بۆ ئه‌مریكا ڕژێمی ئێران ناڕوخێنێت؟
May 13, 2019
وتار و بیروڕا
تادێت ململانێ هه‌ردوو وڵاتی ئه‌مریكا و ئێران توندترده‌بێته‌وه تاڕاده‌ی ئه‌وه‌ی لێره و له‌وێ باس له‌وه ده‌كرێت ئه‌مریكا بیه‌وێت گورزی سه‌ربازی له ئێران بوه‌شێنێت،كه ئێستا چه‌ندین چه‌كی پێشكه و توو وه فڕۆكه‌ی پێشكه‌وتوی جه‌نگی ناردووه‌ته ناوچه‌كه،شرۆڤه‌كاران به‌سه‌ر دووبه‌ره‌دا دابه‌ش بوون به‌وه‌ی ئه‌مریكا ته‌نها ده‌یه‌وێت ئێران ڕابكێشێته سه‌ر مێزی گفتوگۆ،به‌ره‌یه‌كی كه‌ش مسوڕن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕژێمی ئێران كۆتایی بێدههێنێت.
هه‌نگاوی یه‌كه‌می ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران گه‌مارۆی ئابووریه كه وا خه‌ریكه هێزی ئابووری ئێران له بندههێنێت و تا ڕاده‌یه‌كی زۆریش ئه‌مریكا له‌و هه‌نگاوه‌ی سه‌ركه‌وتوو بووه،بینیشمان له دوواین لێدووانی سه‌رۆكی ئێران ده‌ڵێ،گه‌مارۆی ئابووری كاریگه‌ری خه‌راپی كردووه‌ته‌سه‌ر وڵاته‌كه‌مان كه ته‌نانه‌ت له شه‌ڕی 8 ساڵه‌ی عێراق و ئێران وه‌زعی ئابووریمان ئه‌وه‌نده خه‌راپ نه‌بووه.
ئه‌مریكا و جوڵه‌ی سهربارزی له ڕۆژ هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
ئه‌مریكا له ئێستادا دوو كه‌شتی گه‌وره‌ی جه‌نگی كه چه‌ندین فڕۆكه‌ی جه‌نگی پێشكه‌وتوو چه‌كی قورسی جه‌نگی تێدایه ڕه‌وانه‌ی كه‌ناراوه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی كردووه،بۆخۆم له گفوگۆیهكم له‌گه‌ڵ زه‌رده‌شت بابان ڕاوێژكار له حیزبه‌كه‌ی تڕا‌مپ لێم پرسی،ئایا ئێستا ئه‌مریكا ئامانجی ڕوخاندنی ئێرانه له‌وه‌ڵامدا گوتی نه‌خێر،ئێمه به‌رده‌وام جوڵه به هێزه سه‌ربازییه‌كانمان ده‌كه‌ین،به‌ڵام ئه‌توانم بڵێم مهسیجێكه بۆ ئێران و وڵاتانی ناكۆك له گه‌ڵ ئه‌مریكا كه ئهوهئهمریكا به‌هێزه‌وه لهناوچهكهدایه،به‌ڵام ئێمه به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن ده‌ڕۆین و حیزبی ڕكابه‌ر پشتییوانی جه‌نگ ناكات و وه ده‌نگیان دژ داوه.
ئه‌مریكا ئامانجی ڕوخاندنی ڕژێمی ئێران نییه
به‌ڕای من ئه‌مریكا نهئامانجی ڕوخاندنی ڕژێمی ئێرانه و نه ده‌شیه‌وێت بیڕوخێنێت، ئه‌مریكا له‌پاڵ هیلالی شیعی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامی ئێران به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تانی سوننه‌ی عه‌ره‌بی ساڵانه پاره‌یه‌كی زۆری ده‌ست ده‌كه‌وێت كه هه‌رگیز به‌و ئاسانییه،ئه‌و پاره زۆره له ده‌ستی خۆی نادات.
ئێران له ناوچه‌كه به‌هۆی به‌هێز بوونی پێگه و هه‌ژموونی بوه‌ته هه‌ڕه‌شه به‌سه‌ر وڵاتانی عه‌ره‌بی سوننه‌وه،به‌رده‌وامیش وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ خۆپاراستنیان پشتیان به ئه‌مریكا به‌ستووه،ئه‌مریكاش وه‌ك باج ساڵانه پاره‌یه‌كی زۆر له وڵاته عه‌ره‌بی سوننیه‌كان وه‌رده‌گرێت.
ئێران ئه‌و تیكه چه‌وره‌یه بۆ ئه‌مریكا كه هه‌رگیز به ئاسانی له‌ده‌ستی خۆی نادات،به‌ڵام زیاتر له‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ویست له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست،ئێران هه‌ژموونی به‌هێز بوو كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكای خستبوویه مه‌ترسییه‌وه،بۆیه ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی گوشاری ئابوورییه‌وه،ئێران له‌و ناوچانه‌ی مه‌به‌ستییه‌تی پاشه كشێ پێبكات،پاشان له دووا قۆناخ‌دا،بهێنێته سه‌ر مێزی گفتوگۆ و مه‌رجه‌كانی خۆی بسه‌پێنێت.
ئه‌گه‌ر ئێران نه‌یه‌ته ژێر بار،به‌ڕای من ڕه‌نگه ئه‌مریكا له ڕێگه‌ی خۆپێشاندانه‌وه وه كاركردن بۆ ڕاكێشانی كه‌سانی باڵای سه‌ربازی ڕژێمی ئێران له ئه‌رته‌شی ئه‌و وڵاته،به‌هێزبوونی خۆپێشاندانه‌كان كوده‌تا به‌سه‌ر ڕژێمی ئێراندابكهن،كه ئه‌م جوڵه‌ش قوربانییه‌كی گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه له ناوخۆی ئه‌و وڵاته.
ئه‌مریكا پشت به ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی نابه‌ستێت
ئه‌مریكا تائێستاش ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی وه‌ك كارتی گوشار به‌كار نه‌هێناوه دژی ڕژێم،به‌پێ ئه‌و لێدوانه ڕۆژنامه‌نوسیه‌ی لامه كه به‌رپرسانی باڵا حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاته،باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌مریكا تا ئێستا ده‌ستی بۆ كارتی ئۆپۆزسیۆن نه‌بردووه وه به‌تایبه‌ت كورد له به‌رنامه‌ی ئه‌مریكادا نییه، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌مریكا نایه‌وێت ئێران بڕوخێنێت.
ڕوخانی وڵاتی ڕژێمی ئێرانی جارێكی كه له ئێران ناتواندرێت وڵاتێكی یه‌كگرتوی به‌هێزی وه‌ك ئێستای لێ‌دروست بكرێته‌وه ئه‌و وڵاته دابه‌ش ده‌بێته سه‌ر چه‌ند وڵاتێكی بێهێز،ئه‌وكات ئه‌مریكا هیچ كارتێكی كاریگه‌ری وه‌ك ئێرانی ده‌ست ناكه‌وێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه ئابووریه‌كانی به‌رده‌وامی پێبدات له وڵاتانی عه‌ره‌بی.
له‌لایه‌كی كه‌شه‌وه ڕژێمی ئێران به‌رده‌وام یاری به‌كات ده‌كات و چاوه‌ڕێ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكایه،به‌وه‌ی هیوایه‌كی هه‌یه سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكا دۆڵاند تڕا‌مپ ده‌رنه‌چێته‌وه، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌مریكا بكه‌وێته گفتوگۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و كابینه‌ش درێژه‌ی به سیاسه‌تی ئێستای كابینه‌ی تڕا‌مپ نه‌دات،كه له‌ته‌واوی ڕاپڕسییهكان تڕا‌مپ جه‌ماوه‌ری له ده‌ست داوه.