کۆتایی و سەرەتاییەکی ئومێد بەخش

کۆتایی و سەرەتاییەکی ئومێد بەخش
گەلی کوردستان بە هەوراز و نشێووی زۆر دا ڕۆیشتووە، لەسەر کورد بوون و کوردستانی بوون زۆر جار سزادراوە !
لە دایکبوونی ئەزموونی هەرێمی کوردستان دوای زەمەنێکی زۆر لە خەباتی چەکداری و قوربانیدانێکی زۆر ئومێد و هیوایەکی مەزنی لای هەموو کوردێك چێکرد، کە ئیتر ئەوە کۆتایی نەهامەتیەکان و سەرەتایی خۆشی و هاتنە دی خەون و ئامانجەکانی گەلی کوردستانە.
دەستەڵاتی خۆ بەرێوەبردنی کورد ئەگەر هیچی نەکردبێت تاکی کوردستانی هێندەی بەسە و دلخۆشە بەوەی لە ژێر دەستەی و چەوساندنەوە لەبەرامبەر کوردبوون رزگاری بووە !
ئێستە هەرێمی کوردستان لە سەرووبەندی کۆتایهاتنی کابینەی هەشتەم و دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی دایە، ئەمە لە کاتێکدا گۆڕانکاری و پێشکەوتنی یەکجار مەزن هاتونەتە دی لە هەموو بوارێکدا، هەرێمی کوردستان لە قۆناغی داواکردنی مافە سەرەتاییەکانی دەربازبووە بۆ قۆناغی هەنگاونان بەرەو دانانی بناغەی دەولەت، لە زۆر کات و شوێن و هاوشێوەی دەولەتێکی خاوەن سەروەری مامەلە دەکات و زۆرێك لە وڵاتانیش هەمان مامەڵەی لەگەل دەکەنەوە.

هەرچەندە هەڕەشە و مەترسیەکانی سەر هەرێم هێشتا تەواو نەبوون و پێناچێت وا زوو تەواویش ببن بەهۆی هەلکەوتەی جیوگرافی و دابەشبوونی کورد بەسەر چەند وڵاتێك کە هەموویان دراوسێی هەرێمی کوردستانن، وە گرنگی هەرێم بۆ وڵاتانی زلهێز، لێ کورد ئێستا لە قۆناغێکی زۆر جیاوازە یەکێکە لە یاریکارە گرنگەکان تەواوی یارییەکانی ناوچەکە و جیهانیش لە هەموو باس و خواسێكی تایبەت بە ناوچەکە ئەبێ گوێ لە کورد بگیرێ و ڕای گرنگە، ئەمە دەستکەوتێکی مەزنە و پێویستە کار بۆ بەرەو پێشبردنی بکرێت.

بۆیە دەکرێ بێژین ئێستا هەرێمی کوردستان لەسەردەمی زێڕینی دایە دوای ئەوەی جارێکی تر بە ژیری و لێهاتووی توانرا کورد لە خنکان و پیڵانێکی گەورەی ناوچەی و نێودەولەتی رزگار بکرێت و ئومێد و هیوای زۆریش هەن لە کابینەی داهاتوو دەستکەوت و پێشکەوتنەکان بەرەو لوتکە هەنگاو بنێن.
کابینەی هەشتەم بە سەرکەوتووی و دەستکەوتی زۆر کۆتاییهات و کابینەی نۆیەم بە ئومێد و هیوای زۆری خەلك خەریکە دەکەوێتە سەر کار، ئەمە ئاماژەیە بۆ داهاتوێکی گەش لە هەرێمی کوردستان.

بۆچی ئومێدمان بە کابینەی مسرور بارزانی بێت ؟
دوای ساڵی ۲۰۰۳ وا قەرار بوو هەمووان لە عێراقی نوێ هاوبەش بن کۆتایی بە سیاسەتی یەکتر قبوڵنەکردن و تاکڕەوی بێت، بەڵام زۆری نەخایاند جارێکی تر عێراق بەرەو هەلدێر ڕۆیشت، ئەوەی گۆڕا تەنیا شیعە شوێنی سوننەی گرتەوە و هیچی تر !
ئەمە وایکرد هەرێمی کوردستان بیر لە ئەلتەرناتیڤێك بکاتەوە بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە پێشکەوتن.
بەبریارێکی ژیرانە و مێژووی دەست بە فرۆشتنی سەربەخۆیی نەوت کرا، هێلی نەوتی کوردستان لە ڕێگەی تورکیا گەیەندرا بە جیهان.
لێرە سەنگ و هێز و پێگەی هەرێم لە ئاستی نێودەولەتی هەلکشا .
هەرچەندە کێشە و گرفتی زۆر بۆ نێچیرڤان بارزانی دروستکران چ لە ڕێگەی دادگا نێودەولەتیەکان، برینی بودجە و مووچە، هەڕەشە و لەشکرکێشی بەڵام هیچیان نەیانتوانی ڕێگربن دواجار سەرکەوتوو بوو لەو ستراتیژیەتی کاری بۆ دەکرد.
گەورەترین مەترسی لە مێژووی گەلی کوردستان ئەو گەلەکۆمەکیەی دوای پرۆسەی ریفراندۆم بوو، بەڵام ژیرانە لێی دەربازبوین.
بۆیە دەکرێ ئومێدی زۆرمان بە کابینەی مسرور بارزانی هەبێت، لەبەرئەوەی لە ئێستادا هەرێمی کوردستان لە باروودۆخێکی گونجاوی ئابوور و سیاسی و کۆمەڵایەتیە، هەموو شتێك لەبارە بۆ ئەوەی هەرێم هەنگاوی زێدەتر بنێت بەرەو پێشکەوتن.
Top