سەرۆك بارزانیی مەرجەعی كوردە..
June 20, 2019
وتار و بیروڕا
كاتێ كوردستان كەوتە كەوتە ژێر هێرش وپەلاماری تیرۆریستان و داگیركەران تەنیا سەرۆك بارزانیی بوو كە توانیی جیهان بێنێتە سەر هێل كوردستان لە مەترسیی راستەقینە رزگار بكات . هەروەها لە نێو جەرگەی داگیركەران دا ویستی سەربەخۆیی كوردستانی بە "بەڵی "، گەیاندە هەموو جیهان . كاتێ داگیركەران بە پاڵپشتی داگیركەران هێرشیان كرد و ویستیان ئەزموونی كوردستان بسرینەوە ئەوا رێگەی نەدا دەستكەوتەكانی كوردستان بكەوێتە مەترسییەوە و رووبەرووی پیلانگێری ئیقلیمیی بَووە.هەروەها هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراق نه تەنیا نەیتوانی ئاكامە سیاسییەكانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان كەمڕەنگ بكاتەوە، بەڵكوو بەپێچەوانەوە، ئاگری بە ڕواڵەت دامركاوی ڕیفراندۆمی زیاتر گەشاندەوە. ئاكامەكانی دەربڕیینی دەنگی بەرز و دلێری دانیشتوانی هەرێم و ناوچه كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم، دەستكەوتێكی مێژوویی یەكجار گرنگە و بە ڕەوای نابینم بە هیچ بەڵێنێكی بریقەداری دەوروبەری دوورونزیك بگۆڕدرێتەوە.نەخشەی سیاسی و كۆمەڵایەتی عێراق، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەرەو تەنگژەو دابڕان و پێكدادان و داڕوخان دەچێت. هۆكارەكان لە ڕووی مێژوویی، پێكهاتەیی نەتەوەیی، ڕەگەزی، نەتەوەیی، تائیفی و مەزهەبی، تا سروشتی سیستەم و دەسەڵاتی سیاسی و دەستتێوەردانی دەرەكی زۆرن. شیعە مەرجەعی دینی و سیاسی لەسەر ئاستی ناوچەكە هەیە كە سەركردایەتی دەكات، دەسەڵاتدار و بەهێز و هەژمووندارە لەبەرەیەكی تائیفی و مەزهەبیدا ململانێ و شەڕی پاوانخوازی لەناوچەكەدا دەكات. لە مێژووی بزافی ڕزگاریخوازی و ژیانی سیاسی و ۆمەڵایەتی كوردستاندا كام حیزب و ڕێكخراو ڕەوتی سیاسی هەڵقوڵاوی هەناوی ئەو بزاڤەیەو وەك زەروورەتێكی مێژوویی بۆ دۆزی ڕەوای كورد هاتۆتە بوون و ئایا كورد مەرجەعی هەیە؟ چ دەستكەوتێكی سیاسی، ئابووری و كۆمەڵایەتی، فەرهەنگی و سەربازی بۆ كورد بەدیهێناوەو لە كام پیلان و هێرش و پەلامارەكانی دوژمنان بەرگری كردووەو پاراستوویەتی و چ دەستكەوتێكی تۆمار كردووە؟ مەرجەعێكی سیاسی مێژوو كردە، هەڵگری پەیامی سەربەخۆیی نیشتیمانی و نەتەوەییە، سەر بە قوتابخانەو پاشكۆی ئایدۆلۆژیایی هێنراو و خواسترواو نییە، بەڵكو سەر بە قوتابخانەی كوردایەتیە بەباوەڕ بوون بە بەهاو پرەنسیپەكانی دیموكراسی و مافەكانی مرۆڤ و پلۆڕالیزمی سیاسی. لەسەر شانۆی سیاسی و هاوكێشەكاندا پێگەو ڕۆڵ و كاریگەری بەهێزی هەیە، فاكتەری ئاسایش و سەقامگیری و یەكڕیزی و هێزی خۆڕاگری و هاوسەنگی گەلی كوردستانە، كە پێگەی سیاسی، ئابووری، بازرگانی و سەربازی هەرێمی كوردستانی لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا جێگیركردووە، دەرگای گەورەی لەڕووی كوردستان و دۆزی رەوای كورددا كردۆتەوە. لە مێژوویی خەبات و تێكۆشانی سەرۆك مسعود بارزانی یەكێك لەو سەروەرییانەی كە جێگەی شانازییە و تۆمار كراوە ، ئەنجامدانی ریفراندۆمە، لەبەرئەوەی گەلی كورد دوای بێ ئومێدبوونی لە بەغدا و سەبرو خۆراگرییەكی زۆر لەرێگەی ریفراندۆمەوە بەهەموو دونیامان گوت كوردستان بە خاك و خەڵكەوە بەشێك نیە لە عێراق و گەلی كوردستان چیدیكە قبوڵی نییە لە چوارچێوەی عێراق بمێنێتەوە و بژیت، گەلی كوردستان سەربەخۆیی دەوێت، كەركوك و تەواوی ناوچەكانی دیكەی دابڕیندراو لە كوردستان نەك هەرخۆیان بە كوردستانی دەزانن، بەڵكو نایانەوێ لەناو عێراق بژین دەیانەوێ لەگەڵ دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان بژین، ئەوە پەیامێكی گرنگە بۆ كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و بۆ وڵاتانی دەوروبەر و بۆ خودی عێراقیش، كە ئەوە رای گشتی خەڵكی كوردستانە كەوا چیدیكە ناخوازن لە چوارچێوەی نەخشەی داتاشراوی عێراقدا بمێننەوە، بۆیە ئەوە شانازییەكی گەورەیە بۆ سەرۆك بارزانی كە ریفراندۆم لەسەردەستی ئەوو بەهاوكاری هەموو لایەنە سیاسییەكان ئەنجام درا، لەهەمان كاتدا شانازییەكی گەورەشە بۆ گەلی كوردستان كە ئەو بڕیارەی داوە، بەڵێ لە رێی ریفراندۆمەوە بڕیاری سەد ساڵەی لكاندنی كوردستان بە عێراق رەتكرایەوەو، بە هەموو لایەكمان وت لكاندنی كوردستان بە عێراق ناشەرعییە و بێخواستی ئێمە بووە، بۆیە نامانەوێ چیدیكە لەچوارچێوەی عێراقدا بمێنینەوە، ئەم پرۆسە مێژووییە كەوا لەلایەن سەرۆك بارزانی رێبەرایەتی كرا، گەلی كوردستانی گەیاندە كەناری بە دەوڵەت بوون، ئەمەش دوژمن و داگیركەرانی كوردستانی هاركرد و كەوتنە پیلانگێڕان بۆ لەباربردنی ئەم پرۆسەیە، ئەوەبوو وەك بینیمان خیانەتی 16 ی ئۆكتۆبەری 2017 روویدا، لەشكری عێراق بە هاوكاری هەندێ لایەنی ناوخۆیی كەركوك و مەخموورو شنگاڵ و زومماری داگیركرد و، ویستی زیاتریش پێشڕەوی بكات، بەڵام بەرخودانی قارەمانانەی پێشمەرگەی كوردستان توانی رێ لە هێرش و پەلامارەكانی عێراق بۆ سەر كوردستان بگرێ، بێگومان ئەگەر كارەساتی 16 ی ئۆكتۆبەری 2017 رووینەدابووا، ئێستا گفتوگۆی سەركردایەتی سیاسیی كوردستان لەسەر دیاریكردنی سنوور و چۆنییەتی راگەیاندنی دەوڵەتی كوردستان بوو، نەك شتی دیكە، بۆیە دەتوانین بڵێین ئەو نەهامەتییانەی كەوا ئەمڕۆ بەرۆكی كوردستانیان گرتووە دەرەنجامی خیانەتی 16 ی ئۆكتۆبەرن نەك ئەنجامدانی پرۆسەی ریفراندۆم.ئەنجامدانی پرۆسەی ریفراندۆم سەركەوتوو بوو، بێ كێشە بە ئەنجام گەیشت و زۆربەی هەرەزۆری گەلی كوردستان بە تەواوی پێكهاتەكانەوە بە جۆش و خرۆشەوە روویان لە سندۆقی دەنگدان كردو، گەل بە رێژەی 92.73% دەنگیان بۆ سەربەخۆیی كوردستاندا، ئەمەش گەورەترین سەركەوتن بۆ گەلی كوردستان و پرۆسەی ریفراندۆم.لە پرۆسەی ریفراندۆمدا؛ سەرۆك بارزانی و گەلی كوردستان زۆر باشتر دۆست و دوژمنەكەكانیان ناسی، لەهەمان كاتدا ئەو وڵاتانەی دژایەتی پرۆسەی ریفراندۆمی گەلی كوردستانیان كرد، دژی ئەو پرەنسیپانەش وەستانەوە كەوا بانگەشەی بۆ دەكەن، بەتایبەت پرەنسیپی مافی چارەنووس و بنەمانی جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ، وڵاتانی زلەێز و زۆربەی وڵاتانی جیهان ئەو پرەنسیپانەیان بێماناو پوچكردەوە.سەرۆك بارزانیی رێگەی نەدا شكۆ وئیرادەی كورد ژێر دەست بێ و بە دونیایی گووت داوای مافەزەوتكراوەكانی دەكاتەوە..