دوای ئەوەی دوژمنان و داگیركەران دڵیان خۆش كردبوو كە جارێكی تر ئەو رێبازە كوردایەتییە هەڵنەداتەوە ،لە راستیدا ڕەگی شۆڕشگێری و توانایی سەركردایەتیی سیاسیی كورد لەو ئاستەدا بوو، توانی بۆ ماوەیەكی زۆر كورت ئەو رەشبینییە لهبهین ببا و ئۆمێدێك بداتەوە نەتەوەی كورد، ئەوە بوو لە ڕۆژی 26ـی گوڵانی 1976 یەكەم ئاگری بڵێسەی شۆڕش لە شاخەكانی كوردستان دەستپێكرد.شۆڕشی گوڵان لە كاتێكدا دەستی پێ كرد، كە نائومێدییەكی گەورە بەسەر خەڵكی كوردستاندا هاتبوو، ئەو شۆڕشە بە نەفەس و بیركردنەوەیەكی نوێوە هاتە مەیدانەوە، ئەمڕۆیش خەبات دەكەین تاكو هەرێمەكەمان بەرەو قۆناغێكی پێشكەوتووتر هەنگاو بنێت، بۆیە لەو یادە پیرۆزەدا داوا لە هەموو خەڵكی هەرێم و لایەنەكان دەكەم، یەكڕیز بن و پشتگیری لە بڕیار و هەنگاوەكانی سەرۆك بارزانی بكەن تاكو پێكەوە سەربەخۆیی یەكجارەكی بەدەست بهێنین.هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی سەركەوتووی گولان لەو سەردەم و ڕۆژگارانەی خۆی داڕووداوێكی زۆر گەورە بوو كە لە گەل بوونی ئەو هەموو دوژمنانی كوردستان و ئەو هەموو پیلانگێڕانی نێوان دەولەتان و ئەو هەموو هێز و جبەخانەی داگیركەرانی كوردستان و یەكگرتنیان دژ بە كوردو كوردستان بۆ لێدانی بزوتنەوەی ئازدیخوازی كورد و لە سەردەمی كارەسات و شكەست پێدان و لە پشتەوەڕا جەنجەر لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول دان دا ئەو شۆڕشەی كە تەنگی بە دوژمنان هەڵچنی بوو بە سەر كردایەتی بارزانی نەمر بەرەو سەركەوتن دەڕۆیشت، لەو دەمەدا ئەو پیلانەیان دژ بە كوردستان گێڕا و ئەو زوڵمەیان لە گەلی كورد كرد،بەڵام شۆڕشی گولان كە گڕی بلێسەی هەلگیرسایەوە بە دوژمنانی گوت خەیاڵتان خاوە كورد قەت نامرێت،شۆڕشی گوڵان تابڵێی ڕوداوێكی مەزن و دلێرانەو گەورە بوو كە لە دوای كارەساته پڕ لە شومەكەی ئەلجەزائیر كە دوژمنانی كورد بە سەر كوردو شۆرشی ئەیلوولی مەزنیان هێنا و پاشان لە دوای ماوەیەكی كەم ئەو شۆڕشەئازایانە بەرپا بۆوە، ئا لەو سەردەم و كاتانەدا پێڕەوانی ڕێبازی بارزانی نەمر توانیان سەربەرزانە بلێسەی ئاگڕی شۆڕشی گولان بەرز بكەنەوەو دژ بە داگیركەران ڕپەڕن و چەكی كەڕامەت و شەڕەفی كوردستان پاراستن بگرنەوە دەست، یەكەم شەهدیدی ئەو شۆڕشەشە پیرۆزەش نەمر سەید عەبدولا بوو هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی ئەو قارەمانە بێت كە بە دوژمنانی دڕندەو مرۆ كوژی گوت: كە خەیاڵ خاون شۆڕشی كوردستان بڵێسەی قەت ناكوژێتەوە و هیچ پیلانگێڕان و یەك گرتنێكێ داگیركەرانی كوردستان نكارێت كە گەلی كوردبەرەو دوا بگێڕتەوە و لە ناو بەرێت، پێشمەرگە دلێراەكانی كوردستان و یەكەم شەهیدی شۆڕشی مەزنی ئەیلول و هەموو شەهیدانی شۆڕشی گولانی پیرۆز بە خوێنی سوری خۆیان لە ناو هەموو چیاو سەر ترۆپك و دۆل و دەشتەكانی كوردستانی سوربوو بە خوێنی گەشی هەزاران هەزار شەهیدانمان نوسیویانە: كوردستان یان نەمان و تا ئەوڕۆژەش كە گەلی كورد بە ئاواتە دیرنركەی خۆی نەگات و كوردستنانێكی سەربەخۆ وەدی نێت ئەو شۆڕش و بەرخودان دژی بە داگیركەران هەرگیز نامرێت و درێژەی هەیە،ئەمڕۆكە دەبینین وا لە سایەی خوێنی شەهیدانی كوردستان دا گەلی كورد خۆی فەرمان ڕەوایەتی خۆی لە باشوری كوردستان دەكات و بەرەو سەركەوینی هەمیشەیی دەڕوات و چۆكی بە دوژمنان داداوەو هەموو پیلان و دوژمنكاریەكانی گەلی كوردی لە ناو دەبات. شۆڕشی گوڵانی پێشكەوتنخواز، شۆڕش لە كاتێكدا دەستی پێ كرد، كە نائومێدییەكی گەورە بەسەر خەڵكی كوردستاندا هاتبوو، شۆڕشی گوڵان هێز و توانایەكی دیكەی دایە بەر گەلی كورد، ئەو شۆڕشە بە نەفەس و بیركردنەوەیەكی نوێوە هاتەوە مەیدان.دوای كارەساتە شومەكەی ئەلجەزایر كورد بۆ هەمیشە لە ناو چووەو وایان دەزانی كە شۆڕشی ئازدیخوازی گەلی كورد بۆ هەتایە سەركوپ كراو بە لە ناوچونی یەكجارەكی بزوتنەوەی ئازدیخوازی گەلی كورد خەونی پڕو پوچیان دەبینی و وایان دەزانی لە دوای پیلان گێڕانەكەی ئەلجەزائیر لە ژێر سایەی بومیدیەنی تاوانبار و دوژمنی كورد و تەسلیم بوونی سەدامی دكتاتۆر بە شای ئێران و ئەو شەرماوەریەی كە دوژمنانی كورد و تاوان باران سەدام و شای گۆر بەگۆری ئیران و لە سەر دەستی هەواری بومیدیەنی گۆڕ بە گۆر و خیانەتی ئەمریكاش لە گەلی كورد،بە تایبەت هۆكارەكەی كە كیسینجەر دەوری گرینگی دژ بە گەلی كورد بە خەراپی دژ بە كورد گێڕاو بەڵام گەلی كورد هەر نەمرد و زیندوو مایەوە.شۆڕشی گوڵان بە هاوكاری و یارمەتی هێزەكانی دیكە و جەماوەری خۆڕاگری كوردستان چەندین داستانی مەزنی تۆماركرد، كە لە مێژووی گەلەكەماندا قورسایی و كاریگەری و ڕەهەندی سیاسی و نەتەوەیی و خەباتگێڕی خۆیان هەیە و توانی كێشەی ڕەوای گەلی كوردستان بگەیەنێتە قۆناغێكی پێشكەوتووتر و بۆ دوژمنانیش سەلمێنرا كە هیچ گەلەكۆمەكی و پیلانگێڕییەك لە هەر سەردەم و كاتێكدا ناتوانێ دەنگی ڕەوای میللەتەكەمان كپ بكات و ئیرادە پۆڵاینییەكەی تێكبشكێنێ. بەم هەستانەوەو هەنگاوە گرنگ و مێژووییەش هیواو ئومێد و متمانە بۆ دڵ و دەروونی گەلەكەمان گەڕایەوە. بڕیاری دەست پێكردنەوەی شۆڕش ئەو راستییەی دووپات كردەوە، كە گەلی كوردستان هەرگیز تەسلیمی پیلان نابێ، هاوكات وەڵامێكی بە جێ بوو بۆ لەگۆڕنانی ” پیلانی شومی جەزایر” و نەیهێشت كاروانی خەبات ڕابوەستێ. ئەوەی تا ئێستا بەدی دەكرێت نەیارانی كورد و مافەرەواكانی بەردەوامن لە دژایەتیكردن و دروستكردنی لەمپەر لە بەردەم كاروانی سەربەخۆیی و بەدێهێنانی مافەرٍەواكانمان . بۆیە یەكریزی وتەبایمان زیاتروخێراتر لە ئامانجە گەورەكان كە بەرهەمی شۆرشی 26ی گوڵان و گشت شۆرشەكانی تر نزیكتر دەكاتەوە . لە هەمان كاتیشدا شۆرٍشی پێشكەوتنخوازی26ی گوڵان درێژەپێدەری گشت شۆرٍشەكانی كوردە بۆ بەدەستێهێنانی مافەرٍەواكانی كورد. پێوستە هەموو لایەنە سیاسیەكان و هەر تاكێكی كورد سەربەخۆیی بە مافێكی رٍەوا بزانێت و تێكەڵی حزبایەتی تەسك نەكرێت و هەموو لایەكمان پشتیوانی سەرۆك بارزانی بین بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە گەورەی كە بە خوێنی پێشمەرگە بەرگری لێكرا ،كە پاراستنی دەكسكەوتەكان و ئەزموونی كوردستان و مێژوو و گشت سەروەرییەكان و لە هەمانكاتیشدا سەركەوتنی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو كە متمانەی گەلی كوردستانی لە پێناو بونیاتنانی كوردستانێكی بەهێز پێبەخشرا بەرەو لووتكە و سەركەوتن و دەستكەوتی گەورەتر بۆ كورد وكوردستان ..