سەرۆك نێچیرڤان هێزێکی نەرم و بەهێز
June 18, 2019
وتار و بیروڕا
دوای پرۆسەی راپەرینی بەهاری سالی ۱۹۹۱ کەسایەتیەکی جیاواز دەرکەوت ،، سەرۆك نێچیرڤان ،، وەکو کەسێکی بیر فراوان و ڕۆشن هاتە کایەی دەولەتداری .
نێچیرڤان بارزانی کە بە یادگاری ئیدریس باوکی و کەسێکی میانرەو ناسرا زوو درکی بەوە کرد ئەو کات هەرێمی کوردستان پێویستی بە سیاسەتێکی نەرم و ژیرانە هەیە لەبەرئەوەی هەرێم توانا و هێزێکی وا مەزنی نیە رووبەرووی ئەو هەموو تحدایات و مەترسیانە بێتەوە کە لە هەموو لایەکەوە دەوری دراوە .
بۆیە دەستی کرد بە گرێدانی پەیوەندی و هەولی دا هەرێمی کوردستان بکاتە گۆڕەپانێك بەر لە دۆستەکانی نەیارەکانی رووی تێ بکەن، لەم هەولەشی سەرکەوتوو بوو !
سەرۆك نێچیرڤان لە ئاستی نێوەخۆی دا بەجۆرێك کاری کرد توانی تا ڕادەیەکی باش ئاسەوارە خراپەکانی شەری برا کوژی کاڵ بکاتەوە و ئاشتەوای کۆمەلایەتی و سیاسی گەڕاندەوە بۆ نێو مالی کورد، بەجۆرێك سەرە رای بوونی ناکۆکی و زۆرجار شەریش دەولەتمەدار پێش پارتی قبولکراوی لایەنەکانی تر بووە !
لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە هەرێمی کوردستان هەنگاوی زۆر باش بەرەو پێشەوە چوو دراوسێ و نەیارانی دوێنێ بوونە دۆست ئەگەر لەسەر بنەمای پەیوەندیش بێت لێ زێدەتر لە قازانجی کورد و کوردستان بوو، سەرۆك توانی ئەو هاوکێشەیە لە زەینی هەمووان بگۆڕێت کە هەرێمی کوردستان مەترسی و هەڕەشە بێت بۆ سەر بەرژەوەندی دراوسێکانی بە پێچەوانەوە زامنی ئارامی و سەقامگیریە بۆ ناوچەکە.
لەسەر ئاستی نێودەولەتی هەرێمی کوردستان چووە لوتکەی پێشکەوتن و زۆر جار هاوشێوەی وڵاتێکی خاوەن سەروەری و بەهێز مامەلەی لەگەل کرا، بەهۆی ئەو کارنامەیەی دەولەتمەدارە ژیرەکەی کوردستان کاری لەسەر کرد.
سەرۆك نێچیرڤان ئەو مەلەوانزانە لێهاتووەیە کوردی لە خنکانێکی ئەبەدی رزگار کرد لە دوای پرۆسەی ریفراندۆم و سزادانی هەرێم .
ئێستا دوای نزیکەی بیست سال
لە ئەزموونی دەولەتداری سەرۆك نێچیرڤان لە هەرەمی دەستەڵاتی هەرێمی کوردستان فەرمانڕەوای دەکات، هەمووان لەسەر ئەوە کۆکن بەرێزیان توانای کۆکردنەوەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکانی هەیە لە ژێر یەك چەتر بەمەبەستی زیاتر خزمەتکردنی دۆزی کورد و بەرەوپێشچوونی زیاتری هەرێمی کوردستان و کرانەوەی بە ئاراستەی دەرەوە.
پاشخانی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی وەکو کەسێکی میانڕەوی قبولکراوی هەموویان کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر پێگەی هەرێمی کوردستان لەماوەی دەست بەکاربوونی وەکو سەرۆکی هەرێم لە ماوەی چوار سالی داهاتوو، کاردانەوە نێوخۆی و ئیقلیمی و جیهانیەکانیش ئاماژەن بۆ ئەوەی هەمووان پشتگیری لە سەرۆك و ئایدیا و شێوازی دەولەتداری بەرێزیان دەکەن.