ڕەش و سپی

ڕەش و سپی
ئەخلاق بەشی هەرە گرنگی بیروڕا هەلسوکەوتی مرۆڤەکانە و هۆکارێکە بۆ کۆنترۆڵکردنی هەلسوکەوتی مرۆڤ و جیاکردنەوەی ڕەش و سپی .

ئەفلاتون و ئەرستۆ ئەخلاق بە کۆلەگە و خالی هەرە گرنگی سیاسەت دەزانن
لە بەرامبەردا میکیاڤێکی پێی وایە ئەخلاق و سیاسەت هیچ پەیوەندییەکان بەیەکەوە نیە !
لێرەدا دەتوانین جیاوزی لە نێوان ئەم دوو بۆچوونە بکەین لە شێوازی سیاسەت کردنی پارتە سیاسیەکان لە هەرێمی کوردستان .

پارتی دیموکراتی کوردستان گەورەترین پارتی سیاسی هەرێمە و زۆرترین کورسی پەرلەمانی و پلە و پۆستی میری هەیە لەسەر ئەم بنەمایەش دەشێ بێژین پارتی حکومڕانی هەرێمی کوردستان دەکات ئەمە لە رووی یاسایی بەڵام لە واقعدا شتێکی تر دەگوزەرێ !

ئاسەوارە خراپە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی شەری ناوخۆ ،، شەری برا کوژی ،، و دوو ئیدارەی
تا ڕدەیەکی زۆر بە شێوازی ئیدارەدانی هەرێمی کوردستان دیارە بەجۆرێك زۆر جار دووبارە تۆخکردنەوەی سنووری دوو ئیدارەی وەکو کارتێکی فشار بەکاردەهێنرێت بەتایبەتی لەلایەن یەکێتی نیشتیمانی کوردستان !

ئەگەر سەرنج لە شێوازی کارکردنی یەکێتی دوای وەفاتی تالەبانی بدەین هەموو رێکەوتن و بنەما نیشتیمانی و نەتەوەییەکانیان وەڵا ناوە بە پشت بەستن بە تیۆری ماکیاڤێڵی ،، بەکارهێنانی هەموو رێگا و رێکارێك بۆ گەیشتن بە ئامانج ،،

وابەستە بوون بە ئەخلاق و رێکەوتنەکان و نەرم و نیانی و خۆ بە خودان زانینی پارتی لە پرسە نیشتمانەکان و پارێزگاریکردن لە ئەزموونی هەرێمی کوردستان لەلایەن یەکێتی ئیستغلال کرا
بۆ دووبارە زیندوو کردنەوە و هەستاندنەوەی یەکێتی دوای هەلوەرین و جیابوونەوەی بەشێك لە لق و پۆپەکانی !

ئەمجۆرە لە سیاسەت کردن و وەلانانی ئەخلاق لەلایەن یەکێتی گەورەترین زیانی لە پرۆسەی پێشکەوتنی ئەزموونی هەرێمی کوردستان دا، جارێکی تر دوو ئیدارەی بیری خەلك و جیهان هێنایەوە .

بەهێزکردنی یەکێتی لەسەر حسابی پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکان و گەلی کوردستان بوەتە کارنامەی بالی دەست ڕۆیشتووی نێو یەکێتی بێ ئاگا لەوەی زۆرینەی کۆمەلگە دوای هزری نەتەوەیی و نیشتمانپەروەری کەوتوون، سەرە رای هەموو ئەوانە یەکێتی نەیتوانی مەرامەکانی بپکێ لەبەرئەوەی جگە لەوەی لەلایەن خەلکی کوردستان سزادرا خاوەن هێز و پێگەکان لە ناوچەکە بەتایبەتی ئەمریکا ئەمجۆرە سیاسەتی یەکێتیان قبول نیە !
لە هەمبەردا بینیمان سەرە رای هەموو ئەو گەماڕۆ و سزادانانەی لە کاردانەوەی ئەنجامدانی ریفراندۆم بە پارتی کران لێ پارتی هێز و پێگەی لە نێوخۆ و لە ئاستی هەرێمی و نێودەولەتی مەزنتر و بەهێز تر بوو .
کەواتە بە سەرنجدان لە هاوکێشەکانی رابردوو، ئەو ڕووداوانەی روویاندا کە هێشتا
لە زەینی تاکی کوردستانی زیندوون وە ئەدا و جێبەجێکردنی کارنامەی چوار سالی داهاتوو پێمان دەلێن کێ ڕەش و کێ سپیە ؟
Top