(ئەرکی هێزی بەرپرسیار)

(ئەرکی هێزی بەرپرسیار)
٭چوارساڵی ڕابردوو چوارساڵی پڕگرێ و گۆڵەو کێشمانکێشی سیاسی و قەیرانی یەک لەدوای یەک تەوژم و هێرشی دوژمنکارانەو خەنجەری خیانەتی ناوخۆیی بوو بەجۆرێک هەر ئازایی و خۆڕاگری گەلی ئێمەبوو چۆکی دانەداو نەکەوت

٭هەڵبژاردنەکانی(۳۰ئەیلولی ۲۰۱۸) سەرەتای گۆڕانکاریەکی نوێ و ئەبدەیتێکی نوێی پەیوەندیە سیاسیەکان بوو بەجۆرێک زەمینەی گفتوگۆو کۆبوونەوەو دانیشتنی سیاسی نوێی خولقاندو زۆرێک لەهێزەناکۆکەکانی لەسەر مێزی گفتوگۆ کۆکردەوەو نزیکایەتێکی بەرهەم هێنا

٭ئەگەرچی کۆبوونەوەکانی پێکهێنانی کابینەی نۆیەم درێژەی زۆری کێشاو هاوڵاتیانیش زۆریان چاوەڕێکرد سەرەڕایی بێزاربوونی ڕای گشتی وەلێ سەرەنجەم هێزەسەرەکی و کاریگەرەکان پێکهاتن و سەرەتایی قۆناغێکی نۆێ خەریکە دەست پێدەکات قۆناغێک کەناوزەندە بەکوردستانێکی بەهێز؛

٭پارتی دیموکراتی کوردستان وەک هێزی براوەی یەکەم ماوەی ڕابردوو زۆرترین کاتی بە گفتوگۆکان بەخشی لەپێناو پێکهاتن سەرەنجام دوای مەدروجەزرێکی زۆر لهەڤهاتن ڕوویداو دوو ڕۆژی ڕابردوو دوور ڕوداوی سیاسی گرنگ ڕویدا کە ئەویش سوێند خواردنی(نێچیرڤان بارزانی) بوو بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان وە ناورەندکردنی(مەسرور بارزانی)بوو بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەم

٭پارتی لە نۆ مانگی ڕابردوو زۆر بەرپرسیارانە دۆخی هەرێمی کوردستان لەهەر ڕووداو بەریەک کەوتنێکی خاپ پاراست هەر مانگی یەکەمی کۆبوونەوەکان(پارتی و گۆڕان) کاندیدو بەرنامەی کاریان ئامادەبوو لەو کاتەوە تائێستا جاوەڕوانی خۆیەکلایکردنەوەی(یەکێتی)بوون تا کابینەکە پێکبهێنن وە تاقەت و کاتێکی زۆریان بۆ ئاشتەوای و پێکهاتن سەرف کرد

٭ئێستا کە دۆخی ناوچەکە بۆنی گۆڕانکاری و تەنانەت لێدانی گورزی سەربازیشی لێدەکرێت پێوویستە هەرێمی کوردستان هەموو ئامادەسازیەکی بۆ هەر ئەگەرێک هەبێت کەئەمەش بە موئەسەسەی بەهێزو کوردستانێکی بەهێز دەکرێت بۆ ئەوەی سەرەنجام کوردستان کەمترین زیان بەر ئێمە بکەوێت لەو پاڵپاڵێنە بەهێزەدا

٭کەواتە ئەرکی هێزی بەرپرسیارە دۆخی هەرێم و ناوچەکەو برژەوەندی گشتی لەبەر چاوبگرێت و خواست و بەرژەوەندی گشتی پێش خواستی تاکەکەس و حیزب بخات تابتوانین بەهێزەوە ئامەدەی هەر ئەگەرێک بین وە بوونیادی ئایندەیەکی بەهێز بنێین تا دەگەین بەکەناری ئارامی یەکجاری

٭هەرهێزێکی سیاسی پەنای بۆ هەر جارێکی تەحریم و هەر پیلانگێڕییەک برد هەقی وەدەرنانی هەیە لە ووڵات چونکە هێزی بەرپرسیار لەخەمی گشتی و ئایندەی گشتی و ئاانجی گشتیدایە نەک بەرژەوەندی کەسی و حیزبی بچوک

Top