لە نێوان (فەتوا) و (فەوزا) چارەسەر چییە؟

لە نێوان (فەتوا) و (فەوزا) چارەسەر چییە؟
چەنــد ســاڵێك لەمەوبــەر كۆمەڵێــك زانــای كــورد
لەگەشتێكی زانستیدا بۆ وڵاتی سووریا، بە خزمەت
زانای ناوداری كورد(شێخ محەمەد سەعید رەمەزان
بوتــی) گەیشــتبوون، كــە پتــر لە بیســت ســاڵ بوو،
موفتیــی هەمــوو ســووریا بــوو، بەڵام ئــەو كاتە لەو
پێگەیــە نەمابــوو، دوای گفتوگــۆو تاوتوێكردنــی
چەنــد پــرس و بابەتێــك عەرزیــان كردبــوو: یاشــێخ
لــە كوردســتان دوو ســێ پرســیار هەیــە، بۆتــە جێی
مشــتومڕی زانایــان، حەزمــان كــرد لــە نزیكــەوە بۆ
جەنابــت باســی بكەیــن و بزانیــن رای جەنابــت لــەو
بــارەوە چییە؟ شــێخی بوتی لە وەڵامــدا گوتبووی:
ببــوورن من وەڵامتــان نادەمەوە، لەبەر ئەوەی ئێســتا
من موفتیی وڵات نیم، بەڵكو شیخ ئەحمەد حەسوون
موفتیــی وڵاتــە، دەبــێ لــەو بپرســن، لەبــەر ئــەوەی
ئەگــەر مــن لێــرە وەڵامتــان بدەمەوە، ئەوە فــەوزا لەم
وڵاتە دروست دەبێ، ئەوەش كارێكی ناپەسندە..
ئــەو هەســت و ویژدانــە زینــدووەی شــێخی بوتــی
بــەلای منــەوە جێــی رامــان و لــێ وردبوونەوەیــە،
چونكــە بەداخەوە ئێســتا خەڵكانێكــی زۆر هەن، بێ
ئــەو لێكدانەوەیــە و رەچاوكردنــی پێگە و پســپۆڕانی
ئەو بوارە فەتوا دەدەن، ســەرەنجام لەجیاتی خزمەت،
میحنــەت دروســت دەكــەن و، ئاراســتەی كۆمەڵگــە
بــەرەو ئاقارێكــی خراپ دەبەن، ئــەوەی بەم دواییە و
لــە كەناڵەكانی راگەیانــدن و وردتر بڵێین، ئەو فەتوا
نامۆیانــەی بڵاوبوونەوە، نموونەیەكــی زیندووی ئەو
واقیعە نەخوازراوەیە.
هــەر ئــەوەش وای كــرد پرســی فەتــوا زۆر قســەو
باسی لێوە بكرێ، بەداخەوە حاشا لەوە ناكرێ كە لە
هەرێمی كوردستان هەندێ جار فەتوای نائاسایی و
نادروســت و نەگونجاو، كە لــەدەرەوەی (ئەنجومەنی
بــاڵای فەتــوا) خەڵكانێك بەهەر بیانوو و ناوێك بێ،
یــان بەئامانج و بەپێی هــەوەس بێت خۆیانى لێدەدەن،
ئەمەش بۆتە هۆی شــڵەژان و دروســتبوونی فەوزاو
نیگەرانیو تەنانەت ناڕەزایی مامۆستایانی بەرێزی
ئایینــی، ئەمــەش ئاریشــەی زۆری ناوەتــەوە و بگرە
هەنــدێ جــار كاردانــەوەی خــراپ و دەنگدانــەوەی
نەخوازراوی بەدوای خۆیدا هێناوە.
ئــەم واقعــە ئەوەمــان پــێ دەڵــێ، كــە ئــەوەی لەم
رۆژگارە ســەبارەت بــە پرســی فەتــوا دەگــوزەرێ،
ســەردەمانی پێــش ئێســتا وا نەبــووە، چونكە پێشــان
سەرچاوەی زانستی پێگەیاندنی زانایان یەك سەرچاوە
بوو، ئەوەی زۆریش لەســەری جددی بوون، ئاداب و
ئەدەبی مامەڵەكردن بووە لەگەڵ رێســا شەرعییەكان
و راوبۆچوونــی زانایــان و پابەندییــان بــە رێنمایی و
بنەماكانــی فەتوادان و شــارەزایی تەواو لە بنچینەو
ئوســووڵی فیقهیدا. بــەڵام لە ئێســتادا هەمەجۆریی
ســەرچاوەكانی پێگەیاندنی زانای ئایینی و لاوازیی
بەشــێكی ناوەندەكانی خوێندنی زانستە شەرعییەكان
و كەمبوونــەوەی مەدرەســەی زانســتی و بــێ
سانســۆریی تۆڕە كۆمەڵایەتییــەكان و هاوردەكردنی
فەتــوای بیانــی و هەســت نەكردن بە بەرپرســیارێتی
و لەبــەر چاونەگرتنــی پێگــەی ئەنجومەنــی باڵای
فەتــوا لــە هەرێمی كوردســتان، وای كــردووە هەندێ
جــارو لەلای هەندێ كەس فەتوایەك بدرێت، هەرای
گەورە و دڵەڕاوكێ و كێشەی زۆر بنێتەوە.
وەنەبــێ تەنیــا هەرێمــی كوردســتان گرفتاری ئەم
دۆخــە بێت، بەڵكو جیهانی ئیســامی بە گشــتی و
زۆرێك لە وڵاتان و گرووپ و رێكخراوە توندڕەوەكانیش
گیــرۆدەی ئــەو ئالۆزییەن، هەر ئەوەشــە وای كردووە
زۆر جــار بــە فەتوای نادروســت كارەســاتی گەورە و
وێرانكەر و شــەڕ و كردەی تیرۆرســتی و توندڕەویی
هەمەچەشنەی لێ بكەوێتەوە، جاریش هەیە گرووپە
تونــدڕەوەكان و تیرۆرســتان فەتوایەكــی لــەو شــێوەیە
دەكەنــە ســەرچاوە و پاڵپشــتی هەنگاوەكانیــان و
ســەرەنجام خۆیان و ئیسامیش شەرمەزار و ماڵوێران
دەكەن!
بەرزەفتكردنــی ئــەم دۆخە رەنگە وا ئاســان نەبێ،
چونكە بەر لە هەر لێپیچینەوەو هەبوونی سانسۆر و
یاسایەك، دەبێ ویژدان و ئاستی زانستی و هۆشیاریی
خودی ئەو كەسەی فەتوای لەم جۆرە دەدات، هەست
بــە بەرپرســیارێتی بــكات و ئــەو راســتیەی لا روون
بێت، كە فەتوای بێ بنەماو نادروســت لە روانگەی
دینــیو دونیایــی چەندە مەترســی هەیــە؟ دەبێ ئەو
قەناعەتەشــی هەبــێ كــە ئــەوەی نازنــاوی (مــەلا)
یــان (زانای ئایینی) یــان (پێش نوێژو وتارخوێن)ی
هەڵگرت، شــەرت نییە پێی بگوترێ موفتی، بەڵام
مەرجە دەركی ئەوە بكات، كە بە تەنیا لە بیركردنەوە
و هەســتی خۆی بەرپرس نییە، بەڵكو بە پێی پیشــە
و لــە چوارچێــوەی گەیاندنــی پەیامەكەی بەرپرســە
لــە ســیاغەی عەقــڵ و هەســتی میللەتێــك، نابێ و
ناكــرێ بە ئاســانی خۆی تەســلیمی هەمــوو واقع و
فەتوادانێك بكات.
بەپێی تێڕوانینی ئیسام بابەتی فەتوا زۆر گرنگ
و گەورەیە، لەپاڵ ئەوەشــدا هێندەو پتریش هەســتیارو
مەترســیدارە. ئەوانەی شــارەزای ئیســام بن، دەزانن
مەســەلەی ئیجتیهــاد و فەتوادان كۆمەڵێك رێســای
تایبــەت و زانســتی تایبــەت بە خــۆی هەیە، ناكرێ
بــە پێــی میــزاج و ئارەزووی كەســی و دەســتكەوتی
مــاددی و خۆدەرخســتن و ناوبانــگ پەیداكــردن و
رازیكردنــی ئــەم و ئــەو فەتوا بدرێــت، چونكە ئەمە
نەهامەتیی زۆر بەدوای خۆیدا دێنێت.
خۆشــبەختانە لــە كوردســتان ئەنجومەنــی بــاڵای
فەتــوا هەیــە، كــە مێژوویەكــی دێریــن و رێڕەوێكــی
تۆكمــە و دەســتكەوتی زۆری هەیــە، لــە ئێســتادا
كۆمەڵێــك زانــای بەڕێــزی ئایینــی تێیــدا خزمــەت
دەكــەن و خاوەنــی تەقدیــر و پێگــەی زانســتی و
پســپۆڕین، بەردەوام لەســەر خەتن بۆ ئەداكردنی ئەو
مەهامە گەورەی هەیانە لە خزمەت و روونكرنەوە و
دەركردنی فەتوای پەیوەست بەو پرس و پێشهاتانەی
دەخوازن بۆچوونی دروســت و هاوچــەرخ لەبارەیانەوە
بڵاوبكرێتەوە.
ئێستا ئەنجومەنی باڵای فەتوا پەیڕەوی گشتیی
خــۆی بــە فەرمــی بڵاوكردۆتــەوە، كــە رێــڕەوی
فەتوادانــی لــە هەرێمــی كوردســتان لــە رووی بەندو
بنەماو چوارچێوە و ئامانجەوە دیاری كردووە، گرنگە
ســەرجەم مامۆستایانی بەڕێزی ئایینی لێی بەئاگا
بــن، چونكــە بەرچاوڕوونــی و فاكتەرێكی هاریكارە
بۆ رێگری لە فەوزاو فەتوای نادروست و بێ بنەما،
لەگەڵ ئەوەش گرنگە ئەو هەســت و بەرپرسیارێتییە
دروست ببێ، كە لە هەرێمی كوردستان فەتوادان كار
و ئەرك و ئەولەوییەتی ئەنجومەنی باڵای فەتوایە و
كەسی دیکە (وەك فەتوا) مافی فەتوادانی نییە.
Top