سیاسی و سیاسەتی نوێ
June 9, 2019
وتار و بیروڕا
ئەو گەشەسەندنەی حکومڕانی کوردی لە مێژووی سێدەییەی ڕابردوودا هێناویەتیە بوون، زەروورەتی پارادایمێکی سیاسیی نوێی بۆ حکومڕانی هەرێمەکە بەدوایخۆیداهێناوە، دوای زیاتر لە ٢٨ ساڵ حکومڕانی کوردی و چوارخولی پەڕلەمانی و هەشت کابینەی حکومەت، دوای ئەو گۆڕانە گەورانەی بەسەر کۆمەڵگای کوردی و هاووڵاتیاندا هاتوە، حکومڕانی کوردی لەبەردەم بازێکی گەورەدایە لە گۆڕینی پارادیم و سەرجەمی ئەو تیۆر و گریمانە و مۆدێل و بیرکردنەوە و دونیابینیەی لە ڕابردوودا بەگەڕیخستبوون بۆ مۆدێل و پارادایمێکی نوێ، بەپێی هەموو ئاماژەکان کۆمەڵگای کوردستان لە ٢٠١٩دا زۆر جیاوازە بەروارد بە ٢٨ ساڵی ڕابردوو،واقعی فیكری و كولتووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی، داواکاری و داخوازی و پێویستی و شیوازی ژیان و ئاستی هۆشیاری خەڵک، گۆڕانی قوڵ و گەورەییان بەسەرداهاتووە، داواکاری بۆ دادگەریەکی باشتر و پێدانی هەلی پێشکەوتن و گەشەسەندنی یەکسان بۆ هەمووان، خواست و داواکاری دابەشکردنەوەیەکی باشتریی سامانی نەتەوەیی، بە دیهێنانی سەقامگیرییەکی دەروونی، ئەولەویاتی داوکارییەکانی خەڵکن لە حکومڕان، لە خولی پێنجەمی پەڕلەمانی کوردستان و دووهەمین سەرۆکی هەرێم و نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.