نێچیرڤان بارزانی لەبەردەم بەرپرسیارەتێکی تازەی دا

نێچیرڤان بارزانی لەبەردەم بەرپرسیارەتێکی تازەی دا
دوای ئەوەی لە دانیشتنی ژمارە(٦)ی ئاسایی خۆی دا پەرلەمانی کوردستان بەزۆرینەی دەنگ بەرێز(نێچیرڤان بارزانی )وەک سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھەلبژێردرابۆیەش لەدانیشتنی ژمارە(٧)ی ئاسایی خولی بەھارەی سالی یەکەم لە خولی پێنجەمی ھەلبژاردنی په‌رله‌مان بەپێی حوکمی برگەکانی (یەکەم _دووەم_سێیەم)لەماددەی(١٦)وبرگەی (سێیەم)لەمادەی (١٨)وماددەکانی(٤٧-٤٨-٥٢-٥٥-٥٦-٥٧)لەپەیرەوی ناوخۆی پەرلامانی کوردستان بەرێز(نێچیرڤان بارزانی)وەک سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سوێندی یاسایی خوارد
بێگومان کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتی ھەرێم وپاشانیش سوێندخواردنی بەرێزیان بۆقۆناغێکی وەک ئێستای کوردستان گرنگ وپێویست بووبایەخی خۆی ھەیەتاپرۆسەی سیاسی لەھەرێمی کوردستاندا بگەرێتەوەسەررێچکەی ئاسایی خۆی چونکەماوەی (٢)سال بووکورستان لەبۆشاێکی یاسایی دابووبۆیەش بەم ھەنگاوەی ئێستاکەجارێکی ترھەرێمی کوردستان دەبیتەوەخاوەن سەرۆکی ھەرێم دەبیتە مایەی ئومێدبۆخەلکی کوردستان تابەگەشبینیەوەسەیری داھاتوویان بکەن چونکەجگەلەوەی بەرێز(نێچیرڤان بارزانی)لەخانەوادەێکی تێکۆشەروناسراوی کوردستان پێگەیشتوەکەزیاترلەسەدەیەکە رابەرایەتی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان دەکەن لەھەمان کاتیشدالەبەرێوەبردنی کوردستاندائەزموونێکی ناوازەشی ھەیەلەدەولەتداریداکەخزمەتەکانی لەرابردووداگەواھیدەری ئەم راستیەن کەچۆن کاری کردوەلەپێناوبەرێوەبردنی وولات وچاک کردنی ژێرخانی ئابوری ودبلۆماسیەت وپاراستنی ئەزموونی سیاسی ھەرێمی کوردستان بۆیەش بەپیاوی ئەرکەسەختەکان ناسرابووبەتایبەت دوای خیانەتەرەشەکەی (١٦)ی ئۆکتۆبەرکەکوردستان کەوتەبەردەم کۆمەلێک مەترسیەوە نێچیرڤان بارزانی توانی رووبەروویان ببیتەوەولەبەرپرسیارەتی رانەکات وبەدبلۆماسیەت وکارامەیی خۆی بارودۆخەکەبگۆرێت وقەیرانەکان تێک بشکێنێت کەھەرئەمەشەوادەکات کوردستانیان بەئومێدەوەلەچوارسالی حوکمرانی بەرێزیان بروانن کەبەھەمان روحیەتی پێشووی درێژەبەکارەکانی بدات لەپێناوبنیادنانی کوردستانێکی بەھێزکەدروشمی سەرەکی پارتی بوولەماوەی پروپاگندەی ھەلبژاردن کەلەخولی ئەم جارەیەدا لەم پێناوەداکاردەکات
وێرای ئەمەش وای دەبینم بەدەست بەکاربوونی دالەم ئەرکەتازەییدا بەرێزیان کاربکات لەپێناوچارەسەرکردنی کێشەچارەنووسازەکان وھەلپەساردراوەکانی نێوان (ھەرێم -بەغدا)ھەروەھاوەک چەترێک دەمێنێتەوەبۆکۆکردنەوەی ھەمووھێزولایەنەکان وپێکھاتەئایینی ونەتەوەیەکان بەبێ جیاوازی کەبەدلنیایشەوەلەسەرئاستی نێوەندەسیاسیەکانی ناوەخووعیراق ودەرەوەش پشتگیری لێ دەکرێت کەزۆربەروونی لەپەیام وبروسکەکانیان بەدی دەکرێت کەبەمەبەستی پیرۆزبایی وپشتگیری ئاراستەی بەرێزیان کردبوو
بۆیەش گرنگە ھەمووتاکێکی کوردستان لەئاست ھەستیاری ئەم قۆناغەدابن وبەوپەری بەرپرسیارەتیەوەمامەلەبکەین وپالپشت وپشتیوانی سەرۆکی نویی ھەرێمی کوردستان بن لەپێناوئاییندەێکی پرشنگداربۆھەموومان
Top