بێ شەپۆل

بێ شەپۆل

لەسەروبەندی پێک هێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا کۆمەڵێک وێنەو بابەتی دەگمەن ئامێزمان بینی کەشایانی ئەوەیە هەڵوێستەیەکیان لەبارەوە بکەین بێ موجامەلەکردن و
بێ شەپۆل وەرباس بخەین کەئەوانیش بریتی بون لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و پاشانیش پێکهێنانی کابینەی حکومەت و پاشان خوێندنەوەی بەرنامەی حکومەت و وەهەروەها چاوەڕوانی لەحکومەتی هەرێم و وە سەردانی کردنی شاندی حکومەت بۆ بەغدا ئەمانە هەموو ئاماژەیەکی ڕوونن بۆ ڕستەیەک کەلەکاتی هەڵبژاردنەکاندا بەتایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان بەرزی کردەوە ئەویش پارتی بەهێز بێت کوردستان بەهێزە ئالێرەدا جێگەی خۆیەتی بڵێین بەڕاستی واتا کرداری دروشمەکە یەکان گیربون بەمانای ڕستە چونکە بینیمان لەدوای سوێندخواردنی کابینەی حکومەت و خوێندنەوەی کارنامەی حکومەت لەلایەن ڕێزدار مسروربارزانی
تێڕوانینی خەڵک بەگشتی ئومێدی زۆریان هەیە لەسەر هەنگاوەکانی ئەم جارەی حکومەتی هەرێم
ئاگادارکردنەوەی بەرپرسان و سنوردانان بۆ قاچاخچیەتی و ڕێگەگرتن لەبەهەدەردانی پارە و کەمکردنەوەی ئیفادی بەرپرسان و لێپرسنەوە لەگەندەڵکاران و ...هتد باشترین هیوای خەڵکە کە لەدەستپێکی کارەکانی جەنابی براگەورەدا ئەولەویەتی پێدراون بۆ بنەبڕکردنیان ، بەئاماژەیەک بۆ سەرەتای بابەتەکە ئەم کارانە هەموو توانای پارتی نیشان دەدات لە بەڕێوەبردنی کوردستان ،
دەتوانم ئاماژەبەوەبدەم لەسیستەمەکانی بەڕێوەبردنی حکومەتەکان لەجیهاندا دووجۆر مامەڵەکردن هەیە بەپێی ژینگەو دۆخی ئەوناوچەی خەڵکی تێدا دەژین ئەویش یەکەمیان شلگیرییە لە بەڕێوەبردندا کەئەمە ڕاستە زۆرترین گیانی خۆشەویستی و تەبایی و پێکەوەیی دروست دەکات و کارەکان بەسەرکەوتویی بەڕێوە دەچن بەڵام لەپاڵ ئەم جۆرەی حکومڕانیدا بەداخەوە هەندێک لەسەرمایەداران و کاربەدەستان هەلی نەرمی نواندن دەقۆزنەوە بۆ بەهەدەردانی بەرژەوەندی گشتی نمونەی زۆر لەوڵاتان هەیە بەم دۆخەوە دەناڵێنن هەرچەند ڕێکاریان لەدژ دەگیرێتەبەر بەڵام بەردەوامن لەسەر قۆرخکاری لە کارەکانیاندا بێ گوێدانە ماف و موڵکی گشتی
دووەمیان لەسیستەمی بەڕێوەبردندا مامەڵەی توندو لێپرسینەوەی بەردەوامە کەئەم جۆرەی مامەڵە بەرژەوەندییەکانی گەندەڵکاران و ئەوانەی کاری نایاسایی لەژێر باری یاسادا دەکەن دەخاتە مەترسیەوە بەجۆرێک دەست هەڵدەگرن لەهەمووکارێکی نایاسایی چونکە دەزانن لێپرسراو لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکات بەمەش وڵات پارێزراوتر دەبێت ئەمەمانایی ئەوە نیە کە هەرکەس لەبەڕێوەبردندا توند بوو کاریگەری و مەترسی دەخاتەسەر تەڕوو وشک نەخێر بەپێچەوانەوە هەرکەسێک پاداشت و سزایی کاری خۆی وەردەگرێت جالە هەربارێکی کاردابێت یان دەسەڵات ,
بارزانی نەمر لەوتەیەکی بەنرخیدا دەفەرموێت
(مرۆڤی پاک وخاوێن لەموحاسبەو لێپرسینەوە ناترسێت)
دەمەوێت ژینگەی عێراق بەنمونە بێنمەوە کە بەگشتی سروشتی خەڵکەکە وایە یان وا ڕاهاتووە دەبێت زۆر جاران یاساکان توندبن بۆئەوەی جێ بەجێ کردنیان بەرهەمی هەبێت بۆیەکان واپێویستە لەهەرێمی کوردستانیش کاری دام و دەزگاکان و خزمەت گوزارییەگشتیەکان باشتر بخرێنە خزمەت هاوڵاتیان بۆ ئەوەی ڕۆتینات و کەمتەرخەمی کەم بکرێتەوە لەپێناو سودی گشتیدا ،
لەکۆدا ئەوەی لەدنیای وڵاتە پێشکەوتوەکانیشدا دەیبینین ئەوەیە هۆیەکی سەرکەوتنی ئاستی ژیانیان لەڕووی داهێنان کۆمەڵایەتی ئابوری و زۆر بابەتی تردا هاوڵاتیەکانیانە واتە هاوڵاتی لەگەڵ حکومەت هاوکارە لە ژینگەدا لە پاراستنی ئاسایشدا لە پارێزگاری کردن لەسەرمایەیی مرۆیی و کانزایی و فەرهەنگیدا ، بەڵام ڕەنگە لێرە بەشێک لەوانەی تاڕادەیەک چەواشەکراون پێیان وایە دەبێت حکومەت هەموو کارێک بخاتە سەرشانی خۆی واتە یەک لایەنە پێویستە خزمەت بکات بەڵام لەهیچ شوێن و ئیدارەی دنیادا ئەوەکارێکی مەحاڵە دەبێت ،
خەڵک و تاکی کۆمەڵگە دەبێت ڕابهێنرێت لەسەر خۆش ویستنی نەتەوەو پاڵپشتکردنی حکومەت لەکارەباشەکانیدا وە ڕەخنەش لەکارە خراپەکان بگرێت بە شێوەی مەدەنیانەی هاوچەرخ ،
چونکە هەتا دۆخی پەیوەندی هاوڵاتی و خەڵک باش نەبێت کێشەکان دروست دەبن بەپێچەوانەشەوە باش کردنی ئەوپەیوەندیە لەڕێگەی تێگەشتن لەدۆخی حکومەت لە گوزەرانی خەڵک واتە کاتێک تێگەشتن لەنێوان هاوڵاتی و دەسەڵاتدا هەبوو کێشەکان باشتر چارەسەردەبن
بۆیە لەم کابینەدا ئومێد ئەوەیە هەلپەرستان ستۆک بکرێن و هاوڵاتیان مافەکانیان لەچوارچێوەی یاسا ڕەچاوکراوەکاندا پارێزراوبێت.
Top