به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و بنیاتنانى مرۆڤــ
May 27, 2019
وتار و بیروڕا
بێگومان ئه‌مانه‌ت پارێزى یه‌كێكه له به‌ها جوانه‌كانى ره‌وشتى كۆمه‌ڵایه‌تی، جێ به‌جێ نه‌كردنى واته گرنگترین به‌ها له ده‌ست دراوه له ده‌ستدانى هه‌ر به‌هایه‌ك له به‌هاكان واته مرۆڤێكى بنیات نراو نین، بۆیه بۆ ئه‌وه‌ى مرۆڤه‌كان به باشترین شێوه بنیات بنرێن پێویسته سه‌رجه‌م به‌ها جوانه‌كان له ناخ و كرده‌وه و ره‌فتارو كردار و ووته‌كان ره‌نگ بداته‌وه و پراكتیزه بكرێن، په‌روه‌رده كردنى مرۆڤ له‌سه‌ر به‌ها جوانه‌كانى كۆمه‌ڵایه‌تى و ره‌وشتى له په‌روه‌رده‌وه ده‌ست پێ ده‌كات ئه‌ویش به‌هه‌بوونى بابه‌تى تایبه‌ت له قوتابخانه‌كان و خوێندنیان له‌سه‌رجه‌م قۆناخه‌كانى باخچه‌ى منداڵان وقۆناخى بنه‌ڕه‌تى وئاماده‌یی به‌پێى تایبه‌تمه‌ندى قۆناخه‌كان، چونكه یه‌كێك له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانى بنیاتنانى مرۆڤــــ په‌روه‌رده كردن و فێربوونیهتى له‌سه‌ر به‌ها جوانه‌كانى كۆمه‌ڵایه‌تى و ره‌وشتى له هه‌مان كاتدا ئه‌وه ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌یه كه باشترین پرۆگرام و به‌هێزترین پرۆگرام بۆ قوتابیه‌كانى ئاماده بكات و په‌روه‌رده‌یان بكات له‌سه‌رى، چونكه هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان بهنهوهكانى داهاتوو وئێستاوه ئه‌مانه‌ته له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و پاراستنى ئه‌و ئه‌مانه‌ته‌ش له په‌روه‌رده‌كردنى نه‌وه‌كان و بنیاتنانى مرۆڤــــى ئاینده خۆى ده‌بینێته‌وه، بۆیه هه‌رچى زووه ده‌بێ هه‌نگاوه‌كانى بنیاتنانى مرۆڤــــى كوردستانى بخه‌ینه ناو پرۆگرامه‌كانی خوێندن هه‌رچه‌نده زۆر دواكه‌وتووین له جێ به‌جێ كردنى هه‌موو ووڵاتانى جیهان چه‌نده‌ها ساڵه به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تى و ره‌وشتییه‌كان له قوتابخانه‌كان ده‌خوێنن، چونكه خوێندنى به‌هاكان له ناخه‌وه مرۆڤ ده‌گۆڕن وگهشهى پێ ده‌ده‌ن مرۆڤێكى تێگهیشوو و پێگه‌یشتوو و سوودبه‌خش و نه‌رم ونیان و گۆێ رایه‌ڵ و زیندوو دێته به‌رهه‌م كه بۆ كوردستانى خۆشه‌ویست زۆر پێویسته، بۆیه ئه‌گه‌ر وه‌كو وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بمانه‌وێت ئه‌رك وبهرپرسیاریهتیمان به باشى جێ به‌جێ بكه‌ین و ئه‌مانه‌ت پارێزراو بین و هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تى گرنگى مێژوویی بنیاتنانى مرۆڤــــ بكه‌ین، كه‌وا ئه‌ركی په‌روه‌رده‌یه ئه‌وا ده‌بێ له پرۆگرامه‌كان سه‌رجه‌م به‌ها جوانه‌كانى كۆمه‌ڵایه‌تی و ره‌وشتى بخوێندرێ بۆ قوتابییه‌كان كه له داهاتوودا كه‌سێكى سوودبه‌خش و خۆنه‌ویست وبڕوا به‌خۆبوون له بیر‌و ره‌فتار ره‌نگ بداته‌وه و كه‌سێكى روون و دیار بهێننه به‌رهه‌م، كه‌سێكى شاراوه نه‌بێت كه‌سێكى ئازا و بوێر‌و راستگۆ و ئه‌مانه‌ت پارێزراو كه‌سێك بێت ده‌سته‌مۆ و رارا و بوده‌له نه‌بێت، به‌ڵكو چاو نه‌ترس و نه‌رم ونیان و گوێ رایه‌ڵ و رێزى كه‌سانى تر بگرێت و رێزى ووڵات و پڕه‌نسیپه‌كان و یاسا و رێنماییه‌كان بگرێت، كه‌سێك خاك و نیشتمانى خۆش بوێت و ئاماده‌ى قوربانیدان بێت، كه‌سێك بێت پڕه‌نسیپه‌كانى گیانى ته‌بایی وهاریكار و به‌یه‌كه‌وه ژیان و یه‌كتر قبول كردن دڵسۆزی بۆ كاره‌كان ولێبورده‌یی راستگۆیی له قسه و ووردی له كاره‌كانیان ره‌نگ بداته‌وه، چونكه مسۆگه‌ربوون مانه‌وه‌ى هه‌ر میلله‌ت و هه‌رێم و وولاتێك به گه‌شه‌كردنى به‌ها جوانه‌كانى كۆمه‌ڵایه‌تى و ره‌وشتى مسۆگه‌ر ده‌بێت، وه له ناوچوونى میلله‌تانیش سه‌ره‌تای له ناوچوونیان بریتی ده‌بێت له له ناوچوون و نه‌مانى به‌ها جوانه‌كانى كۆمه‌ڵایه‌تى و ره‌وشتى له بیرمان نه‌چێت گه‌شه‌كردن و به‌هێزكردنى به‌ها جوانه‌كانیش له په‌روه‌رده‌وه ده‌ست پێده‌كات، واته هه‌ر په‌روه‌رده‌یه دوریانى سه‌رهه‌ڵدان وله ناوچوونى میلله‌تان.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى چاڵاكى وه‌رزش و هونه‌ر
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی