بنیاتنانى مرۆڤــ وكۆنفرانسه په‌روه‌رده‌ییه‌كان
May 13, 2019
وتار و بیروڕا
شكی تێدانییه په‌روه‌رده و فێركردن به‌ردى بناغه‌ی هه‌موو پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنێكه، وه بنچینه‌یه‌كه بۆ هه‌موو په‌ره‌سه‌ندن و گه‌شه‌سه‌ندنێك و له هه‌مان كاتیش‌دا سه‌ره‌تایه‌كه بۆ هه‌موو ده‌رچوون و دهرنهچوونێك، وه ئه‌ركی هه‌ره گرنگ و له پێشى په‌روه‌رده بریتییه له بنیاتنانى مرۆڤــــ، ئه‌گه‌ر له په‌روه‌رده‌وه توانرا مرۆڤ به شێوه‌یه‌كى راست و دروست بنیات بنێین ئه‌وا ده‌توانین هه‌موو شت بنیات بنێین، وه ئه‌گه‌ر له په‌روه‌رده‌وه نه‌مانتوانی به شێوه‌یه‌كى دروست مرۆڤ بنیات بنێین بێگومان ناتوانین هیچ بنیات بنێین به نیشتمانیشه‌وه. بۆیه گرنگه له گرنگى و بایه‌خى په‌روه‌رده تێ بگه‌ین كه مرۆڤ و نیشتمان و داهاتوو چاره‌نووسى كۆی میلله‌ت پێیه‌وه به‌نده و كه په‌روه‌رده ئه‌ركێكى زۆری له سه‌ر شانه و به‌رپرسیاریه‌تێكى زیندوو و به‌رده‌وام كه چۆن بتوانین داهاتوویه‌كى پرشنگدار بۆ میلله‌ته‌كه‌مان ده‌سته بهربكهین، ئه‌ویش په‌روه‌رده پێویستى به توانا و دڵسۆزی هه‌موو لایه‌ك هه‌یه، نه‌ك ته‌نها ئه‌وانه‌ى له په‌روه‌رده به‌رپرسیاریه‌تیه‌كى جۆراوجۆریان هه‌یه، خاوه‌نداریه‌تى و به‌رپرسیاریه‌تى راسته‌قینه‌ى په‌روه‌رده هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه به تایبه‌تى كه‌س و كاری قوتابییه خۆشه‌ویسته‌كان، له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌ستباری په‌روه‌رده ته‌نها به به‌رپرسانى په‌روه‌رده هه‌ڵناگیرێ په‌روه‌رده به‌رده‌وام پێویستى به راوێژ و نوێبوونه‌وه و داهێنان هه‌یه به كردار له سه‌ر زه‌وی جێ به‌جێ بكرێت، بۆیه گرنگه ساڵانه كرنفرانسی په‌روه‌رده‌یی ئه‌نجام بدرێت له وه‌رزی هاوین له كۆتایی ساڵ و پێش ده‌ستپێكردنى ساڵى نوێ بۆ گفتوگۆ و راوێژی په‌روه‌رده‌یی سه‌رده‌میانه بۆ چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كان و هێنانه كایه‌ى پێشنیاری په‌روه‌رده‌یی بۆ په‌ره‌پێدانى به‌رده‌وام له په‌روه‌رده ئه‌و كۆنفرانسانه له سه‌ر ئاستى پارێزگاكان ئه‌نجام بدرێن و دواتریش ده‌توانرێ له كۆنگره‌ى په‌روه‌رده‌یی كاری وورد كێشهوئاستهنگ و گرفته‌كانى پێش په‌روه‌رده بكرێ له ئه‌نجامدا كۆنگره به كۆمه‌لێ راسپارده و پێشنیار ووزه‌یه‌ك بدانه به‌ر په‌روه‌رده و نابێ له بیرمان بچێت هه‌رگیز كۆنفرانس و كۆنگره له پێناو ژماره و چاڵاكى نه‌بێ، به‌ڵكو مه‌به‌ست گۆڕانكاری و ته‌كاندن و داهێنانى نوێ بێت له سه‌ر زه‌وی ببینرێت پێش هه‌موویان چۆن بتوانین مرۆڤی كوردستانى له ئه‌نجامى ئه‌و كۆنفرانسانه بنیات بنێین، پرۆگرامه‌كان تا چه‌ند پایه‌كانى بنیاتنانى مرۆڤــــیان لێ به‌دی ده‌كرێت تا چه‌ند پرۆگرامه‌كان له‌لایه‌ن لێژنه‌ى كه‌سانى شاره‌زا و به ئه‌زموون و قاڵبووی ناو پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ده‌كرێ و پڕن له بابه‌تى به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و كارامه‌ییه‌كانى ژیان گرنگ ئه‌وه‌یه بتوانین له‌و كۆنفرانسه په‌روه‌رده‌ییانه په‌نجه بخه‌ینه سه‌ر برینه‌كان و به‌جورئه‌ته‌وه به‌و په‌ڕى دڵسۆزی و له خۆبوردوویی داواى نه‌هێشتن و چاره‌سه‌ركردنى كۆسپه‌كانى به‌رده‌م پێشكه‌وتنى په‌روه‌رده بكه‌ین و دووربكه‌وینه‌وه له پیاهه‌ڵدان و به‌رژه‌وه‌ندى و په‌یوه‌ندییه تایبه‌تییه‌كان كه هه‌موو دونیا له مێژه له په‌روه‌رده‌وه ده‌ستیان به جووله و هه‌ستانه‌وه كردووه، ئێمه‌ش با چیتر هه‌ر سه‌یریان نه‌كه‌ین قسه‌كانمان بكه‌ینه كردار و جێ به‌جێی بكه‌ین، چونكه هیچ ئه‌مانه‌تێك به قه‌د ئه‌مانه‌تى په‌روه‌رده و فێركردن هه‌ستیار و زیندوو نییه و ویژدان زیندووهكان له به‌رپرسیاریه‌تى ئه‌و ئه‌مانه‌ته تێ ده‌گه‌ن.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى چاڵاكى وه‌رزش و هونه‌ر
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی