پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم لەچاوەروانی وئومێدی خەڵک دا
May 20, 2019
وتار و بیروڕا
لەپێناورەزامەندبوونی هاوڵاتیان ودەربازبوونیان لەوشەرەدەروونیەی کەماوەیەکە تێی کەوتوون
لەقۆناغی ئێستادا ئەبێ بەهەموولایەنەسیاسیەکان کارلەسەردیدی نوێ وبەرنامەی نوێ موبادەرەوئیبداعی تازە بێنەمەیدانی جەماوەر
پێکهاتەوتەرکیبەی حکومەتەکانیش بەپێی زروف وقۆناخ دەگۆرێت وشێوازی جیاجیا بەخۆیەوە دەبینێت
قۆناخی رزگاری نیشتمانی
ئەم جۆرە حکومەتەلەو وڵاتانەدروست دەبێت کەتیایدا جەنگی ناوەخۆی یان قەیرانی سیاسی وئابوری سەخت گوزەربکات واتەئەوحکومەتەی کەپێکدێت بەئارەزووی هێزە نارازیەکان وناکۆکەکان دروست دەبێت بۆتێپەراندنی بقەیران وناکۆکی ناوەخۆی لەپێناودۆزینەوەی رێگەچارەی باش بۆکێشەوناکۆکیەسیاسی وقەیرانەئابوریەکان بەوەش دەگوترێت حکومەتی کاتی ۰
قوناخی ڕاگوزەر
ئەمەیان ئینتقالیەو واتەراگوزەرییەلەدوای ئیفلاسی سیاسی بەهۆی شۆرشی ناوەخۆییەوە دروست دەبێت تاکوکۆتایی دێت بەوماوە ڕاگوزەرییەی کەحکومەت تیایدایە نمونە حکومەتی ڕاگوزەرلە لیبیا وحکومەتی پۆڵبرێمەر لەغێراق۰
خکومەتی بەکێرگیراو
کارتۆنیشی پێدەڵێن ئەوحکومەتەیەکەداگیرکەرلەدوای داگیرکردنی وڵاتێک دروستی دەکات نمونە حکومەتی فیشی لەفەرەنسا کەئەڵمانیادوای داگیرکردنی فەرەنسا دروستی کرد هەروەها حکومەتی کاتی عێراق کەبەریتانیا لەدوای داگیرکردنی ساڵی ۱۹۲۱ دروستی کرد۰
کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرهاویشتەو بەرهەم وئیفرازی پرۆسەیەکی دیموکراسی تەندروستە کەلەپرۆسەیەکی ئازادانەی دیموکراسیانەی مەدەنی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان لەکەشێکی ئازادانەی فرە لیست وفرەبیرورا دا کەئینتاجەکەی لەمنداڵدانی کۆدەنگی نیشتمانی لەدایک بووە و خەڵکیش ئومێدی زۆریان لەسەرئەوکابینەیە هەڵچنیووە وبەوئومێدەیین ودڵنیایین لەئاست چاوەروانیەکانیان دادەبێت چونکە کارێزمایەکانی ئەوکابینەیە لەلای خەڵک مەقبوولن ۰