فەرشە سورەکەی کۆشکی ئیلیزێ

فەرشە سورەکەی کۆشکی ئیلیزێ

فەرەنسا و گەلی کورد پەیوەندیەکی لە مێژینە لەنێوانیاندا هەیەو هەمیشە ئەو پەیوەندییە جۆرە جیاوازییەکی لەگەل پەیوەندی کوردو ولآتە گەورەکانی تردا هەبووە.
کۆشکی ئیلیزێ هەمیشە دەرگای
بە رووی کورد کراوە بووە، لە هەموو هاوار و خۆشیەك هاوبەشی گەلی کوردستانی کردووە .
لە دوای کۆچڕەوە مێژوویەکەی گەلی کوردستان فەرەنسا وەکو وڵاتێکی خاوەن پێگە و بەهێز
لە ئەنجومەنی ئاسایش، پڕۆژە بریاری پاراستنی کوردی پێشنیاز کرد.
لەسەر پێشنیازی فەرەنسا لە ٥ی نیسانی ساڵی ۱۹۹۱ بریاری ٦٨٨ تایبەت بە کورد لە ئەنجومەنی ئاسایش دەرچوو.
ئەم بڕیارە بۆ گەلی کوردستان گرنگی زۆری هەبوو بوە سەرەتا و دەروازەیەك بۆ گەشەسەندن و چەسپاندنی مافەکانی گەلی کوردستان.
دوای ئەوەی سالی ۲۰۰٥
لە دەستووری هەمیشەی عێراق هەرێمی کوردستان دانی پێدانرا، فەرەنسا لە سالی ۲۰۰٨ قونسلخانەی خۆی لە هەولێر کردەوە و پەیوەندییەکان پتەوتر و زێدەتر بوون.
فەرەنسا هاوشان لەگەل هێزی هاوپەیمانان بەشداری کاریگەری هەبوو لە پاراستنی هەرێمی کوردستان لە مەترسی داعش .

لەسەردەمی جەنگی داعش فرانسۆ ئۆڵاند سەرۆکی فەرەنسا دووجار سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد، دلنیایی دا لە پشتگیری و پاراستنی هەرێم لە مەترسی داعش.

پرۆسەی ریفراندۆم بەشێکی تری مێژووی نێوان کورد و فەرەنسای تۆمار کرد
ئەو کاتەی گەلەکۆمەکی لە کورد و هەرێمی کوردستان کرا، لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی سزای بە کۆمەلی ئابووری و سیاسی و سەربازیان دا
فەرەنسا وەکو هەمیشە فەرشی سووری لە کۆشکی ئیلیزێ بۆ کورد ڕاخست و پڵانی نقومکردنی کەشتی کوردی لە گۆڕ نرا .

فەرەنسا دەوری باڵای هەبوو لە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ لە نێوان هەولێر و بەغداد، لەکاتێکدا پەیوەندییەکان گەیشتبوونە خاڵی سفر.
دوای چوونی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی بۆ کۆشکی سەرۆکایەتی هەرێم، ماکرۆن لە نامەیەكدا هاوشێوەی سەرۆکی وڵاتێکی مەزن و خاوەن پێگە و هێز پیرۆزبای لەسەرۆكی هەرێمی کوردستان کرد.
لە کۆتایی نامەکەی ماکرۆن هاتووە ،، هیواخوازم بتوانین پەرەی زیاتر بە پەیوەندییەكانی نێوان فەڕەنسا و هەرێمی كوردستان لە هەموو بوارەكاندا بدەین، بەتایبەتیش لەو بوارانەی كە خەڵك لە یەكتری نزیك دەكەنەوە: لە بوارەكانی ئابووری، كولتووری، پەروەردەیی. ئێوە لەم چوارچێوەیەدا ده‌توانن پشت بە دەسەڵاتدارانی فەرەنسی ببەستن.
تكا لە ئێوە دەكەم جەنابی سەرۆك كە بڕوا بە ستایشی بێپایانم بكەن،،

دوای دەستبەکابوونی وەکو سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرۆك نێچیرڤان سەردانی هەریەك لە بەغداد و ئەنقەرە و پاریسی کرد.

لەسەردەمی ماکرۆن پەیوەندییەکان لە دۆستانە و هاوسۆزی دەرچوون بواری ئابوریشی گرتەوە بۆیە چاوەڕێ دەکرێت نزیکی ماکرۆن و نێچیرڤان بارزانی لە داهاتوودا هەرێم و فەرەنسا بکاتە دوو هاوپەیمانی ستراتیژی دواجار کاریگەری لەسەر دۆزی گەلی کوردستان دەبێت.
Top