عێراق هی كامیانه
May 28, 2019
وتار و بیروڕا
له ئێستادا له‌به‌رئه‌وه‌ی عێراق ناتوانێ خۆی له‌به‌رده‌م هه‌ژموونی ئێران و ئه‌مه‌ریكا ده‌رباز بكات، ناچار به‌شێك ده‌بێت له شه‌ڕه‌كه، وه‌ك ئاماژه‌یش ده‌كرێت به‌شێكی له هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له ئاماده‌باشین و به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كانی عێراق به‌تایبه‌تی له ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ڵێن: عێراق ده‌كه‌ین به ڤێتنامی دووه‌م بۆ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه خاوه‌ن ناوه‌ڕۆكێكی قوڵتره، له‌سه‌رزاری به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه ده‌گوترێ، به‌ڵام په‌یامێكی ئێرانیه نه‌ك عێراقی. هاتنه له ناكاوه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مایك پۆمپیۆ بۆ عێراق هه‌مان بابه‌ت بوو، ئاخۆ عێراق ده‌بێته لایه‌نگری سه‌ره‌كی، ئایا عێراق ئه‌و چه‌كه به‌كارده‌هێنێت كه ئه‌مریكیه‌كان به هه‌ر رێگه‌یه‌ك بێت پێانی به‌خشیوه؟ به‌ڵام ده‌گوترێ به‌هۆی لاوازی سه‌ركردایه‌تی عێراق، پۆمپیۆ به ده‌ستبه‌تاڵی گه‌ڕاوه‌ته‌وه و ته‌نیا هۆشدارییه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به هێزه‌كانیان له عێراق وه‌رگیراوه كه له ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر هێزه‌كانیان زیان به عێراق ده‌گه‌یه‌نرێت.
ئه‌م دۆخه‌ی عێراق تێداتێپه‌ڕ ده‌بێت، سه‌خترین دۆخه، لایه‌ك هه‌ژموونی ئێران له وڵاته‌كه‌یدا هێنده به‌هێزه به‌هیچ رێگه‌یه‌ك مه‌حاڵه لێده‌رباز بێت، لایه‌كه‌ی دیكه ئه‌مه‌ریكایه‌كه ده‌ستی به مانه‌وه‌ی عێراق گرتووه و ئه‌و جۆره هه‌ڵوێسته میدییانه هیچ له‌و دۆخه سه‌خته ناگۆڕێ كه گوایه عێراق رۆڵی عێراقیانه ده‌گێڕێت و نابێته به‌شێك له عێراقه‌كه‌ی ئێران و عێراقه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مه خۆهه‌ڵخه‌ڵتاندنێكه هیچ له‌و بابه‌ته ناگۆڕێ، چونكه به‌شی زۆری هێزه عێراقیه‌كان به فه‌رمانده‌یی هێزه ئێرانیه‌كانه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، بنكه و باره‌گای سه‌ره‌كی ئێران له سه‌رجه‌م شاره‌كان به‌تایبه‌تی شیعه‌مه‌زهه‌بیه‌كان ئه‌گه‌ر زیاتر نه‌بێ له هی عێراقیه‌كان كه‌متر نییه. هه‌روه‌ك لایه‌نی بازرگان‌یش كه ئێران سودمه‌ندی یه‌كه‌می بازاڕی عێراقه و كۆنترۆڵی زۆرینه‌ی دابینكردنی پێداویستیه‌كانی رۆژانه‌ی هاوڵاتیانی عێراقی كردووه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌ش راست بێت، ئه‌مریكا خوازیاره هاوپه‌یمانێتیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی و عێراقیشه‌وه دژ به‌م هه‌ژموونه‌ی ئێران دورست بكات و به‌شداریان پێ بكات، ئه‌وا عێراق دۆخه‌كه‌ی ده‌بێته ئێرانی دووه‌م، چونكه وه‌ك پێشتر وتمان هه‌ژموونی ئێران هێنده لاواز نییه له عێراقدا كه حكومه‌ت بتوانێ خۆی بڕیار بدات و بێده‌نگ بێت یاخود بچێته پاڵ ئه‌مه‌ریكا.
له‌و روانگانه‌وه و به‌پێی لێكدانه‌وه‌كانیش، عێراق زیانمه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌م توندبوونه‌ی نێوان ئه‌مریكا و ئێرانه و به‌رپرسه باڵاكانی عێراقیش لاوازترین و بێ ئیراده‌ترین كه‌سانن وه‌ك چۆن دامه‌زراوه‌كانیان له هه‌مان دۆخن، بۆیه عێراق وه‌ك مه‌قاشه‌كه‌ی لێهاتووه و له ئاینده‌یشدا ده‌رده‌كه‌وێ عێراق هی كامیانه.