نێچیرڤان بارزانی سه‌ركرده‌ی ژیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست
June 1, 2019
وتار و بیروڕا
ئه‌م ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه قسه‌ی نیكۆڵای میلادینۆفه ، میلادینۆف له پیرۆزبایی نامهكهیداڕوون و ڕه‌وان واده‌ڵێ :
-: نێچیرڤان بارزانی له‌وجۆره سه‌ركردانه‌یه كه بۆرۆژهه‌ڵاتی ناوین پێویستییه وهه‌میشه ده‌نگی به‌هێزی ژیری ومیانڕهوی وپێشكه‌وتنی خه‌ڵكی كورد‌و عێراق بووه .
نیكۆڵایمیلادینۆف هه‌ماهه‌نگكاری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوین دا .ئهوگوتنهیلهنێو ئه‌و پیرۆزبایی نامه‌یه‌وه هاتووه ،دوای پرۆسهیههڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان له رۆژی ٢٨- ٥-٢٠١٩دا به‌رێوه چوو.
نیكۆلای میلادینۆف، وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسیی نێونه‌ته‌وه‌یی په‌یوه‌ست به‌كارو پیشه‌كه‌ی خۆی، له‌نزیكه‌وه به‌رێز نێچیرڤان بارزانی ناسیووه‌و زانیویه‌تی كێیه‌و كوڕ‌و نه‌وه‌ی كێیه و له‌چ بنه‌ماڵه‌و خانه‌واده‌یه‌كی شۆڕشگێڕی كوردستانه وله نزیكه‌وه‌ش ئاشنای رۆڵ و كاریگه‌ریه‌تی بووه .
بۆیه به‌رێز میلادینۆفه لێبراووراستگۆیانه په‌سندی هه‌ڵبژاردنی به‌رێزیان به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و نیێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی پێویست بۆسه‌رده‌می خۆیبۆ كوردستان وعێراق ورۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌بینی.
ئه‌م بهرزههڵسهنگاندوپیرۆزباییهی میلادینۆفه،له‌گه‌ڵ پیرۆزباییه‌كانی وڵاتانی عێراق وتوركیاو ئێران وئهمریكاوبهریتانیاورووسیاو زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری سهرقونسوولی وڵاتان ، گه‌ر به‌شێكی كاری داب و نه‌ریت یا عورفی دبلۆماسیشبێ ، ئهواله ئاستێكی به‌رزی بنه‌مای دهوڵهداری دایه،له رێزلێگرتن وبهرزنرخاندنی رۆڵ‌و پێگه‌ی كه‌سی رێزلێگیراودهزاندرێ و وه‌رده‌گیرێ وهه‌موویان بوونی
نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به پێویستی سه‌رده‌م و ئه‌و قۆناغه ی ده‌ناسێنن ورێز له ئیراده‌و خواستی گه‌لی كوردستانیش ده‌گرن كه به‌ربژێرێكی وا كارامه‌و لێزان و شارهزاسهرۆكایهتی ئهمپله و پۆسته هه‌ره باڵایه ی كوردستان ده‌كات .
له هه‌مان كاتیش دا پیرۆزبایی قونسوولخانهكانی وڵاتانی دونیا له‌م بۆنه‌یه‌دا پنێپشتیوانی و پشتگری و ئاماده‌یی هاریكاری خودی ئه‌و وڵاتانه ده‌گه‌ینێ له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا .
له‌و روانگه‌یه‌وه ده‌بێ پارتی دیموكراتی كوردستان شانازی زیاتر به‌خۆیه‌وه بكات كه له قوتابخانه‌ی بارزانی داسهركردهی گه‌نج و لێوه‌شاوه‌ی پێڕاگهیاندووهوبۆههر سه‌رده‌مێكیش سه‌ركرده‌ی ژیر‌و كارامه په‌روه‌رده ده‌كات وبه‌رهه‌م دێنێت .
ئه‌وه‌یان گه‌ر سیفه‌ت و خاسیه‌تێكی تایبه‌تی وگرنگ و به‌بایه‌خ و ژیری پارتی وسه‌ركردایه‌تی یه‌كه‌ی بێت ، بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه په‌روه‌رده كردن و پێڕاگه‌یاندنی كادیروسهركردهی گه‌نجی نه‌وه‌ی نوێه، داب نه‌ریت و كلتور‌و په‌روه‌رده‌ی رۆشنگه‌ری نیشتیمانی شۆڕشگێڕی رێبازوپهیڕهوی بزاڤی بارزانه هه‌ر له‌دوای هێڕش و په‌لاماره‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له ساڵی 1885 وه وه‌ك كلتورێكی رۆشنگه‌ری شۆرشگێڕی سه‌رهه‌ڵده‌دات و له پێناو مانه‌وه‌و به‌ر خوداندا قۆناغ به‌قۆناغ ، بایه‌خی زیاتری پێ ده‌درێت به‌تایبه‌تیش له دوای هێرشی ده‌وڵه‌تی عوسمانی وعه‌شیره‌ته‌كانی دهوروبهرودواتر هێڕش و په‌لاماره‌كانی ده‌وڵه‌تی به‌ریتانی و حكومه‌ته‌كانی عێراق و لایه‌نگرانی هه‌ردوو حكوومه‌تی به‌ریتانی وعێراقیو ئه‌فه‌ندی ورۆشنبیرانی كوردی پیاوی ئینگلیز و پۆلیسانی كوردی عێراقی وعه‌شیره‌ته‌كانی ناوچه‌كه وبۆسهردهڤهری بارزان و بارزانییه‌كان.
ئه‌م بنه‌ما رۆشنگه‌رییه‌ی په‌روه‌رده‌كردن و پێراگهیاندنهی كادیر‌و گه‌نج وه‌ك پرهنسێپێكی پته‌وله پێناومانهوهوبهردهوام بوون وگه‌یشتن به ئامانج له قوتانخانه‌ی بارزاندا په‌ره‌ده‌سێنێ .
له‌گه‌ڵ بارودۆخی تازه‌ش بره‌وی پێده‌درێ ته‌نانه‌ت له‌دوای شه‌هید بوون و له‌سێداره‌دانی شێخ عه‌بدوسه‌لام بارزانی له ساڵی 1914 وه دانامركێته‌وه ، به‌ڵكو به‌گوڕو تینێكی تربزاڤهكه له نێو ماڵ وماڵباتی شۆرشگێرانی بارزان وماڵباتی شێخ عه‌بدولسه‌لامدا ده‌بێته بنه‌مای سه‌ره‌كی بۆ په‌روه‌رده‌كردن وپێراگهیاندنی (سه‌ركرده‌و سه‌رۆك ) .
له‌وساوه تا ئه‌مرۆ (نه‌وه دوای نه‌وه‌ی بارزانی) یان له‌سه‌ر بنه‌ما و رێبازی شێخ عه‌بدوسه‌لام بارزانی پێشه‌نگ و رابه‌ری بزاڤی ناسیۆنالیستی كوردی ، سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی لێوه‌شاوه‌و كارامه‌ن له‌گۆڕه‌پانی خه‌باتی ناسیۆنالیستی كوردی هه‌میشه له مه‌یدانی تێكۆشان دان ودرێژه به رێباز‌و په‌یڕه‌وه رۆشنگه‌رییه په‌روه‌رده‌ییه ناسیۆنالیستییهكه ده‌ده‌ن .
له‌م ته‌وه‌ره‌وه ، قسه‌ی كۆتا له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی نێجیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانهوهك ئه‌وه‌ی بینیمان و له په‌رله‌مانی كوردستاندا رۆژی 28-5-2019به‌رێوه چوو،سه‌لمێندرا
به‌رێزیان شایسته‌ی ئه‌و پله‌و پۆسته باڵایه‌یه ، تاساتی نووسینی ئه‌م وتاره‌ش پیرۆباییه یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانی به‌رێزان ترێزامهی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی بهریتانیاورهجهب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆكۆماری توركیا‌و جۆنبۆڵتنی راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مریكا ، جۆن بۆڵتن ئه‌و پیاوه‌ی ئێران و ناوچه لێدهپرینگێتهوهو زه‌نده‌قیان لێوچووه نێچیرڤان بارزانی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هاوپه‌یمانێكی گرنگی ئه‌مریكا داده‌نێت ..هه‌روا پیرۆزباییه زۆر تایبه‌تییه‌كه‌ی حكوومه‌تی سریلانكه له رێگای بایلۆزیانهوه وێرای پیرۆبایی داخوازی باشتر كردن و به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی تازه‌ی هه‌رێمی كوردستان .
ئێستا رێزدار نێچیرڤان بارزانی له مێژووی سیاسی كوردستان دووه‌مین سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه . نێچیرڤان بارزانی به گه‌واهی سه‌رۆك و به‌رپرسانی باڵای دونیا خاوه‌نی ئه‌زموونی ئیداره‌كردنی باش وسه‌ركه‌وتوویی حكوومه‌تداری و به‌رێوه‌بردنی كوردستانه، به‌تایبه‌تیش لهقۆناغهسهختهكانی شه‌ڕی داعش و دوای كاره‌ساتی 16ی ئۆكتۆبه‌ر،رزگاركردنی دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له شهڕوهێڕش و گێژه‌لووك و شه‌پۆله بێ ئهمانهكانی پیلانگێڕان وگهیاندنیدامهزراوهی حكوومه‌تداری به‌كه‌ناری ئارامی سیاسی و دیبلۆماسی وسه‌ر له‌نوێ بوژانه‌وه‌ی ئابووری كوردستان.
وا نێچیرڤان بارزانی، به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی ، سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه ده‌بات ، له‌گه‌ڵ به‌رێز مه‌سروربارزانی به‌ربژێر بۆسه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوو سه‌رۆكی كارا‌و ئه‌كتیف و كارامه‌و لێوه‌شاوه ، دوو گه‌نجی په‌روه‌رده بووی رێباز‌و په‌یڕه‌وی قوتابخانه‌ی بارزانی، دوو جومگه‌ی ههستارو گرنگی ئه‌م قۆناغه‌یان گرته ئه‌ستۆ.
ئێستا سه‌رۆكه گه‌نجه لێوه‌شاوه‌و شایهستهكان( نێچیرڤان بارزانی و مه‌سروور بارزانی )به‌رێنمایی وپشتگیری وپشتیوانی و ئاراسته‌ی رۆشنگهریانهی ئه‌زموونی قوڵیخهباتی سیاسیی و دبلۆماسییو پێشمه‌رگایه‌تی رابهروسهرۆك مه‌سعوود بارزانی باوك،ده‌وڵه‌مه‌ندو ئه‌زمووندارن، بۆبه‌رێوه‌بردنی سیاسیی وئیداری و دبلۆماسیی به هه‌ردوو ئاراسته‌ی په‌یوه‌ندییه دبلۆماسی و سیاسییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ ده‌وڵه‌تانی جیهان وچۆنیه‌تی باشتر ئیداره‌كردنی سیاسیی و كارگێری و وه‌زاری وه‌زاره‌ته‌كانی حكومهتیههرێمی كوردستان له ناوخۆدا ئایندهبینترو به‌ده‌م رۆشنن .
ئێستا هه‌موو ئاماژه‌كان به‌و ئاراسته‌یه گوزه‌رده‌كه‌ن وه‌ك له یه‌كه‌مین په‌یامی،دووه‌مین سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی دا هاتووه :
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم چه‌تری یه‌كریزی لایه‌نه‌سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانوكۆكهرهوهی سه‌رجه‌م هێزولایه‌نه سیاسیی وپێكهاته
ئیتنی وئاینییهكان ده‌بێت ، به‌جیاوازی بیروبۆچوونه‌كان .
وا یه‌كه‌م كاری سه‌رۆكی تازه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكرد ، یه‌كه‌مین هه‌نگاو ، هه‌نگاوێكی مه‌زنه بۆ دڵنیایی دان به بیروباوه‌ره جیاوازه‌كان و ڕه‌واندنه‌وه‌ی هه‌موو مه‌ترسیی و نیگه‌رانییه‌كان گه‌ر لای لایه‌ن و كه‌سانێ هه‌بێ .
ئه‌م په‌یامه ئه‌وه‌ی لێده‌خوێندرێته‌وه ، كهبهرنامهو هێلی گشتی ، كاری سه‌رۆكی تازه‌ی هه‌رێمه ، بۆبنیاتنانی كوردستانێكی به‌هێز . كوردستانێكی به‌هێز یه‌كه‌م بژارده‌و و دوا بژارده‌ی سه‌رۆك ورابهر مه‌سعود بارزانی بوو ، به‌رنامه و دروشمی هه‌ڵبژاردنی پارتی بوو له‌مانگی ئه‌یلولی ساڵی 2018 هه‌ڵبژاردنی كوردستانی پێ برده‌وه ، له كاتێكدا بارودۆخی ناوچه‌كه به قوناغێكی واگوزهردهكا ،مانه‌وه‌و به‌رده‌وام بوون بۆ هێزی ژیری و ژیرمه‌ندییه .
بۆیه هه‌رده‌بێ حكوومه‌تی تازه‌ی سه‌رۆكه گه‌نجه لێّوهشاوهژیرهكان كوردستانێكی به‌هێزبێ .
هه‌ولێر30-5-2019