لەیادی(۷ ی حوزەیران)دا

لەیادی(۷ ی حوزەیران)دا
٭ڕۆژی(۷ی حوزەیرانی ۲۰۱۷)زۆرینەی پارت وپێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی ڕابەری نەتەوەیی سەرۆک بارزانی کۆبوونەوەیەکی گرنگ و چارەنوسسازیان ئەنجامداو لەکۆبونەوەکەدا بڕیار لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە(۲٥ی ئەیلوول)درا

٭ئەم کۆبونەوەیە پێشتر سەرجەم هێزەسیاسیەکان تێیدا بەشداربوون و تێکڕا بڕیاریاندا پشتگیری ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی بکەن وەلێ هەرزوو زۆڵەکوردو هێزە قورمیشکراوەکان نەک هەر پاشەکشەان کرد بەڵکو دەستیانکرد بە پیلانگێڕان دژی ئەم هەنگاوە مەزنەو بەهیوابوون ئەم پرۆسە گرنگە ئەنجام نەدرێ وەلێ خەونیان لەگۆڕ نرا

٭گەلی کوردستان لەباشوری کوردستان کەزیاد لە(۱۰۰ساڵ)دەبێت خەبات و خوێن بۆ ئازادی دەبەخشێ تێکڕا بەپیر بانگەوازی ڕیفراندۆم سەربەخۆیوە هاتن و لغاویان لەدەمی پیلانگێڕانی ناخۆیی و دوژمنانی گلەکەمان نا و بەپەنجەی مۆرکراویان شەهادەتی سەربەخۆییان بۆ ئاسانی ئازادی و شکۆ بەرزکردەوە

٭ئەم هەنگاوە مێژووییە دلاقەی یەکەمی کرانەوە بوو بەڕووی ئازادیداو ستێپی سەرەتایی ئەو ڕێگایەیە کە دەستمان پێکردو تێکڕای ئەو هێزاو پێکهاتانەی کەتێیدا بەشدارن شانازی و شکۆی ئەو ڕۆژەیان بۆ دەمێنێتەوە بەهەمیشەیی جگەلەو باڵە خیانەتکارەی ناو(ینک)کە دواتر خەنجەری ژەهراویان لە گەلەمانداو توشی ڕۆژگارێکی ڕەش و تاڵیان کردین

٭بۆ هەموو ئەوانەی کە بانگی بەڵێی سەربەخۆییان کردو ئاسمانیان پڕکرد لەهاواری(بەڵێ بۆ سەربەخۆیی) ئەو ووێنانەی کە گرتوتانەو پەنجەی شانازی و شەهادەتان پێ بەرزکردەوە گەورەکەن بیهێڵنەوە چونکە گەورەترین شانازی و شکۆدەبێت بۆ نەوەکانی داهاتوو و دڵنیابن نەوەی ئایندە بۆ هەمیشەیی شانازیمان پێوەدەکات

٭بارزانی کە بۆخۆی زیاد لە(٥۷)ساڵە پێشمەرگەی ئازدی و سەربەخۆییە سەرمەشق و ڕابەری ڕیفراندۆم بوو هەموو لەمپەرەکانی تێپەڕاندو هیچ هەڕشەوگوڕەشەیەک چۆکی پێ دانەداو بەسەر هەمواندا سەرکەوت و ئایندەی گەلەکەمانی گەیاندە قۆناغێکی دیکەو ئاسۆی ئەو ئایندەیەش نزیکەو ئیشەڵا بەچاوی خۆمان دەیبینین

٭سەربەخۆیی و پرۆسەیەکی دوورو درێژەو ئارام گرتنێکی زۆری دەوێ چونکە ئێمە لەنێو گەلە گورگی کەڵپەخوێناوی و دڕەندەداین بۆ مانەوەمان پێوویستمان بەهەنگاوی ژیرانە هەیەو دڵنیابن ئایندە بۆگەلی ئێمەیەو خائین پیلانگێڕانی ناوخۆ و دوژمنانی دەرەکی ناتوانن ئەم کاروانەی ئازادی خوازان ڕاگرن و بمان وەستێنن

Top