سەرخستنی کابینەی مسرور بارزانی لە ئەستۆی پارتیە

سەرخستنی کابینەی مسرور بارزانی لە ئەستۆی پارتیە
سەرۆکی راسپێردراوی کابینەی داهاتوو لە کۆتا ڕۆژەکانی وتووێژەکانیەتی لەگەل بەشداربووانی کابینەی چوار ساڵی داهاتوو...
کارکردن لەگەل چەند فراکسیۆنی جیاواز، کە برێجار ناکۆکی و ڕای ئێجگار جیاوازیان هەبووە، ئێستە ئەبێ ببن بە یەکەم تیم بۆ ئەوەی کارنامەیەکی یەکگرتووی گشتگیر جێبەجێ بکەن، بەمەبەستی خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان بێگومان کارێکی وا ئاسان نابێت، بۆیە ئەرکی سەرۆکی کابینە ،، مسرور بارزانی ،، ئاسان نابێت، بە تایبەتی یەکەم تاقیکردنەوەیەتی
لە کاری دەولەتداری، هەرچەند خاوەن کەسایەتیەکی بەهێز و تیمێکی لێزان و کارامەیە وە پشتگیریەکی تەواوی دەکرێت.

بۆ ئەوەی کابینەی چوار ساڵی داهاتوو سەرکەوتووبێت و کارنامەکەی وەکو خۆی جێبەجێ بکات پێویستە بەری هەمووان پارتی زەمینەیەکی تەواو بۆ حکومەت ساز بکات و بە تەواوی پشتگیری لە سەرۆك وەزیران بکات و خۆی لە تداخلکردنی کاری حکومەت بە دوور بگرێت.
بۆ ئەوەی سەرۆك وەزیران دەست کراوە و بێ منەت بێت لە جێبەجێکردنی پلان و کارنامەی حکومەتەکەی.

ئەگەر وەزیر و بەرێوەبەرە گشتیەکان و فراکسیۆنی پارتی
لە پەرلەمان، تەواوی ستافی پارتی لە نێو حکومەت بە تەواوی وەکو خۆی ئەدای کاری خۆیان کرد و لایان نەدا لە کارنامەی سەرۆك وەزیران و تیمەکەی دلنیام کارئاسانی زۆر بۆ سەرۆك وەزیران ،، مسرور بارزانی ،، دەکات، لەبەرئەوەی ئەو کات روو سوور دەبێت لە بەردەم بەشداربووانی تری کابینە و دەتوانێ پالەپەستۆ بخاتە سەریان بەمەبەستی جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت .

پێویستە تیمی پارتی لە کابینەی چوار ساڵی داهاتوو دلسۆزترین ، پاکترین ، ماندوو ترین تیم بێت
لەبەرئەوەی ئاشکرایە پارتی جارێکی تر خاوەنداریەتی ئەم هەرێمەی
لە ئەستۆدایە ،، سەرۆك هەرێم ، سەرۆك وەزیران ، جێگری سەرۆك پەرلەمان ،، چەندین جومگەی تری گرنگی لە دەستدایە، بۆیە پارتی دەتوانێ بەلێنی بانگشەی هەلبژاردن وەکو خۆی بیری خەڵك و دەنگدەرانی بهێنێتەوە و
بە سەرێکی بەرز لە چوار ساڵی داهاتوو بچێتە بەردەم خەلك و داوای متمانەی زیاتریان لێ بکات، بێگومان ئەو کات ،، ٤٥،،ەکە ئەگەر دوو هێندەش نەبێتەوە هیچی کەم نابێت .
Top