26ی گوڵانی 1976شۆرشێکی ڕچەشکێن بۆگەلێکی ستەمدیدە
May 28, 2019
وتار و بیروڕا
هەروەها مۆراڵی هاونیشتمانیان دابەزی وبووباوڕیان نەدەکرد کورد جارێکی ترشۆرش هەڵبگیرسێنێتەوە وتەحدای رژێمی فاشستی بەغدادبکات چونکە کورد کەوتبووە ژێر رەحمەتی بێ بەزەییانەی دوودەوڵەتی دراوسێ کەبێ رەحمانە کوردودۆزەڕەواکەیان لەنێوبەرداشیان دەهاراند
کوردستانیان لەنائومێدی تەواودابوون سەرکردەوکارێزماورێبەری گەلی کورد مستەفابارزانی لەماوەی ساڵێک دا توانی ئومێدلەنائومێدی دروست بکات وپەیامێکی وای بەدووژمنانی کورد دا کە ئەستەمە کورد بەوساناییە واز لەمافەڕەواکانی بێنێ وسازش لەپێناونیشتمان بکات بۆیە شۆرشی گوڵانی پێشکەوتووخواز کەشۆرشێکی سەرتاسەری وڕچە شکێن بوو دژی نەیارانی کورد بەهیمەت وقۆڵ وبازووی پێشمەرگە گیان لەسەردەستەکان وجەماوەری ستەمدیدەی کورد گورزێکی کەمەرشکێن لەبەعس درا ئەوبەعسەی کەبەردەوام خەریکی پیلان و گەلەکۆمەکێ بووە لەسەرکورد و بەرنامەی چروپرودارێژراو هەوڵی لەناوبردنی شوناسی کوردی داوە و هەمیشە لەهەوڵ دابووە کە پشتگیری دەوڵەتان بەدەست بێنی لەپێناوشوێن بزرکردنی قەزیەی کورد
کوردیان بەفیوداڵ ودواکەوتووهەژمار دەکرد بەوەی کورد مافی ژیانی نیە و ئەبێبێبەری بکرێت لەمافەسروشتیەکانی ۰
سەبارەت دەستەواژەی شۆرش
جیراڵد هۆرن سەرۆکی بەشی مێژوو لەزانکۆی هۆستن دەڵێت زۆرجارئامانجی شۆرش بۆسەربەخۆییەولەبەرئەوەی جیترنەتەوەی ژێر دەست رازی نابێت لەلایەن نەتەوەی حکومڕان حکومڕانی بکرێت ۰
هیندستان لەساڵی 1947شۆرشی کردو چیتر رازی نەبوو لەلایەن بەریتانیا وە حکومڕانی بکرێت بۆیەئەوشۆرشانەی لەدوای جەنگی دووەمی جیهانیەوە روویانداوە سەربەخۆی ئامانجیان بووە
ماوتسی تۆنگ لەساڵی 1949 لەبەردەم خەڵکەکەیدا ڕایگەیاند کەیتر چین رازی نابێت لەلایەن هێزێکەوە کەپێکهاتبێت لەئەوروپی وئەمریکایی حکومرانی بکرێت بەڵکودەبێت چینیەکان خۆیان حکومی خۆیان بکەن
هەرچەندە پەیامی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان پەیامێکی ئاشتی ئامێزبووهەمیشەش کورد موبادەرەی کردووە بۆداوستاندن وبەوەی بەئاشتی دۆزی کورد یەکلابکاتەوە چەندین جاریش پەیامی ئاراستەی رژێمەیەک لەدوایەکەکانی عێراق کردووە بەوەی کورد دۆستی شەرنیەو بەڵکوگفتوگۆئەولەویەت بووە بەڵام رژێم هەمیشە خەریکی فێڵ وتەلەکەبازی ودروست کردنی کێشەبووەبۆکورد بۆیە بریاری شەرکردن بەسەرکوردسەپێنراوەو ناچاری بووە لەدوای نسکۆی ئەیلول پێویستی دەکرد شۆرش دووبارە خۆی رێکبخاتەوە وپیلانی گڵاوی بەعس پێویستی بەوڵام دانەوە بووبۆیەهەرزوو باوکی رۆحی کورد بریاری شەری پارتیزانی داوتۆڵەی ئەونەهامەتییەی بەسەرکورد داهێنرابوو کرایەوە
ماوەتەوە بڵێین هیوا وئومێدمانە ئەویادەببێتەهەوێنی تەبایی ویەکریزی نێوماڵی کورد و سود وەرگرتن لەهەڵەوناکۆکیەکانی رابردوو درست کردنی ئینتیما بۆتاک تاکی کورد خۆشەویستی وڵات بەگوێی نەوەی نوێ بچرپێنن و بەبیرکردنەوەوکارلەسەرئەوەبکەین بەرژەوەندی نیشتمان لەسەروی بەرژەوەندی ودەستکەوتەکەسیەکان بێ وئەویادە بەرزوشکۆداربێ وتەمەننا دەکەین دەوڵەتی کوردی ببینین