كه‌ركوك و نه‌فره‌ت له‌بكه‌ره‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر

كه‌ركوك  و نه‌فره‌ت له‌بكه‌ره‌كانی  16ی ئۆكتۆبه‌ر

كه‌ركوك بۆ كورد و بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان بایه‌خێكی گرینگی هه‌یه‌، چونكه‌ دیرۆكی و رابردووی ئه‌و خاكه‌ به‌شێكی گرینگی دانه‌براوی خاكی پیرۆزی كوردستانه‌، مێژوو پێمان ده‌لێت سه‌رجه‌م حكومه‌ته‌كانی پێشووی عێراق به‌ ئێستاشه‌وه‌ سازش بوونه‌ بۆهه‌ر داواكاریه‌كی كورد، به‌ڵام له‌دره‌وه‌ی كه‌ركوك بێگومان سه‌ركردایه‌تی كوردیش هه‌رگیز به‌و پێشنیازه‌ ره‌زامه‌ند نه‌بووه‌، بۆیه‌ ده‌بینین بۆ كه‌ركوك و گیانی كه‌ركوكیه‌كان چه‌ندین سه‌رهه‌ڵدان و شۆرش به‌رپاكراوون له‌م روانگه‌یه‌وه‌ش به‌ڵگه‌ی زیندوو هه‌ن هه‌روه‌ك باوكی روحی نه‌ته‌وه‌یی كورد بارزانی نه‌مر فه‌رموویه‌تی "كه‌ركوك هی من نیه‌ هی كه‌ركوكیه‌كانه‌ تاوه‌كو كوردێك له‌كه‌ركوك مابێت كه‌ركوك كوردستانیه‌".
25ی 9ی 2017 چركه‌ساتێكی گرینگی كورد بوو، به‌ڵام له‌وه‌ش گرینگتر به‌شداری كه‌ركوكیه‌كان بوو له‌و پرۆسه‌ گرینگ و پربایه‌خه‌، وه‌ك چۆن دوژمنانی خاك و نه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌رگیز چاویان به‌ سه‌ركه‌وتنی گه‌ل هه‌ڵنه‌هاتووه‌، بۆیه‌ پاش ده‌ست تێكهه‌ڵكردنی به‌شێك له‌ خاكفرۆشان توانیان له‌دواوه‌ خه‌نجه‌رێكی ژه‌هرا له‌ خۆیان و هاورێكانیان بده‌ن ئه‌و خه‌نجه‌ره‌ بۆ ئه‌به‌د سارێژبوونی ئه‌ستمه‌، چونكه‌ له‌ ساته‌وه‌ختێك بوو خۆری ئومێدی له‌ هه‌ڵاتن زۆر نزیك بوو به‌داخه‌وه‌ له‌به‌یانی زووی 16ی ئۆكتبه‌ری 2017 خیانه‌تكاران له‌گه‌ڵ هێزی داگیركه‌ر دڵره‌قی و دڵره‌شی خۆیان به‌سه‌ر ئه‌و خاكه‌ مباركه‌ دارژاند تۆوی ته‌بایی و برایه‌تیان له‌ناوبرد، هه‌موو كه‌سیێك له‌ورۆژه‌دا بۆیه‌كه‌مجار له‌ دڵه‌وه‌ گریا، چونكه‌ سه‌ره‌تایی ئازارێكی قوڵی نه‌ته‌وه‌یی بوو كه‌به‌داخه‌وه‌ هه‌رگیز له‌بیرناكرێت، چونكه‌ شكۆی مرۆڤی كوردیان شكاند ئه‌گه‌ر داگیركرنی كه‌ركوك به‌بێ هاوكاری ناوه‌خۆیی نه‌بووایه‌ ره‌نگه‌ قه‌ت ئه‌وه‌نده‌ كاریگه‌ری سلبی نه‌ده‌بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌شێكی كورد خودی خۆی ده‌ستی له‌و نه‌هامه‌تیه‌ هه‌بوو.
ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆش له‌كه‌ركوكی دڵی كوردستان ده‌گوزه‌رێ زاده‌ی به‌رهه‌می 16ی ئۆكته‌به‌ره‌ به‌سوتاندنی ده‌غڵ و دانی جوتیارانی كورد و ویرێرانكردنی ماڵه‌ كه‌ركوكیه‌كان و سوكایه‌تی پێكردن به‌شكۆی تاكی كورد له‌م شاره‌ كوردستانیه‌، چونكه‌ له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا ده‌سكه‌وتی ته‌سكی كه‌سیان به‌ده‌ست هێنا، به‌ڵام بۆ هه‌میشه‌ لای میلله‌ت سه‌رشۆر و خیانه‌تكارن.
Top