن دەولەتێکی سەربەخۆ، بێگومان باروودۆخی کورد و جولەکە جیاوازی زۆری هەیە.
کورد جگە لەوەی ئەنفال کراوە لەسەر خاکی خۆی رێگری لێ دەکرێت تاکو ببێت بە دەولەتێکی سەربەخۆ، سەد هێندەی عێراق وڵاتانی خۆرئاوا دژایەتی لە دایکبوونی دەولەتێکی نوێ بۆ کورد دەکەن، ئەوان سیاسەت لەسەر بنەمای زۆرترین بەرژەوەندی دەکەن، کوردیش هەموو کات بە هەست و سۆز مامەلەی کردووە !
نەبوونی لۆبیەکی بەهێز بۆ ناساندنی ئەو تاوانە بە گەلانی جیهان جێگەی پرسیارە، رەوەندی کورد و نوێنەرایەتیەکانی حکومەتی هەرێم لە ولاتانی ئەوروپا و ئەمریکا لەم بارەیەوە کەمتەر خەمن .
ئەوەی جێگەی پرسیارە کورد بە ئیسرائیلی دووەم مەحکومە هەموو کات وەکو هاوپەیمان خۆرئاوا و ئەمریکا دەناسرێت بۆچی تاکو ئێستا دوور لە یاسا نێودولەتیەکان نەیتوانیوە سوود لە دۆستایەتی ئیسرائیل و ئەمریکا و خۆرئاوا وەربگرێت