ئۆباڵ دەکێشم ١٦ی ئۆکتۆبەر خیانەت نەبوو

ئۆباڵ دەکێشم ١٦ی ئۆکتۆبەر خیانەت نەبوو
زۆرن ئەوانەی لە بێئاگاییەوە دەڵێن: گرووپێکی ناو یەکێتی لە ١٦ی ئۆکتۆبەر خیانەتیان کرد و کەروکیان فرۆشت، کاتێک دەپرسی کام خیانەت؟!
دەڵێن: گرووپەکەی ناو یەکێتی بۆ پێشگرتن بە سەربەخۆیی کوردستان، دژی دەنگ و بڕیاری خەڵکی کوردستان وەستانەوە و لە ١٦ی ئۆکتۆبەر کەرکوکیان بە عەرەبەکان فرۆشت، بەڕاستی هەر کەسێک بڕوای وابێ بە بەڵگە دەیسەلمێنم کە لە مێژوو بێئاگایە.
ئاڵا تاڵەبانی خۆی گوتی: ئێمە عەرەبی شیعەین و بە رەچەڵەک دەچینەوە سەر عەشیرەتی بەنی ئەسەدی عەرەبی، کەواتە بۆ هەموو عەرەبێکیش رەوایە دژی سەربەخۆیی کوردستان بێ و وەک دەیەوێ خزمەتی عەرەب و سیاسەتی عرووبە بکات, جا کەوایە دەبێ ئەو هەقە بە گرووپی ١٦ی ئۆکتۆبەریش بدەین کە دژی سەربەخۆیی کوردستان بن و ئەوەی لە ١٦ی ئۆکتۆبەریش کردیان، خزمەتی نەتەوەکەی خۆیان کردووە کە عەرەبە، لە هەمان کاتدا هەر ئاڵا تاڵەبانی گوتی: کەرکوک گەڕایەوە باوەشی نیشتیمان، لەوەشدا راستی کرد و کەرکوک گەڕایەوە باوەشی عێراقی عەرەبی کە نیشتیمانی ئەوانە.
لەو روانگەیەوە ئۆباڵ دەکێشم کە ئەو گرووپە لە ١٦ی ئۆکتۆبەر خیانەتیان نەکردووە و خزمەتی نەتەوە و نیشتیمانی خۆیان کردووە کە خۆیان گوتەنی: بە نەتەوە عەرەبن و عەرەبستانیش نیشتیمانی ئەوانە نەک کوردستان، بۆیە هەقە بیئاگاکان بە ئاگا بێنەوە و چیتر رووداوەکەی ١٦ی ئۆکتۆبەر بە خیانەت ناو نەبەن.
Top