سەرزەنشتی سەگەكانم پێ خۆشترە.
June 2, 2019
وتار و بیروڕا
ئەمانەو چەندی تریش ئەو بابەتە گرنگانەن پارتی هەر لەسەرەتای دروست بونیەوە لە پێناویدا جەنگاوە، تێكۆشان و كۆڵ نەدان 73 ساڵ سور بوون لە سەر هەڵویستەنیشتیمانیەكان گەواهی ئەوەن حزبێكە خەمخۆری كورد و خاكی كوردستانە، ئەو حزبەی ئامانجێكی گەورەی هەبێت بێگومان رێگەی خەباتی سەختە و ئاستەنگی زیاتری دێتەڕێ. لە هەمان كاتدا دەنگدانەوەی زیاترە، پێگەی جەماوەری و نێو دەوڵەتی گەورەتری دەبێت.
لە خەباتی شاخ وشاردا چەندین گرفت هاتوتە بەردەمی، بەهۆی ئارامگری و خۆڕاگری توانیەویەتی بەسەریاندا زاڵ بێت ئاسان كۆسپەكان ببڕێت، چەندین جار بە هاودەستی ناوخۆی كورد سەنگەری لێ گیراوە ویستویانە ئەم حزبە لاواز بكەن، كەچی سەری نەگرتووە گشت تەڵەكان بەخۆیاندا تەقیون. بەو هۆیەی پارتی حزبێكی خاوەن ئیرادەیە و جەماوەرێكی بەهێزی هەیە، سەركەوتنی بەدوای یەك تۆمار دەكات سنوری جەماوەری ساڵ بەدوای ساڵ فراوانتر دەبێت.
هیچ كات پارتی بێدەنگ نەبووە لە هەمبەر ئەو نەهامەتیانەی بەسەر كوردستان دا هاتوون خاوەنی كەیسەكە خۆی بووە بۆ رزگار بوون دیبلۆماسیەتی بەكار هێناوە، رێگەی نەداوە هیچ كەس و لایەن و گروپێك سەركەوتوو بێت. لەوەی بیانەوێت ئاشوب بۆ خەڵك و خاكی كوردستان بێنن و دەست تێكەڵی ناحەزانی كورد بكەن، بۆیە ئەوانەی بۆ پلانگێڕی دژی كوردبون و كیانی كوردی دروست بوون هەمیشە خۆیان بە دژە پارتی ناوزەند دەكەن، چونكە دەزانن پارتی سوتێنەری خیانەت كارو هەلپەرستانە.
هەر كەس و لایەنێكێش ئامانجی سەرخستنی دۆزی كورد بێت، لە پێناویدا تێبكۆشێت لە هەر حزب و لایەنێك بێت بێگومان پارتی پشتی دەگرێت، دەبێتە پەنا بۆ ئەوەی دەست لەناو دەست دۆخی كورد بگەیێنن بە كەناری ئارام، ئەوەی روونەپارتی هاوپەیمانی ئەو حزب و لایەنانەیە بۆ كوردستان تێدەكۆشن. شێكینەری ئەوانەشە بۆ بەرژەوەندی خۆیان دەیانەوێت دۆزی كورد خۆشگوزەرانی تاك كاڵ بكەنەوە، رێگر بن لەوەی كوردیش خاوەنی كیان و هێزی خۆی بێت.
ئەوانەی بەوە خۆیان گەورە دەكەن پارتی بێننە ئاستی خۆیان، خەیاڵ مردوون، چونكە پارتی گەورەتر لەوەیە بێتە ئاستی كۆمەڵێ كەس و گروپی تینو بە خیانەت و كوێر لە ئاست پێشكەوتنەكانی كوردستان، دەبێ بەو داخە سەر ببنێنەوە پارتی ناكەوێتە داوی ئێوە بەوەی خۆتانی پێ بەناو بانگ بكەن، چونكە پارتی دیمۆكراتی كوردستان سەرزەنشتی سەگەكانی پێ خۆشترە لە لۆمەی شێرەكان، حزبێكی خاوەن هەڵوێستی نیشتیمانی روونە، هەردەم كۆسپە لەبەردەم پیلانی كورد فرۆشان.
ئەوەی گرنگە چەند رۆژێكە چەند كەس و گروپێكی ناو یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، دەیانەوێت بە پارتی خۆیان بەناو بانگ بكەن، بەوەی شەڕی راگەیاندن لەگەڵ حزبی نیشتیمان دەست پێ بكەن، بەڵام دەبێ ئاگادار بن ئەم حزبە لەو ئاستە نیە بكەوێتە شەڕی بینراو بستراو نوسراو بەرامبەر هیچ كەس و حزبێك. چونكە پارتی خاوەن هەڵوێستێكی روونە قسەكانیشی شەرمنانە نیە، هەر رۆژە و لێدوانێكیش نادات، دەزانێت دوێنی چی گووت ئەمڕۆ دەژە دوێنێی خۆی قسەناكات.
ئەوانەی لەم چەند رۆژە هاواریان لێ بەرز بۆتەوە، دەیانەوێت بەم هۆیە خاك فرۆشی پەردە پۆش بكەن و لەمپەر بن لەبەردەم پێك هێنانی حكومەت، بۆئەوەی نەتوانرێت خۆشگوزەرانی و سەقامگیری بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بەرهەم بێت، چونكە نانی ئەوان لە دروستكردنی تەنگەژەیە، ناهەموواری سیاسی و حكومڕانی لەبەرژەوەندی كۆمەڵێك كەسی هەلپەرستە.