(دوو بڕیاری گرنگ لە دوو ڕۆژدا لەلایەن نیچیرڤان بارزانیەوە)

(دوو بڕیاری گرنگ لە دوو ڕۆژدا لەلایەن نیچیرڤان بارزانیەوە)
٭هەموو ئەو کێشەو ئاریشانەی ئێستا کە لەهەرێمی کوردستان هەن سەرەنجام دەبرێنەوە بۆخزمەتی سەرۆک وەزیرانی ئێستاو سەرۆکی داهاتووی کوردستان نێچیرڤان بارزانی چونکە یارو نەیار شاهێدی کارامەیی و دڵسۆزی ئەم پیاوەی حکومڕانی دروست و عەقڵی دەووڵەتدارین کە قوتابی پەروەردەکراوی خزمەتی سەرۆک بارزانیە

٭کێشەی کەم بوونەوەی بڕی کارەبای پێوویست لەپارێزگای دهۆک بەهۆی پێدانی کارە بە کەمپەکان و هەندێک ناوچەی دیکە بڕی بەرهەمهێنان و پێدانی کارەبا بۆ ئەو پارێزگایە کەمیکردبوو بۆیە هەرزوو سەرۆک وەزیران بەبڕیارێک بڕی (15ملیۆن دۆلار)ٚی بۆ ئەو کێشەیە تەرخان کردوو کێشەکەی بۆچارەسەر کردن ئەمە لەکاتێکدایە ئێمە بەرەو وەرزی گەرما هەنگاو دەنێین و هاوووڵاتیانیش بەم بڕیارەی سەرۆک وەزیران خۆشحاڵن

٭کێشەی گوندی کۆری لە پارێزگای هەولێر کێشەیەکە ماوەی چەند ساڵێکە لەنێوان بەشداربووانی ئەو پرۆژەیەو کۆمپانیای جێبەجێکاردا بوونی هەیەو چارەسەر نەکراوە سەرەنجام بەبڕیاری سەرۆک وەزیران هەربەشداربوویەکی پرۆژەکە زەوویەکی(200م)یان پێدەدرێت و بڕی ئەو(7000)دۆلارەی کە کە بەکۆمپانیەکەیان دابوو بۆیان دەگەڕێنرێتەوە ئەم بڕیارە بۆ ئەوهەزاران هاوڵاتیە بەشداربوەی پرۆژەکە زۆر گرنگ و چارەنوسسازیە چونکە زۆرێک لەبەشداربوان تەنها ئەو بڕە پارەیان هەبوە کەداویانە بەو خانوانە گەڕانەوەی پارەکەو پێدانی زەویش نیشتەجێبون واتای گەڕاندنەوەی ژیان و ئاهێکی دڵخۆشکەرە بۆیان

٭ئەم دووبڕیارە گرنگە ولەم مانگەدا جێگەی دەستخۆشیەو دڵنیابن لەئایندەشدا عەقڵیەتی حکومڕانی و ئایندەسازی و ئاسۆ ڕوونی ئەم دەوڵەتمەدارە دەبینین چونکە ڕابردووی پڕخەرواری دەستکەوتەکانی شاهێدی ئەوەی بۆدەدەن

Top