(نێچیرڤان بارزانی لە ووێستگەیەکی دیکەی حکومڕانیدا بە دەستی ڕەنگین هەگبەی پڕکردارەوە)
May 21, 2019
وتار و بیروڕا
٭ئەگەر مالیزیەکان(ماهاتیر محمد)یان هەبێت وەک ناوێک بۆ درەوشانەوەی وڵاتەکەیان و ئیمارات و قەتەر کوەیتیەکان ناوگەلێکیان هەیە بۆ بوونیادو ئاوەدانکردنەوەی ووڵاتەکەیان و شانازی پێوەدەکەن ئەوە بێگومان گەلی کوردیش لەبواری ئاوەدانی و ئاواکردنەوەی ووڵات و بوژاندنەوەی سەرخان و ژێرخانی ووڵاتەکەمان ناوێکمان هەیە بەناوی(نێچیرڤان بارزانی)
٭دوای ئاڵوگۆڕە وەپێشاهاتوەکان و سەرکەوتنی پارتی لەهەردوو هەڵبژرادنی عێراق و کوردستان پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بونیادنانی ئەو کوردستانە بەهێزەی بەڵێنی دابوو هەردوو پۆستە گرنگەکەی بە دووکارەکتەری لێهاتوو شارەزا سپارد و متمانەی کوردستانی بەهێزی خستە ئەستۆی ئەوان و لەو نێوەندەشدا نێچیرڤان بارزانی پاڵێوراوی پارتیە و زیادلە(۸٥٪) دەنگدەرانی کوردستان دەبێت لەپەڕلەمانەوە کە ئەمەش نوقتەی قوەت و هێزی ئەم کاراکتەرە سیاسیە لێزانە دەبێت و بەرهەمەکەشی دەبینین
٭ئێستا کوردستان و ناوچەکە لەبەردەم ئاڵۆزی و ئاڵو گۆڕی گەورەدان و هەرێمی کوردستانیش لەچەقی ئەم گۆڕنکاریانەوە نزیکەو پێوویستی بە سیاسی لێزان و شارەزا هەیە تا بتوانێت کوردستان لەم تونێلە تاریکە ڕزگار بکات و درێژەپێدەری هەنگاوەکانی سەرۆک و ڕابەڕی کورد سەرۆک،بارزانی بێت کەبێگومانیش ئەو کەسە کاک نێچیرڤان بارزانی یەبۆیە هەمووان ئومێدێکی زۆریان لەسەر ئەم قۆناغە نوێیەی و حکومڕانی کاک نێچیرڤان هەڵچنیوەو هیوای گەشی لێدەخوێننەوە
٭ئەم پیاوە کە لە چوارساڵی ڕابردوودا چۆکی لەبەردەم قەیران و تەحەدیەکان دانەداو لە تاریکترین ڕۆژەکانی ووڵاتدا ئاسۆی ڕونی دەبینی و هیوای دەبەخشیە دڵەتاریکەکان و ماڵە تاریکەکەکانی ووڵاتەکەمان ئێستا لەبەردەم پۆست و پێگەیەکی دیکەی حزمەتکرداندایەو بەهەموو ئەو پەیوەندیە بەرفراوانەی کەلەسەر ئاستی جیهانی و ناوچەیی و ناوخۆیی هەیەتی چاوەڕوانی ئەوەی لێدەکرێت بارودۆخی هەرێم بۆ قۆناغێکی دیکە بگوازێتەوەو ئایندەیەکی گەش و جوانتر بۆ هەموان دابین بکات
٭نێچیرڤان بارزانی دەستەکانی پڕن لەدەستکەوت و هەگبەکەی پڕە لەخیبرەو لێزانی و دونیابینیەکەی بوە بەمەوسوعە هەنگاوەکانیشی بوون بە ئومێد بۆگەلەکەمان تێکڕا چاوەڕوانی کوردستانێکی بەهێزتری لێدەکەین