پارتیانە دەسکەوتەکان بپارێزن.
May 19, 2019
وتار و بیروڕا
بەسەرنجدان لە لاپەڕەکانی مێژوو یاخود گوزەرکردنێک بەناو ڕوداوەکان و نەهامەتیەکانی میللەتی کوردا حەقیقەتێک بەدی دەکەین کەوەک ڕۆژی ڕوناک دەدرەوشێتەوە ئەویش ڕێڕەوی سەروەرییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانە ٫هەرلەساڵڕۆژی دامەزرندنی پارتیەوە تا ئێستاو هەتا داهاتووشی لەگەڵ بێت پارتی حزبێکی داکۆکیکاری مافی بەش خوراوی نەتەوەکەمان بووە چونکە پارتی لەبەر زەرورەتێکی نەتەوەیی و بۆ بەرگریکردن و پاراستنی خاکی کوردستان هاتە دامەزراندن واتە لەبەر قەزییەی نەتەوەیەک پارتی هاتە مەیدان بۆیە لەوکاتەوە تاکو ئێستا دەریایەک خوێنی لەڕێگەی بزاڤی ڕزگاری کورد ڕشتوە کە دۆڵ و دەشت و لوتکەی چیاکان شاهیدی بۆ تێکۆشانی پارتی دەدەن . بۆیە گرنگە هەموو لایەنەکان و تاکەکانی کوردستان لە پارتیەوە فێربن کە چۆن خاکی کوردستان لە دەست دوژمنان بپارێزرێت لە ڕێبازی بارزانیەوە دەبێت فێربن کەچۆن کوردستان گیان فیدای دەوێت
دەتوانم لێرەدا دڵۆپێک لەدەریایەک باس بکەم وە سەروەرییەکانی پارتی بخەمەڕوو بۆئەوەی لاوانی ئێستامان باشتربزانن کە خاوەن پارتێکی پڕشانازین لە مێژووی نەتەوەکەماندا٫ بەنمونە دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەردەستی مستەفابارزانی نەمر لەساڵی ۱۹٤٦گەورەترین دەسکەوت بوو وەپاراستنی ئەزمونی پارتی و وەپارتیش پارستنی ئەزمونی کوردستان ئەمە دەسکەوتێکە مێژووی جهان لەبیری ناکات٫ شۆڕشی ئەیلولی مەزن لەساڵی ۱۹٦۱کە ڕەنگە میللەتی کورد ئەستەم بێت جارێکی تر بتوانێت لەژێر یەک ئاڵاو یەک ئامانجی نەتەوەیدا و بەڕابەرایەتی بارزانی نەمر بتوانێت هەموو کوردستان لە دەوری شۆڕشێک کۆبکاتەوە کە ئەوشۆڕشە دوژمنانی کوردی ناچار به زۆر لەدانان بەمافەکانی کوردا کرد کە ئەمە دەسکەوتێکە خوێندنەوەی زۆری دەوێت تا ئامانج و کاریگەرییەکانی باس بکرێت .
بەیانی 11ئازاری ۱۹۷۰یەکێکی تر لە دەسکەوتەکانی پارتی بوو بو میللەتی کورد کە بۆیەکەم جر دانرا بە مافی ئۆتۆنۆمی کوردستان کە بۆ ئەوکات دەسکەوێکی مەزن بوو .
لەساڵی 1976شۆڕشی گوڵانی پێشکەوتنخواز هەڵگیرسا کە درێژە پێدەری شۆڕشی مەزنی ئەیلول بوو بۆ تەواوکردنی ئەرکەکانی شۆرش کە شۆڕشی گوڵان لەکاتێکدابوو میللەتی کورد لە نائومێدی دابوو بەڵام گوڵان بووە جێگەی هەستانەوە بەهێزی بوون کەگەلێک دەسکەوتی گرنگی بۆ کورد تێدابوو لەوانە ڕاپەڕینی ۱۹۹۱ میللەتی کورد دژی زوڵم و ستەم کارییەکان و وشیاربونەوەو بەهێزتربوونی باوەڕی خەڵکی بە دۆزە ڕەواکەیان هێندەی تر ئامانجەکانی شۆڕشی گوڵانی بەدی هێنا کەدوجار هەنگاوی نوێ نرا بۆ پایەکانی دیموکراسی و دابین کردنی مافە مەدەنیەکانی خەڵکی کوردستان .
هەڵبژادنی ۱۹۹۲ وەردەرخستنی حەقیقەتێک لەودەمەدا کەلەئێستاشدا دەیبینین کە ئەویش دەنگدانی خەڵکی کوردستان بوو بۆ دیاریکردنی نوێنەرایەتیان لە پەرلەمانی کوردستان کە دیسانەوە خەڵک شاهیدی دەسکەوتەکانی کوردستانیان دا کە پارتیە دەتوانێت خاک و ئاوی وڵات لە دەست دوژمنان بپارێزێت ٫ ئێستاش دوابەدوای پێکهێنانی کابینە یەک لەدوایەکەکانی حکومەتی هەرێم کوردستان جەنابی سەرۆک بارزانی و کاک نێچیرڤان بارزانی و کاک مسروربارزانی وەک حەڵقەیەکی پێکەوە بوون لەپێناو پاراستی ئەزموونەکەمان هەوڵی بێوچان دەدەن بۆ سەرکەوتنی یەکجارەکی وڵات کە سەروەرترین دەسکەوتیان
ڕاپرسی هەرێمی کوردستان بوو بۆ سەربەخۆیی کەزیاد لە ۹۲٪ خەڵکی کوردستان دەنگی بۆ دا کەبەشانازییەوە پارتی ڕابەرایەتی ئەوڕوداوانەی کردووە کە هەڵگری پەیامی نەتەوەی بوون ٫ دەسکەوتەکان زۆرن لەڕاستیدا دەبێت پارتیانە بیان پارێزین هەبوونی سەقامگیری و پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان و ئاوەدان کردنەوەی کوردستان لە هەموو ڕەوەکانەوە هەموو دەسکەوتن و پارتی پەرەیان پێدەدات و دەیان پارێزێت بۆیە ئەرکی گشت لایەکە هاوکاربین بۆ ئەوەی ڕێگانەدرێت پلانی دوژمنان لەناو کوردستان سەربگرێت کە بەداخەوە هەندێک لە حزبەکان خەریکی دانەوەی قەرزی ئەوخیانەتانەن کە لەلایەن وڵاتانی دوژمنی کوردستانەوە لەسەرحسابی کورد کراون یان لەژێر هەژمونی ئەواندان بۆ جێ بەجێ کردنی مەرامە گڵاوەکانیان بەڵام ئەمما پارتی وەڵامی پێیە بۆیان و لەئانی خۆیدادەیان خاتەوە بەر دادگای گەل
وەدواهەمین شاهیدی خەڵکی کوردستان کەبۆ پارتیان دا ئەویش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بوو کەپارتی 45کورسی بەدەست هێنا کەئەمەش گرنگ بوو بۆ پارێزگاری کردن لە دەسکەوتەکان
چونکە خەڵکی کوردستان بەگشتی لەو ڕاستیەگەشتوون کە هەتا پارتی بەهێزبێت کوردستان بەهێزترە.