خۆراگری دوێنێ بناغەی پتەویی كوردستانێكی بەهێز..
May 19, 2019
وتار و بیروڕا
گەورەترین سەركەوتنی مێژوویی ،ئەوەیش ریفراندۆمی سەربەخۆیی بەرێزی %97.3
سەركەوتن لە حەوانەی زیاتر لە دوو میلیۆن ئاوارە ..
سەركەوتن و شانازیی گەورە و مێژوویی بە سەر جەنگی جیهانی تیرۆر ..
سەركەوتن ،بە سەر گەمارۆیی و قەیرانی دارایی سەپێنراوە ..
سەركەوتن و تێكشكاندنی گەورەترین پیلانگێری بەرامبەر بە ئەزموونی دەستووری هەرێمی كوردستان ..
سەركەوتن و تێكشكاندنی گەمارۆ دیپلۆماسییەكان و ئابوورییەكان ..
سەركەوتنی گەورە لە هەر دوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و عێراق بەرێژەیەكی دیار و بەرچاو ..
لە ئێستادا كە كوردستان بەرەو پێكهێنانی كابینەی نۆیەم و دەستبەركاربوونی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان هەنگاو دەنێ و گەلی كورد چاوەروانی كوردستانێكی بەهێزە ، دەخوازێ چاوەروانیی خەڵكی كوردستان كە خۆی لە خزمەتگوزاری و ئاوەدانی و چەند سێكتەرێكی تر لە خۆی دەكرێت و ئاماژەیان پێدەكرێت بچنە بواری جێبەجێكردنەوە كە پێكهاتووە لە ،،
گرنگیدان زیاتر بە دیپلۆماسی و دروستكردنی لۆبی لە وڵاتانی جیهان بە مەبەستی پشتیوانییكردنی دۆزی و كورد و هەنگاو نان بەرەو دەوڵەتبوون ..
گوێگرتن و جێبەجێكردنی داخوازییەكانی خەڵكی كوردستان و باشتركردنی ژیان و گوزەرانیان لە گشت بوارەكاندا ..
هەوڵدانی بەردەوام یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بە كردەیی و باشتركردنی ژیان و گوزەرانیان و پێشكەوتنی چەك و تەكنۆلۆژی ..
پێشكەوتن و گرنگیدان بە كەرتی پەروەردە و خوێندن و مامۆستا لە رووی ئاكادێمی زانستی ..
پێشكەوتنی ئابووری و هاوسەنگی نرخی كەل وپەل و شت و مەك و پێداویستی خەڵكی هاوتەریب لەگەڵ مووچەی مانگانە و دروستكردنی چینی مامناوەند و بنەبرٍكردنی هەژاری لە رێگەی دانانی پلانی ستراتیژی ئابووری خێرا و مامناوەند و درێژخایەن..
گرنگیدانی زۆر بە بیمە و خزمەتگوزاری تەندروست بە تایبەت بۆ خەڵكانی هەژار و كەم دهات و ئینجا پێشمەرگە و خانەوادەی شەهیدان و هەروەها گرنگیدان بە پێشكەوتنی تەكنۆلۆژیا بواری تەندروستی و زانستی پزیشكی و ئاگاداری و هوشیاری لە رێگەی دەزگەكانی راگەیاندنەوە ..
پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری لە بواری رێگە و بان و سیستەمی ئاوەرۆ ، لە سەر شێوازێكی نوێ..
دانانی پلانێكی ستراتیژی و خێرا بۆ جێگرەوە كارەبا بۆ سووتەمەنی بە تایبەت لە وەزری سەرما ،وەك غازی سروشتی و سەرچاوەی تر..
حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرباری ئەو ئاستەنگ و رووداوانەی كەتووشی بووە لە دوای ڕاپەڕینە شكۆمەندەكەی بەهاری 1991بەتایبەت لە ساڵی2005 وەك قەوارەیەكی سیاسی و كارگێری فەرمی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و لەلایەن حكومەتی عێڕاقەوەش زۆر هاوكار و گرنگی پێدراو نەبووە وەك هەرێمێكی فیدراڵی سەربەخۆ، ئەمەش بەڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ ڕەنگیداوەتەوە تا گەیشتۆتە رۆژی ئەمڕۆ حكومەتی عێڕاق هەردەم خەریكی خۆسەپاندن و دەستوەردان بووە لە كارووباری هەرێم بە بەبیانوویی عێڕاقی یەكگرتوو رێگری كردن لە پارچە بوونی عێڕاق، بەڵام هەرخۆیان بوون بوونە هۆكاری ئاژاوە و پارچەبوونی عیڕاق و درووستكردنی كێشەوگرفت بۆ هەرێمی كوردستان، بەڵام حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرباری هەموو ئەمانە بەردەوام بووە لە پێشكەوتن و بنیاتنانەوە و ئاوەدانی و بەرەو پێشچوونی بوارەكانی دیبلۆماسی و ئابووری متمانە و باوەڕبەخۆبوون لە نێوان خەڵك و حكومەت لە ژیانی رۆژانە و داموودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان زۆر هەنگاوی سەركەوتووانەی هاوێشتووە لە ڕوویی سیاسی و سەربازیش وەك هێزی پێشمەرگە شانبەشانی هێزەكانی هاوپەیمانان بۆ رووبەرووبوونەوەی تیرۆر لە ناوچەكە و جیهان و تێكشكاندنی گشت پیلانگێرییەكان و پاراستنی فەوارەی دەستووری هەرێم و رووبرەووبوونەوەی قەیرانە یەك لە دوای یەكەكان و ئینجا گەمارۆ و پەلاماری دانی كوردستان .كاتێك دەوڵەتمەدار نێچیرڤان بارزانی دەستبەركاردەبێت وەكوو سەرۆكی حوكمەت،حوكمەتی ھەرێم لەدۆخێكی زۆر سەختدا دەبێ لە لایەك یەك ملیۆن و ھەشت سەد ھەزار ئاوارە ڕوویان لەھەرێمی كوردستان كردبوو،لەلایەكی دیكە بەدرێژایی ھەزار و پەنجا كیلۆمەتر گەورەترین دەوڵەتی تیرۆرستی بوو بە دراوسێی ھەرێمی كوردستان،بەغداش بەڕێنمایی چەند كوردێك بودجەی كوردستانی بڕی،كەچی لەوكاتە ھەستیارەدا كە حزبەكان بەدوای بیانوو دەگەڕان بۆ كشانەوە لەحوكمەت،بگرە ئەوەندە بێ ئینساف بوون ھەوڵی زیاتر تێكدانی باروودۆخیان دەدا،كەچی نێچیرڤان بارزانی زۆر بوێرانە و بێ ئەوەی قسەی موزایەدەچیان كاری تێ بكات ھەرێمی كوردستانی لەھەس ھێنان پاراست و شانی دایە بەر قەیرانی دارایی.توانی لەو ماوەیەدا نەوتی كوردستان بگەیەنێتە بەندەری جەیھان و كەیسی دادگاش لە حوكمەتی عێراقی بباتەوە،ئەگەر چی نرخی نەوت بەتەواوی دابەزی لەبازاڕەكان وە ئەو بڕە پارەیەی دەست حوكمەتی ھەرێم دەكەوت زۆر كەمتر بوو لەو بڕەی بۆ مووچەی مانگێك پێویستە،بەڵام دەكرێ بپرسین ئەگەر ئەو نیو مووچەیە نەبوایە چ دەبوو؟
بێ شێك ئێستا ھەرێمی كوردستان بەتەواوی ملكەچی داوكاریەكانی بەغدا دەبوو،ڕیفراندۆمی سه ربه خۆیی پێ نەدەكرا و ھیچ كارتێكی نەدەبوو بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حوكمەتی عێراقیدا.ھەندێ جار ئەگەرژەھرێك نەتكوژێت لەوانەیە زۆر بەھێزترت بكا،ئەگەر چی قەیرانی دارایی نەیتوانی ھەرێمی كوردستان بخات بۆیە بەھێزتری كرد،ئەو ناڕێكیە ئیداریەی لەدامەزراندنو مووچە خۆراندا ھەبوو ئەمڕۆ یان سبەی ھەر دەبوو كوردستان توشی قەیران بكات،بەڵام ئاخۆ كەس ئەتوانی شان بداتە ژێر باری قەیران؟ھەرێمی كوردستان شانسێكی زۆر باشی ھەبوو كە لەوەھا دۆخێك كەسێكی وەكوو نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حومەتەكەی بوو.ئەگەر نا زۆر ئەستەم بوو ھەر سەرۆك وەزیرانێكی دیكە بتوانی ھەرێمی كوردستان لە لەناوچوون ببپارێزێت و ئەو قۆناغە،سەختە تێبپەڕێنێت.بە دڵنییاییەوە ،سەرۆكایەتی هەرێم وەك پۆستی داھاتووی رێزدار نێچیرڤان بارزانی بەھۆی ئەو ساسیەت و لۆژیكە ژیرانە دیپلۆماسیەتەی ھەیەتی زامنی داھاتوووی شایستە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان بێت لەگەڵ بەغدا و كار بۆ زیاتر جێگیرگردنی پێگەی ئابووری و سیاسی ھەرێمی كوردستان بكات لەسەر نەخشەی سیاسی و ئابووری جیھان،بێگومان ھەروەكوو چۆن توانی بەسەر قەیراندا تێبپەڕێت ئەو پێگەیەش دەكات بۆ سەرچاوەی ئارامی و خۆشگوزەرانی بەرەو كوردستانێكی بەهێز ..كابینەی هەشتەم ، یەكێكە لەو كابینە پوڵایینانەی كە لە ماوەی 28 ساڵەی حوكمرانی هەرێمی كوردستان ، توانیی رووبەرووی قەیران و ئاستەنگی گەورە ببێتەوە ، زۆر سەركەوتووانە ، توانیی بە گرتنەبەر سیاسەتێكی ژیرانە ئەزموون و گەلی كوردستان لە نێو زەریاییەكی تۆفاناویی بگەێنێتە كەناڕی دڵنییایی. یەكێك لەو كێشە و قەیرانە قورسانە ، برٍینی بەشە بودجە ومووچەی خەڵكی كوردستان بوو لەلایەن حوكمرانی پێشوویی بەغدا كە زۆر بە شێوەیەكی نامرۆڤانە لە پێناو جێبەجێكردنی مەرٍام و پیلانەكانیان بە مەبەستی گۆشار خستنە سەر گەل و هەرێمی كوردستان و بە تایبەت پارتی و بارزانیی پەیرەو كرا ، بەڵام خۆراگری خەڵكی كوردستان و پاڵپشتی دڵسۆزان توانرا رووبەرووی ئەو پیلانگێرییەش ببێتەوە . بۆیە، كاتێك رۆژی 8-3-2019 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران كۆبووەوە. كە كارنامەی كۆبوونەوە بریتی بوو لە گفتوگۆكردن و بڕیاردان لەسەر بڕیارێكی پێشووتری ئەنجومەنی وەزیران كە بڕیاری ژمارە 64ی 2/3/2016 تایبەت بە پاشەكەوتكردنی ڕێژەیەك لە شایستە داراییەكانی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بوو، مووچە خۆران چاویان بڕیبووە تیڤییەكان و بە تامەزرۆیەوە گوێبیستی كەناڵەكانی راگەیاندن بوون، خۆش بەختانە نێچیروان بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و ئەندازیاری ئاوەدانی، ئومێدی بۆ مووچە خۆران گەڕاندەوە موژدەی هەڵوەشاندنەوەی سیستمی پاشەكەوتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاند".بڕیاری هەڵوەشانەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران، بڕیارێكی دیكەی سەرۆك و ئەنجوومەنی وەزیران، چاوخشاندنەوە بوو، بەو ڕێژە شایستە داراییەی مووچەخۆران كە پاشەكەوت كراوە، كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەوڵی پێویست دەدات، بۆ خەرجكردنەوەو گەڕاندنەوەی ئەو شایستە داراییانە بۆ مووچە خۆرانی هەرێمی كوردستان، ئەوەش هەواڵێكی دیكەی مووژدە بەخشەو بە جێبەجێكردنی ئومێدی زیاتر بە خەڵك و مووچەخۆران دەدات و جولەی زیاتری بوژانەوەی ئابووری بەخۆیەوە دەبینێت." ئەگەر لەئێستادا سەردانی هەر شەقام و شوێن و كوچەو كۆڵانی ئەم ووڵاتە بكەین، تەنانەت لەسەر سفرەی خوانی هەر خێزانێكیش، باس باسی لابردنی پاشەكەوتی مووچەیەو دڵخۆشی خۆیان دەردەبڕن و لە چاوڕوانی مووچەی مانگانەیان دان ئایا چەند گۆڕانكاری بەسەر دادێت، هەروەك دەشڵێن ئەندازیاری ئاوەدانی بەر لەوەی گۆڕانكاری لە كابینەی حكوومەت بكرێت و حكوومەتی نوێ بكەوێتە خۆی، توانی بەڵێنەكەی بەجێبهێنیت و پاشەكەوتی مووچەی فەرمان بەران لابەرێت، هەروەها ئایندەیەكی گەشتر لە رێزدار نێچیرڤان بارزانی چاوەڕوان دەكەن.. بۆیە، پێوستە گشت هێزولایەنەسیاسییەكانی كوردستان ، پشتیوانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان بن لە پێناو خزمەتگوزاری زیاتر و بەرەو پێشڤەبردنی ئاستی گوزەرانی خەڵكی كوردستان ..
بەدڵنییاییەوە ،جێبەجێكردنی ئەم پلانانە سەركەوتن و پێشكەوتنی گەورەی لێدەكەوێتەوە و بەرەو كوردستانێكی بەهێزی بەدواوە دێت.