تابوری پێنجەم ....

تابوری پێنجەم ....

ئەوەی لەئێستەدا دەگوزەرێت لەهەرێمی کوردستان بەناوی ( ئازادی تاک و ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن و هەموو کارێکی نائەخلاقی و خیانەت و خۆفرۆشی .... هتد ) کەدەست پارێزی لەهیچ شتێک ناکەن و بەهەموو توانایان دژی دەست کەوتەنیشتیمانیەکان وەستاونەتەوە بەبێ وچان خەریکی ژەهرشتن و تێکدانی ئارامی و سەقامگیری کورستانن و کاری گەری نەرێنیان لەسەر تاکی کۆمەڵگای کوردی دروست کردوە ،، گەر بەڕاشکاوی بدوێین توانیویانە تارادەیەک سەرکەوتووبن لە پیلانەکەیان ،، گومانی تێدانیە ئەمانە کارئەکتەری تابوری پێنجەمن کەلەپێناو گەشت بەئامانجەکانیان دەست پارێزی و سڵ لەهیچ ناکەن ....

ئەم پیلانەی کە لەکۆنەوە بەکاردێت بۆ پەرتەوازکردنی ناوخۆی وڵاتان و روخانی ئیرادە و ئینتمای تاکی کۆمەڵگا و لەکۆتادا دەست بەسەرا گرتنی ،، بەهەمان شێوە لە کوردستانیش کاری لەسەردەکرێت لە ڕێگەی کەسانی ئاست نزم و خۆفرۆش و لایەنە بچوک و پەرتەوازەکان بۆ تێکدانی ناوخۆی کوردستان و بڵاوکردنەوەی دڵەڕاوکێی و بێ ئینتماکردنی تاکی کوردی و نەمانی متمانەی تاک بەدەسەڵات و سەرکردە .....


بۆ دروستکردنی تابوری پێنجەم لەهەر وڵاتێکدا پەنا دەبرێتە بەر چەندین شێواز و ڕێگای جودا کە گرنگترین وسەرەکی ترینیان پەنابردنە بۆ کەسانی دەسەڵاتدار کە کاریگەریان لەسەر کۆمەڵگا هەیە ،، چونکە توانای ئاڕاستەکردنی ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیانیان هەیە سەبارەت بە پرسە جیاوازەکان ،،
بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو کاسایەتیانە چەند ڕێگەیەک دەگیرێتە بەر لەوانە پێدانی زێڕ و پارەو پول،، یان دۆزینەوەی خاڵە لاوازەکانی ئەو تاکانەو بەکارهێنانیان ....

نمونەی هەرە زیندووی ئەم شیوازە لەدوای سەرهەڵدانی جەنگی جیهانی دووەم ئەڵمانیا ژمارەیەک کەسایەتی لەناو بەریتانیا دروست کرد کەکاریان بانگەشەکردن بوو بۆ هیتلەر کە کاریگەریەکی زۆری خستە سەر کۆمەڵگەی بەریتانی لەو کاتەدا ڕای گشتی کرد بەدوو بەشەوە لەنێوان لایەنگرانی هیتلەر و دوژمنانیدا ....

بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕێگری کردن لە پروپاگەندەی جاش قەڵەم و خۆفرۆشان ،، پێویستە چەند خاڵێک ڕەچاو بکرێت لەهەرێمی کوردستان ....

1ـ ڕێگە گرتن لەو دەزگا ڕاگەیاندنان و میدیا چەواشەکارانەی کە دژی دەسەڵاتی کوردی بەشەو ڕۆژ لەکاران و بانگەشە بۆ داگیرکەر و دوژمنانی دۆزی کوردی دەکەن و کارەکانیان بەرز دەنرخێن بەبی لەبەرچاو گرتنی بەرژەوەندی نیشتیمانی ....

2 ـ دەبێت تاکی بەهێز و ڕۆشنبیر لە کۆمەلگەدا دروست بکرێت و لایەنی ئابوری گەشەی پێبدرێت تاوەکو لاوازی بارودوۆخی ئابوری نەبێتە هۆکارێک بۆ بەکارهێنانی تاک ....

3 ـ پەیڕەوکردنی دیموکراسیەتی ڕاستەقینە لە دەوڵەتدا ،، بۆ ئەوەی تاکەکان بەشداری ڕاستەقینەیان هەبێت لە دەسەڵاتی سیاسی کە لەدواجاردا کاربکەن بۆ پارستنی ئەو دەسەڵاتەی کە خۆیان بنیاتیان ناوە ....

4 ـ یەک خستنەوەی هێزی پێشمەرگە و دروستکردنی سوپایەکی بەهێزی نیشتیمانی و ڕێگرتن لە دیاردەی چەک هەڵگرتن لەلایەن تاکەکانی کۆمەڵگەوە....

5 ـ کردنەوەی خول و پەیمانگای تایبەت بەم بوارە بۆئەوەی تاکەکانی کۆمەڵگا چاوکراوە و وریابن و بەلارێدا نەچن .
Top