پارتی دیموكراتی كوردستان وەك قوتابخانەی كوردایەتی، بۆ داكۆكیكردن لە مافە رەوایەكانی كورد، تێكۆشاو توانی درێژە بە خەباتی چەندین راپەڕین و شۆڕشی تری كوردی بدات لە پارچەكانی دیكەی كوردستان، بۆ بوون و مافی كورد، كە ئەمەش سەلماندی پارتی بۆ چ ئامانج و مەبەستێك دامەزرا. هەر چەندە پارتی لە تەمەنی كاری سیاسیدا بە چەندین هەورازو نشێوو گوزەری كرد، بەڵام توانی بەسەر كۆسپو تەگەرەكان سەر بكەوێ، هەروەها سەلماندیشی پارتی نە بە سەركەوتن لە خۆیبایی دەبێت و نە لە نوشستیش بێ ئومێد دەبێتو مەیدانی خەبات و كوردایەتی بەجێ دەهێڵێ، سەرئەنجامیش دەستكەوتی گەورەی نەتەوەیی بە دەستهێناوەو توانیوویەتی رابەرایەتی گەورەترین شۆڕش بكات لە ئەیلوولدا، كە وەك بەرەیەكی نەتەوەیی توانی سەرجەم چین و توێژەكان لەژێر چەتری خۆیدا بۆ یەك مەبەست كۆبكاتەوە. بۆیەش لەم رۆژەوە پارتی بە قوتابخانەی پێكەوە ژیانی ئایینی و نەتەوەیی دانرا، رژێمی ئەوكاتی عێراقیشی ناچار كرد دان بە مافەكانی كورد بنێتو دەستكەوتی گەورە بۆ كورد بەدەستبهێنێت، كە دیارترینیان مۆركردنی رێكەوتننامە مێژوویەكەی 11ی ئادار بوو، كە ئەمەش بووە هۆكارێك كە هەمیشە دوژمنان كۆسپ و تەگەرە بخەنە سەر رێگای كاركردن و هەوڵی پیلانگێڕی لە دژی بكەن، كە پیلانی شوومی جەزائیر دیارترینیان بوو، بەڵام لە بەرامبەر ئەمەشدا پارتی توانی شكست بە پیلانی دوژمنان بهێنێت و جارێكی تر زەنگی هەڵساندنەوەی شۆڕش لێ بداتەوە، لە 26ی گوڵاندا و بیسەلمێنێ كە مەحاڵە كورد و پارتی لەناو بچێ، ئەمەش بووە هۆكاری ئەوەی كە ئەو شانازیەی پێ ببەخشرێ، كە زۆربەی دەستكەوتەكان كە بۆ كورد بەدەست بێت لە سایەی پارتیو رێبازی بارزانی بێ، كە بەدڵنیایشەوە ئایندەو دواڕۆژی كوردیش هەر پەیوەستە بە بوون و مانی پارتی، تا بەرەو كەناری سەركەوتنیان ببات، چونكە پارتی لە رابردوودا ئامادە نەبوو هیچ كات سازش لەسەر مافە نەتەوەیەكان بكات. هەمیشە لای پارتی بەرژەوەندەی باڵای كوردستان لە سەرووی هەموو بەرژەوەندیەكانی ترە، چونكە هەمیشە لە هزری پارتیدا مرۆڤی كورد ئامانجە نەك ئامراز، بۆیەش بە درێژایی مێژوو پارتی ئامادە بووە لەو پێناوەدا قوربانی بدات. گەر ئەم رەوشەی ماوەی رابردوو بە نموونە بهێنینەوە چاك دەرك بەم راستیە دەكەین، كە چۆن لەپێناو بەرژەوەندی باڵای كوردستان هەمیشە پارتی وازی لە مافەكانی هێناوە، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا بەشێك لە لایەنەكان ئەمەیان لەبەرچاو نەبووەو هەوڵی كودەتا دەدەن، بێئاگا لەوەی كە ناتوانن بەبێ پارتی هیچ یاسا و كارێك ئەنجام بدەن، چونكە پارتی خۆی لە ساڵی 1946 وەك زەروورەتێكی مێژوویی پێویست بوو بێتە دامەزراندن، بۆ ئەوەی رابەرایەتی بزووتنەوەی رزگاریخوازی كورد بكات، ئەمڕۆش لە دوای 72 ساڵ تێپەڕبوون بەسەر دامەزراندنیدا، پێوستترە بۆ پاراستن و بەرگریكردن لە دەستكەوتەكانو هێنانە دی خەونی لەمێژینەی گەلی كوردستان، كە بینیمان كە چۆن 25/9/2017 گەورەترین سەركەوتنی بە بە بەڵی بۆ سەربەخۆیی بۆ كورد و كوردستان تۆمار كرد ، لێرەدا بۆمان دەردەكەوێ كە پارتی رێباز و شكۆو شانازیی نەتەوەكە..پارتی دیموكراتی كوردستان وەك زەروورەت و پێویستیەكی مێژوویی گرنگ و چارەنووسساز و ئومێدبەخش بە میللەت و نەتەوەیەكی مەزنی داگیركراوی چوار لەت، چرای هیوا و ئاواتێكی گەشیان دا بەو گەلەی لە سەرەتای سەرهەڵدانی مێژووەوە لە خەبات و شۆڕش و بەرخۆداندا بووە دژ بە دۆژمنان و نەیارەكانی، ئەو نەیار و دوژمنانەی ئێستاشی لەگەڵ بێت، چاویان بە ئەزموونی ئەمڕۆی كوردو سەقامگیری ئارامی و ئاسایشی كوردستان هەڵنایە، هاوكات دەروازەیەكیش بۆ هیواو ئومێدو دڵنیایی و ئاسوودەیی ژیان و زیندەگی خەڵكی كوردستانیش، سازاندنی تەبایی و ئاشتی و دڵنەوایی و ئارامی خەڵكەكەیەتی، كە ئەویش لە ژێر سایەی بەخششی سەرۆك مسعود بارزانی دا دێتەدی، دوای دامەزرانی پارتی دیموكراتی كوردستان، وەرچەرخانێكی هاوچەرخی نەوعی و مەوزوعی لە بنیاتنانی ئاشتی و ئازادی و دیموكراسییەكی هیوابەخشی بەجۆشدانەوەی خەبات و شۆڕش گەڕاندنەوەی ژیان بۆ خەڵكی كوردستان بەخشی.. پارتی دیموكراتی كوردستان بە رێبەرایەتی بارزانیی بووە هۆی گرێدانی ئەم ئەڵقانە تا خەباتەكە بەردەوام بێت و بەرەوپێشی ببات. ئەمە وەكو قوتابخانەیەكی لێ هات و لایەنەكای تریش چاویان لە پارتی كرد. پارتی دیموكراتی كوردستان رێگەی خەباتی و كوردایەتی كردەوە و هەموو مێژووی كوردستانی گۆڕی. ئەگەر ئەمڕۆیش سەیری بكەین بە سەرۆكایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەردەم قوناغێكی گرینگداین لە مێژووی گەلی كورددا و هیچ كاتیش دەرفەتی وا نەهاتووەتە پێشەوە؛ ئەم دەرفەتەیش لە خۆوە نەهاتووە؛ بەرهەمی زنجیرەی ئەو شۆڕشانە بووە كە هەموویان بە سەرۆكایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە. لە هەمووی گرینگتر كە ڕاستی دەسەلمێنێت تەنیا پارتی بە سەرۆكایەتیی مستەفا بارزانیی لە هەموو پارچەكانی كوردستان خەباتی ڕزگاركردنی كوردستانی دەست پێ كردووە كە شانازی پێوە دەكا؛ ئێستایش كورد هێزی یەكەمە كە توانییان داعش و داگیركەری حەشد بشكێنن، لە هەمان كاتدا ئەم پارتە سەركێشیی سەربەخۆبوونی كوردستان دەكات؛ سەرەڕای ئەمە كە لە ناوخۆ و دەرەوەی كوردستان دژایەتیی ئەم پرسە دەكەن، بەڵام پارتی و بارزانی بە ئیرادەیەكی پوڵایینەوە كار بۆ بەدیهاتنی ئەم خەونە لەمێژینەیە دەكەن
پارتی،بارزانیی، جێی بایەخ و خاوەن پێگەی بەهێزی لە سەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی ژمارەیەكی گەورە و جێی متمانەیە.پارتی دیموكراتی كوردستان تاكە حزبی هەرێمی كوردستانە كە لە سەرەتاوە لەسەر بنەمایەكی نەتەوەیی و نیشتمانی دامەزراوە و 73 ساڵە لەو پێناوەدا نەك لە هیچ ئامانج و ویست و داخوازێكی نەتەوەیی و نیشتمانی پاشەكشەی نەكردووە، بگرە رۆژ بە رۆژ پێداگرتر بووە. هەر ئەوەش وای كردووە، هێزە ئیقلیمییەكان بە بەغدایشەوە وێڕای ئەوەی بە ئاشكرا و نهێنی دژایەتیی بكەن و دەستە و تاقم و گرووپی بەگژدا بكەن، بەڵام لە هەمان كاتیشدا زیاتر لە هەموو پارتێكی كوردستانی حیسابی لەسەر دەكەن.پارتی دیموكراتی كوردستان خاوەن پێگەیەی بەهێزە لە عێراق و ناوچەكەدا ئەو هێزەی كە لە نێوخۆی عێراق و لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیشدا حیسابی لەسەر دەكرێت، هەر پارتییە، چونكە پارتی هێڵەگشتییەكانی سیاسەتی خۆی بە تۆكمەیی داڕشتووە و سیاسەتێكی روون و ئاشكرای نیشتمانی و نەتەوەیی هەیە و پشتی بە 73 ساڵ خەبات و تێكۆشان قایمە. پارتی دیموكراتی كوردستان وەك پیشەی هەمیشەیی خۆی مكووڕتر لە جاران پێ لەسەر ماف و داوا رەواكانی نەتەوە و نیشتمانەكەی دادەگرێتەوە. ئەوەی پارتی بۆ نیشتمان و نەتەوەی خۆی دەیكات، نە هاوار و شاتەشاتی بانگەشە و ریكلامە و نە خۆڕانان و خۆشیرینكردنە، بەڵكو لە بیروباوەڕێكەوە هەڵدەقوڵێ كە ئەو حزبەی لەسەر بنیات نراوە.پارتی دیموكراتی كوردستان خاوەن ستراتیژییەكی جێگر و نەگۆرە لە بەرانبەر پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكان و لەو پێناوەشدا قوربانیی زۆربەخشیووە و دەبەخشێ..