كارامه‌ییه‌كان و بنیاتنانى مرۆڤــى كوردستانى
June 9, 2019
وتار و بیروڕا
شكی تێدانییه نه‌بوونى یان كه‌مى كارامه‌ییه‌كانى ژیانى (المهارات الحیاتیه) لاى نه‌وه‌كانى ئێستامان بریتییه له گه‌وره‌ترین گیروگرفت و ته‌نگ و چه‌له‌مه، كه پێویسته به‌دواى دا بگه‌ڕێین و توێژینه‌وه ئه‌نجام بده‌ین، كه چۆن چاره‌سه‌رى ئه‌و گرفته گه‌وره‌یه بكه‌ین. هۆكارى سه‌ره‌كى و كۆتایی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ په‌روه‌رده و وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده كه تا ئێستاش نه‌توانراوه كارامه‌ییه‌كانى ژیان بخرێته ناو پرۆگرام و بابه‌ته‌كانى خوێندن به‌تایبه‌تى له قۆناخى بنه‌ڕه‌تى وه‌كو بابه‌تێكى سه‌ره‌كى و سه‌ربه‌خۆ هه‌فتانه چه‌ند وانه‌یه‌ك بۆ قوتابیان بخوێندرێت و قوتابیانى فێری كارامه‌ییه‌كانى ژیان بكات، كه هۆكارى سه‌ره‌كییه له سه‌رنه‌كه‌وتن له كاره پیشه‌یی و كه‌سییه‌كان ئه‌ویش به هۆى نه‌بوونى ئه‌و كارامهییانه، كه كارامهییهكانن كاریگه‌رى راسته‌وخۆ و ئه‌رێنییان هه‌یه له سه‌ر باشتركردنى ره‌فتار و كرداری هه‌رتاكێك له كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و باشتر له سه‌ر چۆنیه‌تى هه‌ڵس وكه‌وت كردن له ژیانى رۆژانه‌ماندا له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر به گشتى، هه‌روه‌ها له هه‌مان كاتدا متمانه نه‌دانه به هه‌ر یه‌كێك له كار و كرده‌وه‌كاندا، بۆیه گرنگه و پێویسته وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بابه‌تى كارامه‌ییه‌كانى ژیان وه‌كو بابه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ له سه‌رجه‌م پۆڵهكانى قۆناخى بنه‌ڕه‌تى بخاته ناو پرۆگرامه‌كان و بخوێندرێن هه‌ر پۆلێك ته‌واوكه‌ری پۆڵهكانى پێش خۆى بێت تا بتوانین مرۆڤی كوردستانى به شێوه‌یه‌كى تۆكمه و ته‌ندروست بنیات بنێین، چونكه كارامه‌ییه‌كان بنه‌مایه بۆ بنیاتنانى مرۆڤ كه قۆتابییه خۆشه‌ویسته‌كانمان په‌روه‌رده بكرێن و ووشیار بكرێته‌وه و متمانه‌یان به‌خۆیان هه‌بێت و هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تى بكه‌ن و بتوانن به‌رگه‌ى پاڵه‌په‌ستۆكان بگرن و له كاتى پێویست بڕیارى دروست بده‌ن و گرفته‌كانیش به شێوه‌ى ته‌ندروست چاره‌سه‌ر بكه‌ن و به‌رده‌وام بیركردنه‌وه‌ى داهێنه‌رانه‌یان هه‌بێت، له بیرمان نه‌چێت چۆنیه‌تى گوێ گرتن و به‌رده‌وامى په‌یوه‌ندییه‌كان و تێگه‌یشتن و په‌سندكردنى یه‌كتری و راوێژكردن و سه‌ركردایه‌تى كردنى راسته‌قینه و به‌یه‌كه‌وه كاركردن و ده‌ست پێشخه‌ری بۆ كارى باشه و ئه‌وانه و چه‌ندان و چه‌ندانى تر هه‌مووى به‌شێكن له كارامه‌ییه‌كان كه پێویسته قوتابیانمان له قۆناخى بنه‌ڕه‌تى له سه‌ریان په‌روه‌رده بكرێن، كه گه‌وره بوون به سوود و قازانج بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانى ده‌گه‌رێته‌وه كه هه‌مووى ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌یه، وه‌كو ئه‌مانه‌تێك كاری ووردی له سه‌ر بكرێت بۆ بنیاتنانى مرۆڤى كوردستانى و گه‌شه‌كردنى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانى، كه‌چى ده‌بینین هه‌ر له به‌ر گرنگى بابه‌تى كارامه‌ییه‌كان له زۆربه‌ى هه‌ره زۆری ووڵاتانى جیهان چه‌نده‌ها ساڵه له پرۆگرامه‌كان ده‌یخوێنن هه‌ر بۆنموونه (164) سه‌دوشه‌ست و چوار ووڵات له كۆى (196)سهدونۆههد و شه‌ش وو‌ڵاتى جیهان له خوێندن دا كارامه‌ییه‌كانى ژیان ده‌خوێندرێت وه‌كو بابه‌تێكى بنچینه‌یی، هه‌روه‌ها بابه‌تى كارامه‌ییه‌كان به‌شێكه له پرۆگرامه‌كانى خوێندنى فه‌رمی له (70)حه‌فتا ووڵات له ووڵاته نووستوو و كه‌م ده‌رامه‌ته‌كان، له ساڵى (2004) له به‌نگلادیش له قۆناخه‌كانى خوێندن بابه‌تى كارامه‌ییه‌كانى ژیان ده‌خوێندرێت، وه‌هه‌روه‌ها له (ئازه‌ربایجان و مالاوی و ....)ووڵاتانى تریش به‌هه‌مان شێوه.
ماوته‌وه بلێم كارامه‌ییه‌كانى ژیان سه‌ركرده‌ى دوا رۆژ ئاماده ده‌كات و دروستى ده‌كات له هه‌موو روویه‌كه‌وه ئه‌ویش له په‌روه‌رده و پرۆگرامه‌كان په‌روه‌رده ده‌كرێن و فێرده‌كرێن كه ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تى و كاری سه‌ره‌كى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌یه بۆ بنیاتنانى مرۆڤى سه‌ركرده بۆ كوردستان له هه‌موو روویه‌كه‌وه تا له ئایینده دا پارێزه‌ری خاكى كوردستانى خۆشه‌ویست بن و كوردستان‌مان به‌هێز بێت.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى چاڵاكى وه‌رزش و هونه‌ر
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی