ئەوەی عەبادی گوتی!

ئەوەی عەبادی گوتی!
لە چاوپێكەوتنێكی كەناڵی "رووداو" لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشوی عێڕاق، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو. تێیدا عەبادی زۆر بەڕوونی نەهامەتیەكانی لەسەر دەستی ئەو ڕویدا دەخاتە ئەستۆی سەركردایەتی سیاسی كورد، لە راستیدا ئەم شێوازی پاساوهێنان و خۆكردن بەفریشتە بێ‌ ئابڕویی دەوێت.
بە پێی قسەكانی وا پیشاندەدات ئێمەی كورد هێرشمان كردۆت سەر بەغدا ویستومانە داگیری بكەین. ئەوە كوردە ئێستا لە كەركوك حكومی جەردەیی دەكات، دەربڕینەكانی گوزراشت لە راستی ناكەن، بە پێی قسەكانی ئێستای یان عەبادی خەونی دیتوە، یاخود هاوشێوەكەی بووە چەندین كارەساتی بەسەر كوردستان هێنا.
سەرۆك وەزیرانی پێشوو دەڵێت ئێمە كاتی گشتپرسی سزامان نەسەپاند، بەڵكو لە هەرێمی كوردستان هەوڵیاندا ناوی بنێن سزا. هەروەها باس لەوە دەكات كاتی شەڕی داعش سوپای عێڕاق بەرگری لە كوردستانیش كرد شەوان پێشمەرگەو هێزەكانی تر و خەڵك بەئارامی دەخەوتن. ئەگەر وایە ئەو هەموو شەهید و بریندارەی كوردستان لە ئەنجامی پڕوشكی ئاگری ئێوە بووە لەگەڵ داعش خۆیان تەنها تەماشاكار بوون!
باسی ئەوە دەكات دوای گشتپرسی، هێزەكانمان دەیانتوانی لەوە زیاتر بڕۆن، زەویەكانی پێشمان كراوە بوو، بەڵام ئەوەمان نەكرد دەمانزانی ئەگەر هێزەكانمان زیاتر بڕۆن خوێن دەڕژێت. باشە جەنابی عەبادی هێزەكانی كێ‌ بوون ویستیان بەرەو هەولێری پایتەختی كوردستان بێن و داگیری بكەن؟ ئەبڕامزەكانی كێ‌ بوون لە پردێ‌ و سحێلا تێكشكان و هێزەكانی شكەستی هێنا؟ ئەمانە بەڵگەی حاشا هەڵنەگرن بەدوو قسەی رەونەقداری شاشەی تیڤی ناتوانی هەستی میللەتێك ئاوەژووبكەی.
چڵی درۆ بەرگەی راستی ناگرێت زوو هەرەس دێنێت، دەشێت ئەوە بڵین بۆ سیاسەتیش ڕاستە لەسەر بنەمای چاوگرتنی خەڵك و فێڵ و تەڵەكە سیاسەت سەرناگرێت و تەوفیقی نابێت، میللەتی كورد لەماف زیاتر داوای زیادەی نەكرد، حكومكردن بە هەوەس بەڕێوە ناچێت، ئەگەر وایە بەكام دەستور هێرشكردنە سەر هەرێمی كوردستان پەسندە؟
ئەگەر بوێری جەنابی سەرۆك بارزانی نەبوایە ئێستاش، هەرگیز نەمان دەتوانی داوای مافی خۆمان بكەین هەرزوو سەركوت دەكراین. هەرچەند هەوڵتاندا ئەوە بكەن بە هێرشكردن بۆ ناوچە كوردستانیەكان لە پڕۆژەتاندا هەبوو هەولێر بخەنە ژێر پۆستاڵەكانتان، بەڵام هێزەكانی پێشمەرگەو پلانە سەختەكانی جەنابی رێزدار مەسروور بارزانی ئەو خەونەی ئێوەی لە گۆڕنا، پاشان دیبلۆماسیەتی جەنابی رێزدار نێچیروان بارزانی هەوڵ و كۆششە چڕەكانی كوردستانی لە قۆناغی ئابڵوقە گەیاندە ئەو رۆژگارە روونە. ئەمەش بووە هۆكارێك بۆ شكەستی ئێوە، وایكرد نەتوانن لە هەڵبژاردن سەركەوتو بن و دووبارە پۆستی سەرۆك وەزیران بەدەست بێنن.
فشارەكانت لەسەر كوردستان چاڵێك بوو خۆت تێكەوتی، ئێمەی كورد بەهێز ماوینەتەوە، كەچی ئێوە لە پەل وپۆ بوون بڕیارەكانتان لە ئێستای حكومڕانی عێڕاق كاریگەرنین. خەونی لاوازكردنی كوردستان و سەركردایەتی كورد هەر زوو مایە پوچ بوو. بەڵكو ئەوەی بەهۆی سیاسەتەكانی توشی سەرگەردانی بوو ئێوەن، لە حكومەت جێگە و پێگەتان نەكرایەوە خەریكن هەنگاو دەنێن بەرەو ئۆپۆزسیۆن بوون، برسیكردن و هێرشكردنە سەر كوردستان كارێكی سانایی نەبوو ئێوە بێ‌ ترس دەستان پێكرد، ئەم سیاسەتەی ئێوە هۆكار بوو نەتوانن دەستتان بگاتەوە بەساڵە زێڕینەكانی تەمەنتان.

Top