مسرور بارزانی لەنێوان ئومێدی و ویستی هاوڵاتیانی کوردستان دا

مسرور بارزانی لەنێوان ئومێدی و ویستی هاوڵاتیانی کوردستان دا
مسروربارزانی پیاوێکی داناو هۆشیار و وڵات پەرستێکی راستەقینەیە و دیبلۆماسێکی بەتواناو بەئاگایە و کوری کارێزماو رابەری کوردستان ونەوەی باوکی رۆحی مەلامستەفایە لەخانەوادەیەکی شۆرشگێر و کوردپەروەرە ۰

خۆشی سەلیقەی کارکردنی هەیەو لەبواری مەعریفەش زانست خوازو بروانامەدارە ئەزموون وتەجروبەی کارکردن و ئیدارەدانی هەیە واتە دەتوانێ حکومەت هەڵبسورێنێ و هەڵوسراوێکی بەتوانایە خاوەن پێگەیەکی کومەڵایەتی جەماوەری یەکجاربەرزی ناوحزبەکەیەتی واناسراوە کەتوندە وکەم پێدەکەنێ ومرۆڤێکی کردارییە نەک گوفتاری کەم قسەدەکا بەڵام کەقسەدەکات قسەکانی فەراغ گرن ۰

لەناوەخۆ هەیبەتێکی زۆری هەیە و لەدەرەوەش سەنگینە کوری گەورەی سەرۆکەو خۆشی وناحۆشیەکانی لەگەڵی تێپەراندوون هەم لەنێوبنەماڵەخاتری دەگرن هەم لەنێو جەماوەر مەحبوبە
هەمووئەوسلوک ورەوشت مواسەفاتانەی کەهەیەتی خەڵک ئومێدی زۆری لەسەرچینەوەو هەوان لەچاوەروانی ژیانێکی شکۆمەندانە و خۆشگوزەرانی دان
لەتێروان ودیدی شەقام دابەگەشبینی و خەونی زۆر لەهەنگاوەکانی دەروانن و بێ گومانن کەگۆرانکاری گەورە دەکات وکوردستان لەقوناغی چەقبەستووی وبنبەستی دەرباز دەکات لەحاڵێک دا هەموومان دەزانین و لامان روونە هاونیشتیمانیانی خۆشەویستی وڵاتەکەمان ماوەی ئەوچەن ساڵە نەهامەتی وناسۆری زۆریان چەشت لەلایەک قەیرانی دارایی و لایەکەی ترشەری نەگریس وداسەپاوی تیرۆرستانی داعش و مۆئامەڕەوگەلەکۆمەکێی گەورەی ئێقلیمی ونێودەوڵەتی تەنگیان بەکوردستانیان چنی بوو ۰

حکومەی هەرێم ودام ودەزگاکانی کوردستان زادەی خەبات وماندووبوون شەونخونی کوردستانیان وخەباتگێرانە بۆیەشایستەی ژیانێکی شکۆمەندانەن

لەوکاتەی دەنگۆی ئەوەبڵاوبووە و کە کاک مسرور بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستانە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی کوردستان دووئاراستە بەدی کران
ئاراستەی یەکەم ۰۰۰
ترس وچۆک لەرزە وماخولان کەوتەدڵی ئەوانەی کەهاتوونەتەسەرخوانی ئامادەو ماوەی چەندین ساڵە بەکەیفی خۆیان تەخشان وپەخشانی سەرجاوە سروشتی ومرۆییەکانی ئەو وڵاتەدەکەن وخۆیان لەوپەڕی رەفاهیەت خەڵکی عەوام وخێرلەخۆنەدیویش لەئاستی سگ گوشین دان
گەندەڵی وبەهەدەردانی موڵک وماڵی گشتی وبەکەم سەریرکردنی هەوڵاتیان و ئەوان خاوەن فێلاو تەلاری بەرزو زەوی روکن خەڵکی لەکۆڵەمەرگی

ئاراستەی دووەم۰۰۰

ئێمەمانان وەک کادرلەئۆرگانەکانی خوارێ وخەڵکی ڕەش ورووت ئومێدی زۆر وچاوەروانی گەورەمان لەکاک مسرور هەیە و داواکاری وپێشنیاز وپێشنیارمان هەیە بۆزیاتر دەوڵەمەند کردنی کابینەکەی لەرووی خزمەت وئاوەدانی زیاتر وکابینەیەکی جیاوازتر داواکارین بەجدی ولەپێناوئاودانی دڵی هەرکوردێکی نیشتمان پەروەر کارلەسەئەم خاڵانە بکەن
1ٓلەگەڵ دەست بەکاربوونتان بەکردار کارلەسەر گۆرانکاری لەسەرجەم سێکتەروجومگەحەساسەکانی پەیوەست بەژیان وخۆشگوزەرانی هاوڵاتیانی کوردستان بکەن بەلەسەرکارلادانی ئەوپەرپرسانەی فایلی گەندەڵیان هەیە وساڵانێکی زۆرە گەرخۆشیان بێ زارنەبووبن خەڵکیان بێزارکردووە ۰

2_کارلەسەرهێنانەپێشی گەنج بکەن بەڕەچاوکردنی پێوەری زانستی وکەفائەت ولێوەشوەی وپسپۆری لەکاروخزمەت دا ۰

3_خەڵکی کوردستان چاوەروانی ئەوەن بەرپرسەگەندەڵەکان دادگای بکەن بەشێوازێکی عادیلانە وبێ جاوپۆشی لێکردنیان ۰

4-خەڵکانێکی زۆری دڵسۆزوشۆرشگێر لەئیمتیازورێزلێنان بەری کراو رەنجێنراون پێویست دەکات خەبات وماندووبوونیان لەبەرچاوبگیرێت۰

5-هەموومان ئاگادارین کەساڵانی رابردوخەڵکێکی زۆربەلێشاو دامەزرێنراون وبارگرانی زۆر لەسەربودجەوداهاتی وڵات دروست بووە بەبێ رەچاوکردنی پسپۆری لەکاردکردندا ڕێژەیەکی زۆری خەریج لەاختساس وبوارەجیاجیاکان لەماڵ کەوتوون زەرورە هەڵی کاریان بۆبرەخسێندرێت ۰

6_پێشنیارمانە کەهەربەرپرسێک لەفەمانگەیەکی بچووک تائاستی باڵا لەچوارساڵ زیاترلەشوێنی کارکردنی نەمێنێتەوە و تەقیم وهەڵسەنگاندن بۆکاروچاڵاکیەکانیان بکرێت بەفیدباکی مەیدانی ۰

7-پێمان خۆشەوپێشنیار وداواکاریەکی گشتی یە هەمووسەرمایەداروبازرگانەکانی کوردستان بانگێشت بکەن بەئیجباری بڕێک لەسەرمایەگڵدراوەکانیان بخەنە خزمەتی پرۆژە خزمەتگوزاریەکانی وەک رێگاوبان وقوتابخانە کان ۰

8_نەهێشتنی رۆتینیات وبەرتیل لەدام ودەزگاکان وچاودێری بخرێتەسەربچوکتیرین فەرمانگەش

9_لەپێناو لەدەست نەدانی متمانەی هاوڵاتیان وراکێشانی زیاتری سەرنجی هاوڵاتیان بایەخ بەکەرتی پەروەردە بدەن و تواناسازی وناردنەدەرەوەی قوتابیان و مامۆستایان پەرەی زیاتری پێ بدرێت ۰

10_لێژنەیەکی چاودێر دروست بکرێت کەنوێنەری سەرجەم وەزارەتەکانی تێدابێت بۆبەدوا داچوون چاودێری چڕی یەکەئێداریەکان لەپێناونەمانی گەندەڵی وفەساد۰

11_چاکسازی بکرێتەئەولەویەت کەداواکاریەکی گشتی یە۰

12-رێگری بکرێت لەخۆدەوڵەمەند کردنی بەرپرسەکان ۰

13_کەرتی کشتوکاڵ بایەخداربکرێ بەپێدانی قەرزی بچووک بەهاوڵاتیان لەپێناوئیهتمامی زیاتربەبەرهەمێنان ورێگری بکرێ لەهاوردەکردنیان ۰

14-بواری تەندروستی وێرانەیەکە و بازرگانی زۆر لەسەرحسابی هاوڵاتیان دەکرێت پێویستە لەپێناوبەرژەوەندی وتەندورستی هاوڵاتیان رێگری بکرێ وبایەخ بەنەخۆشخانە حکومیەکان بدەن وچاودێری پزیشکەکان بکرێت ۰

15_ هەوڵبدرێت لەپێناوبەرەوپێش بردنی بواری زاستی مەنهەجی خوێندن گۆرانکاری تێدابکرێت ومامۆستایان شیاندنی زیاتریان پێ بکرێ
Top