پارتی دیموكراتی كوردستان ،جیاواز لە هەموو حزب و رێكخراوەكانی تر ناوچەكە و كوردستان و دونیا ، قوتابخانەیەكی بیرو هزری خۆشەویستنی و نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەریی بووە ، هیچ كاتێ لە چوار چێوەی حزبایەتی بەرتەسەك بیری نەكردۆتەوە و سنوورێكی دیاریكراویی بۆ كارەكانی نەبووە ، ئەوەش تەنها لە چوار چێوەی سنوور و جوگرافیاییەكی دیاریكراوە نەبووە ، بەڵكو لە پێناو كورد و كوردستان تێكۆشاوە و تێدەكۆشێ و هیچ كات خۆی لە بەرپرسیاریەتی پرسە نیشتیمانیی و نەتەوەییەكانی نەدزیوووەتەوە .هەروەها لە رووی پەروەردەكردنی كوردایەتیی و هەڵگرتنی بەرپرسیاریەتی توانیوێتی كادیر و سەركردەی بە بەهێز و بە توانا پەروەردە بكات كە لە رۆژە سەختەكاندا بەرگەی ناخۆشیی و سەختییەكان بگرن و رووبەرووی هەموو كۆسپ و ئاستەنگەكان ببنەوە ..پێشمەرگە،سەرۆك بارزانیی یەكێك بووە لەو پێشمەرگە، قوتابیانی پەروەردەی مستەفا بارزانیی نەمر ، كە خاوەن مێژووییەكی پر سەروەری و شانازییە بۆ كورد وكوردستان و ستراتیژی و بیری نەتەوەیی و هەڵوێستەكانی كاردانەوە و وكاریگەری زۆری لە سەر زیندوو هێشتنەوە هەستی نەتەوەیی و مێژوو و شوناسی نەتەوەیی داناوە لە ئێستاشدا رەمز و سیمبول و كارێزمایە ، هەروها سەرۆك بارزانی رابەری نەتەوەی كورد، وەك هێمایی نەتەوەیی سەیردەكرێت لە ناوخۆ تاكی كورد ئومێدی لەسەر بنیات ناوە. لە دونیای دەرەوە بە تایبەتیش لە لایەن وڵاتانی زلهێزی دونیا وەك سەركردەیەكی كاریگەر سەیر دەكرێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوەی جێگەی باسە سەرۆك بارزانی جگە لەوەی خۆی هێمای ئاشتی و ئارامی نەتەوەكەمانە، بۆتە راهێنەر و پێگەیێنەری سەركردەی تر بۆ خزمەت كردنی میللەتەكەی. ئەوە روونە دوو كۆڵەكەی خزمەتكردن لە كوردستان دەرچوی قوتابخانەی بارزانی قوتابی سەرۆك بارزانی لەمەودوا خزمەت بە خەڵك دەكەن و تێدەكۆشن بۆ مافی گەلەكەمان.بێگومان بوونی هەر دوو قوتابی و پێشمەرگە ، نێچیرڤان و مەسروور بارزانی بە پاڵپشتی سەرۆك بارزانی لە گۆڕەپانی سیاسی و حكومڕانی هەرێمی كوردستان ئومێد بەخشە بۆ هاووڵاتیان و دەرەوەش. چونكە دوو كارەكتەری سیاسی بەهێزن لە ئاسایش و دبلۆماسیدا، خاوەن پێگەی نێو دەوڵەتین، ئەمەش وا دەكات وڵاتانی دراوسێو گەورەكانی جیهان ئایندەی كورد روون ببینن، بە هۆكاری راستبینی ئەم دوو سەركردەیە لە ژێر سێبەری سەرۆك بارزانی.
گەبی بە هیوا و ئومێدەوە دەڕوانێتە ئایندە، چاویان لە دەستبەكاربونی ئەم سەركردە خاوەن تواناو خەمخۆرانەیە تاكو بتوانن بارو گوزەرانی خەڵكی بەرەو باشتر ببەن، حكومەتێكی بە هێز دروست بكەن لە بەرژەوندی خەڵكیدا بێت و خواستەكانین بێنێتە كایەوە.رۆژە سەختەكان سەڵمێنەری خۆراگری و بەهێزی هەر دوو سەركردە بوون كە لە كاتە ناخۆش و سەختەكاندا كە ئەزموونی كوردستانی تێكەوتبوو، بەشێكی خەڵكی لە ناوخۆو دەروە بە ئاواتەوە چاوەڕێی كەوتن هەرێمی كوردستان بون تەنانەت هەندێكیان كاریان لەسەر دروستبونی نەهامەتی دەكرد. زۆری نەبرد كوردستان هەستایەوە سەر پێ و تواندرا لە مەترسی دەركی پارێزراو بێت، هەڵبەت بە رێبەرایەتی كردنی سەرۆك بارزانی و كاركردنی خۆنەویستانەی دوو كۆڵەكەی كوردستان.لێرەوە بۆمان روندەبێت قوتابخانەی بارزانی و پرۆگرامی سەرۆك، واتە خزمەتكردن و هەوڵدان لە پێناو سەربەرز ژیان و ئازا مردن، هەروەك خۆی باسی لەوە كرد بڕینی ئەم رێگە دژوارەی كورایەتی و پێشمەرگایەتی تاكو ساتی ئێستا كۆمەڵێك "تاڵی و شرینی چەشتوە" گرنگ مرۆڤ لە پێناو ئامانجە رەواكانی نەوەستێت و بەربەستەكان هەر چەند پۆڵاین بن بیان بڕێت سڵنەكاتەوە لەو دروشمە راستەی هەڵیگرتوە.بۆیە سەرۆك بارزانی وەك سیمبول و رەمزی خاوەن هەڵوێست لەسەر مافەكانی نەتەوەكەی لە دونیای سیاسی و كۆمەڵایەتی جیهاندا رێزی تایبەتی لێدەگیردرێت، كورد وكوردستان و سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەتی كوردستان بە پاڵپشتی رابەر ومەرجەعی كوردستان سات بە سات بەرەو سەركەوتن و پێشكەوتنی زیاتر هەنگاو دەنێ و قوتابخانەی كوردایەتیش بەردەوامە لە پێگەیاندنی كادیر وسەركردەی خاوەن هەڵوێیستی كوردایەتیی و نیشتیمانپەروەر..