بویە بارزانیم خوشدەوێ
May 21, 2019
وتار و بیروڕا
خانەوادەی ئێمەش بڕیاریان دا ماڵ و حاڵی خومان بە جێ بهێڵین و ڕو لە دەڤەری بارزانی سەربڵند بکەین
ئەوە بو لە قوناغی یەکەم بەرەو گوندی ڕێزان ڕویشتین لە دەڤەری بارزان دوای چەند مانگێک مانەوەمان لەم گوندە بەرەو گوندی دورێ چوین ولەوێش نزیکە ی نو مانگ ماینەوە
ئەوەی کە مەبەستمە لێرەدا باسی لێوە بکەم ئەوەیە من ئەوکات مناڵێکی دە ساڵان بوم ڕوژێک لە گەڵ مناڵەکانی گوندی دورێ لە سەرجادەی گشتی یاریمان دەکرد هەر ئەوەندەم بینی پیکابێکی دەبل قەمارەی کون هات لە تەنیشت من ڕاوەستا و کابرایەک کە لە پێشەوەی پیکابەکە دانیشتبوو بانگی کردم زانی ئێمەئاواڕەینە پەنامان بو گوندی دورێ هێناوە چونکە جل و بەرگی مناڵی دێ و شار ئەوکات جیاواز بو
منیش چومە لای پیکابەکە و چەند پرسیارێکی لێ کردم گوتی ئێوە لە کوێ هاتون گوتم ئاکرێ
وزعتان چونە لێرە گوتم زور باشە خەڵکی دورێ زور یارمەتیمان دەدەن
پرسی باوکت خەریکی چیە گوتم بریندارە و بێ دەرمان و عیلاج لە ماڵێ کەوتووە
پاشان پێی گوتم بڕو بە باوکت بڵێ مەلا موستەفا بارزانی دەڵێت بابێتە لام ئەوە بو چوم بە باوکم گوت باررانی داوای تو دەکات و چاوەڕێییە بتانبینێت
ئەوەبو باوکم چو بە دیداری بەڕێزیان شاد بو
بارزانی باوکمی ڕەوانەی دکتور کرد بو عیلاج و هاوکاری زوریشی کردین هەتا کو گەیشتینە ئێران چونکە فەرموی ئێوە قوتابین نابێ خوێندنتان بڕوات
بویە هەر لەوکاتەوە تا ئەمڕو خوشەویستی ڕێبەری ڕوحی نەتەوەی کورد لە دڵمدا جێگیر بووە
چونکە بارزانی باوک هیچ کات خوی لە جەماوەر و پێشمەرگە بە دور نەدەگرت
بەڵکو هەمیشە لەناو جماوەرو پێشمەرگە دا بوو
بارزانی نەمر ڕێبەرێک بوو هەمو تەمەنی خوی بو ڕزگار کردنی نەتەوەو نیشتیمانەکەی تەرخان کردبو لە دەست جەلادەکانی ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست و لە سەرۆی هەموشیانەوە ڕژێمی بەعسی گوڕ بەگوڕ و هەر گیز سازشی نەکرد لە سەر بستێکی خاکی پیروزی کوردستان
بویە هەتا دونیا مابێت بارزانی باوکیش لە دڵی ئێمەدا بە زیندوویی دەمنێتەوە.