سه‌رده‌می كوردستانێكی به‌هێز ده‌ستی پێكرد
June 13, 2019
وتار و بیروڕا
له ئێستاوه بۆ ئاینده،رۆژی ١٠-٦-٢٠١٩ كهرنهفاڵی سوێند خواردنی نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی ههرێمیكوردستانبهرۆژێكی دیكه‌ی مێژوویی دادهنرێوله دیرۆكی خه‌باتی سیاسیی و شۆرشگێری نیشتیمانیدا شوێنێكی تایبه‌تی له رۆژانی سه‌روه‌ری نیشتیمانی دا ده‌بێت.
رێوره‌سمی ئه‌و رۆژه مه‌زنه شارستانییه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان نه‌ك هه‌ر له‌دیدی ناوخۆ، به‌ڵكو له‌دیدوبۆچوونی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تیش به‌جوانترین نمایش و چالاكی سیاسیی و دبلۆماسی تازه‌ی كوردستانی ده‌خوێندرێته‌وه و كات و شوێنیشی له‌كات و ساتێكدایه ، شوێن هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستانه و سات،ساتی دوای ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی یه‌و پرۆسه راسپاردنی گه‌لی كوردستانه له‌رێگای په‌رله‌مانه‌وه بۆ ئه‌مانه‌تی وه‌رگرتنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه ،یابهواتایهكی دی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێز نێچرڤان بارزانی وه‌ك دووه‌م سه‌رۆكی هه‌رێم راسپارد.
بۆیه تا ئه‌م رۆژه ،گهرجهماوهری گه‌لی كوردستان وبزاڤهنیشتیمانییه رزگاریخوازییه‌كه‌ی به‌گشتی و پارتی دیموكراتی كوردستان به‌تایبه‌تی وه‌ك براوه‌ی یه‌كه‌می پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ٣٠ ی ئه‌یلولی ساڵی ٢٠١٨ پێویستیان به‌وه بووبێ به پشتیوانی جه‌ماوه‌ر و بهگڕووتینێكی دیكه خۆیان رێكخهنهوهو وه‌ك سه‌رۆك بارزانی له وتاره‌كه‌ی دا ئاماژه‌ی پێدا ، وا خۆیان رێكخسته‌وه‌و به‌هێزو گروتێنێكی تر‌و به كاره‌كته‌ری كارا و شایه‌سته هاتنه‌وه نێوه‌نده سیاسیی ودبلۆماسییهنێوخۆیی ونێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
له‌وه‌ش پێویسترو گرنگتر له‌م كهرنهفاله دیموكراتییهدائهوهبوو، ئه‌مانه‌تی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ، وه‌ك دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له‌ده‌ستێكی ئه‌مینی رابه‌رو سه‌رۆكێكی مێژوو كرده‌ی وه‌ك سه‌رۆك بارزانی راده‌ستی سه‌رۆكێكی كارا‌و ئه‌كتیف و ناسراو به‌هێز بكرێت و پاڵپشت به‌شه‌رعیه‌تی جه‌ماوه‌ری و ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مانی له‌دوای رابه‌ر وسه‌رۆك مه‌سعود بارزانی دا نێچیرڤان بارزانیببێته دووه‌مین سه‌رۆك و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م جومگه هه‌ره ههستیارو گرنگه‌ی كوردستان بگرێته ده‌ست .
كارا كردنه‌وه و ئه‌كتیفكردنی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، به‌بوونی سه‌رۆك نێجیرڤان بارزانی به‌سه‌رۆكی ،هه‌ر له رۆژی یه‌كه‌میی به‌ربژێربوونی بهپیرۆبای كردنی سه‌رۆك وبهربرسانی باڵای وڵاتانی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی ج به بروسكه یا نامه‌یا په‌یوه‌ندییه تهلۆفۆنییهكان ئه‌و متمامه نێو خۆیی و ئیقلیمی و نێو ده‌وڵه‌تییه‌ی ده‌سته به‌ر كرد و ئاماده‌بوان و به‌شدار بوانی رۆژی رێورهسمهكهو نێو هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵاش وێرای وباوه‌ر پێهێنان بهپرسێك كه ناوی پرسی كورده ، متمانه‌بوون وپشتیوانی زیاتریان بۆ پرسه‌كه وبۆ سه‌رۆكی تازه‌ی هه‌رێم ده‌سته‌به‌ر كرد .
وتاره‌كانی ئه‌و رۆژه جگه له‌وه‌ی له ئاست و بیرورای جیا دابوون ، هیچیان لهوراستییه نه‌گۆڕی كه گه‌لی كورد له‌كوردستان خاوه‌ن پرسێكی نیشتیمانی نه‌ته‌وه‌یی ئازادیخوازی دیموكرات دۆستی ئاشتی پارێزی ئاشق به ئاوه‌دانی و پێكه‌وه ژیانی هاوبه‌شی دیموكراتییانه‌ی فره ئاین و نه‌ته‌وه‌یی بیروباوه‌ڕ جیاوازه و ئه‌و كلتور‌و كهڵچهرهشی له قوتابخانه و رێبازی شۆرشگێری مسته‌فا بارزانی باوك وه‌ك رێباز و په‌یره‌و بۆ ماوه‌ته‌وه و وا رۆڵه‌كانی مسته‌فا بارزانی، كوڕه‌كانی برایان ئیدریس و مه‌سعود بارزانی، به په‌روه‌رده و رێنمایی و پشتیوانی و پشگیری وحیكمه‌ت وژیری مه‌سعود بارزانی سه‌رۆك رابهردرێژه به‌و كاروانه ده‌ده‌ن و سه‌ركردایه‌تی ئه‌و قۆناغه تازه‌یه‌ش ده‌كه‌ن. سه‌ركردایه‌تی كردنه‌كه‌ش له قۆناغی تازه به چه‌مك و تێگه‌یشتنی نوێ و سه‌رده‌میانه‌ی میكانیزمیهتی به‌رێوه‌بردنی وڵات ، له‌سه‌ر بنه‌ماكانی دۆستایه‌تی و هاوپه‌یمانی و دراوسێیه‌تی و پێكه‌وه ژیانی سهرفرانه و سه‌روه‌ری یاسا و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و هاوڵاتیی بوون له‌نێو نیشتیمان و له‌سه‌ر خاك و له نێو كایه‌ی جیۆسیاسیهكی كوردستانی ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆدا.
له‌م روانگه‌یه‌وه ئه‌م كهنهفاڵ و رێوهرسمه چه‌نده نیمایش و چالاكیه‌كی سه‌ركه‌وتوانه‌ی سیاسی و دبلۆماسیی و ئیداری و په‌رله‌مانی بوو ، بۆ به‌هه‌ند وه‌رگرتن و خوێندنه‌وه‌ی بهرامبهرو قه‌درزانی مێوان و مرۆف دۆستی ئه‌وه‌شی به‌رونی گه‌یاند ویست وئیراده‌ی تاكیكوردو كۆمه‌ڵگای كوردستانی خۆنهچهماندنهوهیه بهرامبهرو زوڵم وستهمینێو خۆ‌و ده‌ره‌كی و ئیقلیمی .
هه‌روا ئه‌م كهرنهفاله سیاسییه دبلۆماسییه مه‌زنه ،خۆرێكخستنهوهو نوێبوونهوهبوو ، به‌بوونی پیاوهشیاو كارا‌و ئه‌كتیف و لێوهشاوهكان هه‌ردوو به‌رێزان( نێچیرڤان بارزانی ، مه‌سرور بارزانی ) بۆ شوێنه شیاو و جومگه ههرهباڵاو هه‌ستیاره‌كان بۆ( سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ) .
ئا.. ئه‌مه‌یه ، موژده‌ی ئاسۆی سیاسیی ، نهێنی مانه‌وه‌و به‌رده‌وام بوونی پرسه‌كه به پیرۆزی .
له‌م هاوكێشه هاوتهریبهدا ( بوونی پیاوی شیاو وكارا و ئه‌كتیف له‌نێو پرسێكی پیرۆزی نه‌گۆڕدا ) گه‌یشتن به ئامانج بۆكوردستانێكی به‌هێز له هیچ كات وقۆناغێكدا سازشی له‌سه‌ر ناكرێت.