نه‌خشه رێگاى بنیاتنانى مرۆڤــی كوردستانى
May 20, 2019
وتار و بیروڕا
پێغه‌مبه‌رى ئیسلام (د.خ) ده‌فه‌رمووێ (أیة المنافق ثلاثة اذاحدث كذب واذا وعد اخلف وإذا اؤتمن خان).
بێگومان ئه‌مانه‌ت پارێزراوى و راستگۆیی و متمانه پێدان و به‌لێندان چه‌ند جۆرێكن له به‌ها جوانه‌كانى كۆمه‌ڵایه‌تى كه پێویسته مرۆڤ هه‌ڵگری ئه‌و به‌ها جوانانه بێت و فێربوون و راهاتن و تێگه‌یشتنى ئه‌و جۆرانه و چهندههاى تر له به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌شێكن له بنیاتنانى مرۆڤــــى باش، بێگومان له په‌روه‌رده و فێركردنه‌وه ده‌توانین نه‌وه‌كانمان له سه‌ر ئه‌و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیانه په‌روه‌رده بكه‌ین و له ناخیان بچێنین و چه‌كه‌ره بكات و له‌گه‌ڵ گه‌وره بوونیان به‌هاكانیش گه‌وره‌تر و جوانتر و سه‌رنج راكێش تر ده‌ركه‌ون، بێگومان په‌روه‌رده بوون له سه‌ر ئه‌و به‌ها جوانانه پێویستى به نه‌خشه رێگا هه‌یه، بۆیه پێویسته وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نه‌خشه‌رێگایه‌كى دوور مه‌ودای هه‌بێت بۆ بنیاتنانى مرۆڤــــى كوردستانى بارگاوی كرا‌و به به‌ها جوانه‌كانى كۆمه‌ڵایه‌تى وه‌كو (ئازایه‌تى و راستگۆیی و ئه‌مانه‌ت پارێزی و رێزگرتن و خۆشه‌ویستى بۆ خاك و نیشتمان و خۆشه‌ویستى بۆ ئیش و كار بۆ كه‌س و كار و دۆست و هاوڕێ و سازش نه‌كردن له سه‌ر پڕه‌نسیپه نه‌گۆڕه‌كان و چه‌ندانى تر) پێویستیان به هه‌بوونى نه‌خشه رێگایه‌كى روون و دوور مه‌ودا هه‌یه تا له قۆناخه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانى قۆناخى بنه‌ڕه‌تى قوتابییه خۆشه‌ویسته‌كانمان له سه‌ریان په‌روه‌رده بكه‌ین و ئاراسته‌یان بكه‌ین له سه‌ر په‌روه‌رده‌كردنێكى ته‌ندروست و باش ئه‌وكات ده‌توانین له داهاتوودا له پاشه رۆژدا مرۆڤێكى باش بۆ كوردستان بنیات بنێین كه خۆشه‌ویستى بۆ خاك و نیشتمان له پێشه‌وه‌ى به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بێت. ئومێد ده‌كه‌م له داهاتوودا سه‌ركردایه‌تى سیاسی كوردستان بنیاتنانى مرۆڤــــى كوردستانى یه‌كێك بێت له كاره هه‌ره له پێشینه‌كانى كوردستان و وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده رابسپێرین كه نه‌خشه رێگاى بنیاتنانى مرۆڤــــى كوردستانى ئاماده بكات و قۆناخه‌كانى نه‌خشه رێگا كه شه‌فافانه روون بكاته‌وه هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كى پێویست له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ئاماده بكرێت له رووى پرۆگرامى تایبه‌ت به بنیاتنانى مرۆڤــــى كوردستانى و ئاماده‌كردنى مامۆستایان و خول و راهێنانى به‌رده‌وام به‌و بواره و هه‌بوونى دیدگایه‌كى رۆشن و به سوود وه‌رگرتن له ووڵاته پێشكه‌وتووه‌كانى جیهان له بوارى په‌روه‌رده وفێركردن كه چۆن هه‌نگاویان ناوه له بنیاتنانى مرۆڤــــ تێیدا سه‌ركه‌وتووبوون، ئێمه‌ش به هه‌مان شێوه له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده هه‌موو پلان و هه‌نگاو و كرداره‌كانمان له پێناو بنیاتنانى مرۆڤــــى كوردستانى بێت، كه به‌رژه‌وه‌ندى گشتى كوردستان له پێش به‌رژه‌وه‌ندى كه‌سى بێت له سه‌ر بنه‌مای راستگۆیی و ئه‌مانه‌ت پارێزراوى خۆشه‌ویستى و رێزگرتنى گشتى و ئازایه‌تى په‌روه‌رده كرا بێت.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى چاڵاكى وه‌رزش و هونه‌ر
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی