ڕیفراندۆم و لێکەوتەکانی:

ڕیفراندۆم و لێکەوتەکانی:
٭
ٲ /لەسەر ئاستی ناوخۆیی:

۱/ یەکەم ووێستگەی تەنەفوسی ئازادی بوو لەماوەی(۱۰۰ساڵی)ڕابردودا

۲/ بۆ گەلی ئێمە ڕون بویەوە هێشتا نەخۆشی خۆ بەسوک زانین و پاشکۆیەتی و جاشایەتی درێژەی هەیەو لەبری فەوجە خەفیفەکانی دوێنێ ئەمڕۆ بەشانازییەوە جاشایەتی دەکەن نەک هەر ئەوە بەڵکو بەرەی(نەخێر)یان دروستکرد !!!!

۳/ڕیفراندۆم(یوم الفراق)بوو بۆ جیاکردەوەی تاک و هێزی نیشتیمان پەروەرو چەوەشەکار بەناوی نیشتیمان پەروەرییەوە هەربۆیە سەرەنجام بینیمان هێزە چەواشەکارەکان چۆن ووڵاتیان تاڵانفرۆشکردو تۆشی ڕۆژگارێکی ڕەشیان کردین و ڕیفراندۆم دەمامکی ئەم جاشانەی لابرد

٤/ بۆ هەموو لایەک ڕون بوویەوە ئەو هێزوکەسانە کێن کە خاوەنی دۆزی ڕاستەقینەی نەتەوەیی ئێمەن و سەرمەشقی ئازادی و سەربەخۆین و هەموو مەترسیەک قبوڵ دەکەن تەنها لەپێناو سەربەخۆیی

٭
ب/ لەسەر ئاستی هەرێمایەتی:

۱/ڕیفراندۆم پەیامێک بوو بۆ ووڵاتانی ناوچەکە بەتایبەت ئەو دەوڵەتانەی خاکی کوردستانیان وەک گۆشتی خێری لەنێوان خۆیان دابەشکردوە کە ئیتر ئێمەش دەمانەوێت ئازادبین، سەربەخۆ بژین وەلێ هۆکاری ئاشتی خێرین نەک شەڕو ئاژاوە لەناوچەکەدا

۲/بە ووڵاتانی هاوسێی داگیرکەرمان ووت ئەتوانن بمانکوژن بەڵام ناتوانن ئیرادەمان زەوت بکەن و بۆ هەمیشە زەلیلی قبوڵ ناکەین و لەهەر دەرفەتێکدا هەنگاوی سەربەخۆیی هەڵدەگرین

۳/ پەیامی دیکەی ڕیفراندۆم بۆ ووڵاتانی هەرێمی ئەوە بوو کە هەرێمی کوردستان ئیتر قەوارە ژێردەستە بچوکەکەی جاران نیەو بۆ قۆناغی دیکە هەنگاودەنێت و دەیەوێت ئێوەش ڕێز لە ئیرادەی بگرن

٭
ج/ لەسەر ئاستی نێوەوڵەتی:

۱/ ڕیفراندۆم پەیامێکی ڕون و جدی بوو بۆ کۆمەڵگەی نێوو دەووڵەتی کە چیتر ئێمە زەلیلی و سەر شۆڕیمان قبوڵ نیەو ڕێگەی ئازادی دەگرینەبەر ئەگەر ئێوەش ڕاست دەکەن فەرموون پاڵپشتمانبن

۲/ لەڕیفراندۆمدا بە جیهانی بێ مۆراڵ و بەرژەوەندی پەرەستی جیهانیمان ووت ئێمەش گەلین و مافمان هەیەو دەمانەوێت سەربەست بژین نەک ژێردەستەو زەلیل و کۆیلەو فەرموون پابەندی ئەو بەهایانەبن کە ڕۆژگارێک خۆتان تێکۆشان و خەباتتان بۆکردوە

۳/ ڕیفراندۆم کێشەی کوردو قەزیەکەی کرد بەکێشەیەکی نێودوڵەتی و لە حاڵەتی لۆکاڵی و ناوچەیی و ناۆخۆیی عێراق دەریکرد بەجۆرێک جیهان لەچاوەڕوانی ئەم هەنگاوە گەورەدابوو

٤/ ڕیفراندۆم بۆ هەموو جیهانی سەلماند کە هەڵگران و دروستکەرانی بەها ئینسانی و ئازادیەکان چەند دووڕوو درۆزنن و ڕاست ناکەن لەگەڵ پەیامەکانی خۆیانداو پشتیان لە میللەتی ئێمەکردو دوای بەرژەوەندی خۆیان کەوتن

٥/لە پرۆسەی ڕیفراندۆم دا ئەو دەنگە ئازادانەی جیهان کە وەک تاک یاخود دامەزراوەی بچوک ماون و وابەستەی بەها ئینسانیەکانن پاڵپشتی دۆزی ئێمە بوون و کۆدەنگیەکی باشی جیهانیشی دروستکرد

٦/ جیهان بە باش و بەخراپیەوە لە کێشەی ئێمە تێگەشت ئیتر دۆزی ئێمە بەداخراوی لەچوارچێوەی عێراقدا،نەمایەوەو ئێستا بەڕیفراندۆم کەیسەکەمان کرد بە قەزیەیەکی نێو دەوڵەتی ........

ڕێبین ڕەحیم.
Top