چاوەڕوانی سەرۆكایەتی هەرێم وحكومەتی نوێ بۆ خزمەتگوزاری و پێشكەوتن

چاوەڕوانی سەرۆكایەتی هەرێم وحكومەتی نوێ بۆ خزمەتگوزاری و پێشكەوتن
حوكمرانی كورد لە ماوەی 27 رابردوو، بە هۆی گرتنەبەری سیاسەتی حەكیمانەی پارتی ، بارزانیی توانیی سیمایەكی خۆبەرێوەبردنی شارستانیانە پیشانی دۆست و نەیارانی كورد بدات ،بەوە كوردیش هاوچەشنی هەموو گەلانی ناوچەكە دەتوانێت سیمایەكی جوانی حوكمرانیی ئاشتیانە و دیموكراسیانە لە نێو ناوچەیەكی پر كێشە و ناسەقامگیر پێشكەش بكات .ئەگەر هەڵوەستەیەكی وردبینانە لە سەر ئەزموونی هەشت كابینەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەین، بە تایبەت لە قۆناغەكانی سەرۆكایەتیی نێچیرڤان بارزانی، ئەم راستییەمان بۆ دەسەلمێنێت كە هەنگاوی باش بەرەو عەقڵییەت و سیاسەتی دەوڵەتمەداری و دامەزراوەیی چووین، پاش ئەزموونێكی شۆڕشگێڕیی دوورودرێژ و سەخت، هەڵبەتە قۆناخەكانی بە دامەزراوەییكردن و دروستكردنی مرۆڤی دەوڵەت و عەقڵییەتی دەوڵەت سەختە و بەردەوامە، بەڵام هەر چۆن بێت لە كاركردن بۆ بونیادنان لە ئاستەكانی ئابووری، سیاسی، كۆمەڵایەتی، ئەمنی، سەربازی، دیپلۆماسی، بنەمایەكی مرۆیی نیشتمانی لە كوردستان پەیدا بوو.بەرێز، نێچیرڤان بارزانی لە ئەزموونی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران لە یەك مەسافە راوەستا لە هەمبەر هەمووان و سەیری هەمووانی كرد، بە یەك ئاست و پێوەری سەرەكی و دڵسۆزی و نیشتمانپەروەری بوو. بۆیە ئەنجومەنی وەزیران بە بازنەیەكی گرنگی ئاسایشی نەتەوەیی هەژمار دەكرێت، بەڵكو بە بنكەی سەرەكی لە بەرفراوانی و هەمەجۆریی كارەكان كە بە پلەی سەرەكی پەیوەستن بە هاووڵاتییەوە.هەروەها مەسرور بارزانی وەك راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم و پەروەردەی قوتابخانەی پارتی و بارزانی، بە عەقڵییەتێكی بەرپرس و قووڵ و فراوان سەیری مەسەلەكانی ئاسایشی كرد، تا گەیشتە ئاستی ئەو سەقامگیرییە ئەمنییە لە هەرێمی كوردستان، كە وەك نموونە سەیر دەكرێت لە ناوچەكە، هەروەها مامەڵەكردنی بەڕێزیان لەگەڵ دۆسێیە گرنگەكانی ئاسایشی نەتەوەیی لەسەر بنەمای خوێندنەوە و شیكردنەوە و عەقڵانییەت بوو.‬لەدوای‮ ‬رووداوەكانی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەری‮ ‬2017‮ ‬بە هەموو شێوەیەك ناحەزانی‮ ‬كوردستان هەوڵی‮ ‬كەوتنی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬كوردستانیاندا،‮ ‬بەڵام نێچیرڤان بارزانی‮ ‬رووبەڕووی‮ ‬هەڕەشەو پیلانەكان وەستایەوەو خۆڕاگرانە هەوڵی‮ ‬تێكشاندنی‮ ‬هەڕەشەو پیلانەكانی‮ ‬سەر حكوومەتی‮ ‬كوردستانی‮ ‬دا و،‮ ‬لەم رووەوەش هەنگاوی‮ ‬گرنگی‮ ‬نا بە تایبەت لە رووی‮ ‬دیپۆماسییەوە،‮ ‬توانی‮ ‬لە ماوەیەكی‮ ‬كەمدا گەمارۆی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬سەر كوردستان تێكبشكێنێت‮. ‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
بەڕێز مەسرور بارزانی‮ ‬كەسایەتییەكی‮ ‬وردبین و دووربین و خودان هزرو رامان و بەرنامەیە لە كاركردندا،‮ ‬ئەمە وا دەكات كارنامەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬داهاتووی‮ ‬كوردستان كارنامەیەكی‮ ‬دەوڵەمەند و پڕ‮ ‬چارەسەر بێت بۆ چارەسەركردنی‮ ‬ئەو كێشەو ئاستەنگانەی‮ ‬كەوا ئێستا لەبەردەم حكوومەتی‮ ‬كوردستاندان،‮ ‬مەسرور بارزانی‮ ‬وەك راوێژكاری‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬كوردستان لە ماوەی‮ ‬رابردوودا زۆر سەركەوتووانە توانیویەتی‮ ‬كوردستان بپارێزێت و هێمنی‮ ‬و ئارامی‮ ‬بۆ هاوڵاتیان دابین بكات،‮ ‬سەرەڕای‮ ‬كارەكەی‮ ‬خاوەن پەیوەندییەكی‮ ‬بەتینە لەگەڵ وڵاتانی‮ ‬دەوروبەرو وڵاتانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬و زۆبەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬جیهان و نزیكی‮ ‬ناوەندە بڕیاربەدەستەكانی‮ ‬جیهانیشە،‮ ‬لە كاتی‮ ‬هێرش و پەلاماری‮ ‬تیرۆیستانی‮ ‬داعش بۆ سەر كوردستان بەردەوام وەك پێشمەرگەو هاوكارێك لەگەڵ جەنابی‮ ‬سەرۆك مەسعود بارزانی‮ ‬لە سەنگەری‮ ‬بەرگریكردن لە خاكی‮ ‬كوردستان و پاراستنی‮ ‬سەر و ماڵی‮ ‬هاوڵاتیان مایەوەو رۆڵی‮ ‬كاریگەرانەی‮ ‬خۆی‮ ‬بینی‮. ‬ئەزموونی حزبێكی مێژوویی وەك پارتی دیموكراتی كوردستان پتر لە حەفتا ساڵ لە خەباتی سیاسیی مەدەنی و چەكداری دەرئەنجام و پاڵپشتیی روونی پرەنسیپەكانی ئەم حزبە بوون، كە زۆرجار قوربانیی راو سازش نەكردن بووە لەسەر مافەكانی ئەم گەلە. هەڵبەتە پەیوەندییە نیشتمانی و عێراقی و ئیقلیمییەكان بەڵگەی ئەم راستییەن، بۆیە لە نەخشەكێشان بۆ دەستنیشانكردنی وێنەو تابلۆ سیاسییەكانی داهاتووی كوردستان، خۆی وا دەبینێت كە تەواوكەری ئەزموونی مێژوویی پارتی و بارزانی-یە بە بەهەیكەلكردنێكی تازە، سەرۆك بارزانی وەك مەرجەعێكی نیشتمانی و نەتەوەیی و سەرۆك حزبێكی مێژوویی، نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی هەرێمێكی بە دامەزراوەییكراو كە لە داهاتوودا بەرەو گۆڕانكارییەكی گرنگی جۆراوجۆر دەچێت، لەبەر رۆشنایی ئەزموون و عەقڵییەتی دەوڵەتمەداری، مەسرور بارزانی وەك سەرۆك حكومەتێكی تازە لە ئەرك و كاری تازەیدا بەرەو خزمەتگوزاری و پێشڤەبردنی پرۆسەی سیاسی ودیپلۆماسی و گشت سێكتەرەكانی تر ئەو ویستەی كە دوای چوار ساڵ لە شەرٍ و قەیران چاوەروانی دەكات ...‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬

دوابەدوای ڕێككەوتنی ستراتیژی وكۆتایی نێوان سێ لایەنە سەرەكییەكەی كابینەی نوێی هەرێم كە پێكهاتوون لە پارتی و یەكێتی و گۆڕان، لە ئێستادا هەوڵەكان لە نێوخۆی حیزبەكاندا دەستی پێكردووە بۆ ئەوەی كار لەسەر یەكلایی كردنەوەی بەربژێرەكانی خۆیان بن بۆ ئەو پۆستانەی بە پێی ڕێككەوتن بەر هەر لایەنێكیان دەكەوێت، بریارە پەرلەمان درێژە بە ڕێكارە یاساییەكانی خۆی بدات لە پێناو كاراكردنەوەی سەرۆكایەتیی هەرێم و هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم، پارتی دیموكراتی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەو پۆستە یەكلایی كردبۆوە.پارتی دیموكراتی كوردستان ، ئەو حیزب و هێزە جەماوەرییە متمانەپێكراوەیە كە ، بە پێی بارودۆخ و بە پرنسیپی گونجاو مامەڵە لەگەڵ بارودۆخ دەكات و هەوڵەكانی لە پێناو بەدەستهێنانی مافە ڕەواكانی میللەتی كوردە كە ڕێبازی بارزانی وای لێدەخوازێت، ئەوان لەسەر مەسەلەی جێگری سەرۆكی هەرێم، لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان و یەكێتیش كە داواكاری یەكێتییە ڕێككەوتوون و بزووتنەوەی گۆڕان پێشتر ڕازی نەبوون بەڵام بە تێگەیشتنیان بە بارودۆخەكە ڕازیبوون و بڕیارە بابەتەكە لەم یەك دوو ڕۆژەدا كۆتایی پێبهێنرێت.ڕێككەوتنەكان گرنگ بوون و جێگای دڵخۆشی خەڵكن.بەدڵنییاییەوە،یەكەم هەنگاوی كابینەی نوێ چاكسازی دەبێت و هەروەها مەسەلەی باشكردنەوەی مووچە و یەكلایی كردنەوەی پرسی بەغدا و ئاسایی كردنەوەی دۆخی كەركووك بەهەمان شێوە.پارتیی دیموكراتی كوردستان بە پشوودرێژی توانی یەكێتی و گۆڕان رازی بكات بەشداریی لە كابینەی نوێی حكوومەتدا بكەن.بە دڵنیاییەوە ئەو رێككەوتنانە گرنگن و خەڵك دڵی پێیان خۆشە.پارتی دیموكراتی كوردستان لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان و گشت كابینەكانی تریش قوربانی بە پشك و پۆستەكانی خۆیداوە لە پێناو یەكڕیزی و باس لەوەشدەكات كە لە پەرلەمانی عێراقیش ئەگەرچی گەورەترین حیزبە، بەڵام دەبینین پۆستی لایەنەكانی تر لە پۆستی پارتی زیاترن.سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، جێگری سەرۆكی پەرلەمان، وەزارەتی ناوخۆ، ئەنجوومەنی ئاسایش، وەزارەتی پەروەردە، وەزارەتی تەندروستی و هەروەها چەند دەستە و دامەزراوەیەكی دیكەش لە كابینەی نۆیەمدا بەر پارتی دەكەون، هەروەها باسی لەوەشكرد، لەم كابینەیەدا وەزارەتێك دەدرێتە پێكهاتەی مەسیحییەكان ئەوەشی بە پەرۆشی پارتی زانی بۆ پێكهاتەكان و ڕایگەیاند، هیچ لایەنێك وەك پارتی پەرۆشی پێكهاتەكانی كوردستان نییە، لە پێناو بونیاتنانی كوردستانێكی بەهێز ..
Top