(۲٦ی گوڵان لوتکەی خۆنەچەماندن)
May 26, 2019
وتار و بیروڕا
٭شۆڕشی گوڵان وەڵامێکی گورچکبڕو کتوپڕ بوو کەلەکەمترین ماوەدا بانگی ئازادی و خۆنەچەماندن بەگوێی جیهاندا دراو بۆ هەموو جیهانیان سەلماند نەتەوەی کورد هەرگیز سازش لەسەر مافەکانی ناکات و خۆناچەمێنێت
٭شۆڕشی گوڵان هەنگاوی دوهەمی ڕەوتی بزووتنەوەی نەتەوەیی و نیشتیمانی و کوردایەتیە کە وورەی بەبەر کۆمەڵگەی کوردستانیدا کردوەو جارێکی دیکە کوانووی شۆڕش بووبە ئاگردانی کۆکردنەوەی هەموو ئەو گیانفیدایانەی کە ئامادەبوون بمرن بۆ ئازادی نەک بژین بە سەرشۆڕی
٭پێشمەرگەو سەرکردەو سەرکردایەتی و بنکردایەتی تێکڕا لەسەر ئەوە کۆک بوون کەنابێت شکۆی نەتەوەی ئێمەبشکێت و زەلیلی و ژێردەستەیی قبوڵ بکەین بۆیە هەروو مەفرەزە پارتیزانەکانی شۆڕش لەسەرتاسەری کوردستان موژدەی خۆنەچەماندن و بەردەوامی شۆڕشیان بەگشت کوردستاندا داو چیاو شاخەکانیان پڕکردەوە لە شریخەی و شەقەی بڕنەو کەلاکی دوژمنان
٭وانەی هەرە گەورەیی شۆڕشی گوڵان ئەوەیە هەرچەندە پیلانگێڕی هەبێت و دوژمن لە هەوڵی لەناوبردنماندابێت دەبێت ئێمە وەک هەمشە خۆنەچەمێنین و بەردەوام بین تا دەگەین بەلوتکەی ئازادی و سەربەخۆیی یەکجارەکی و هەرگیز پشت لە دۆزە ڕەواکەی خۆمان نەکەین و بەردەوامبین چونکە بەردەوامی و کۆڵنەدان و خۆنەچەماندن گرەنتی سەرکەوتنی ئێمەیە
٭هەڵگیرسانەوەی شۆڕی پێشکەوتنخوازی گوڵان پێمان دەڵێت کە گەلی ئێمە هەمیشە و تێکڕا پێشمەرکەی ئازادیەو هەرگیز دەست لەو ئامانجەی هەڵناگرێت کەواتە (۲٦ی گوڵان) لووتکەی خۆنەچەماندن و کۆڵنەدان بوو بەرامبەر ئەو پیلانگێڕییە جیهانی و ناوچەییەی دژی گەلی ئێمەکرا.