(ساڵێکی دیکەش لەعێراق)

(ساڵێکی دیکەش لەعێراق)

٭ئەمڕۆ ساڵێک بەسەر هەڵبژاردنەکانی عێراقدا تێدەڕێت هەڵبژاردنێک کە ووێستگەیەکی دیکەی گەڕانەوەی بە ناچاری ئێمەبوو بۆ عێراق ووڵاتێک زیاد لەسەد ساڵە جینۆسایدو کوشت وبڕوسوتماک نەبێت هیچی بەئێمە نەبەخشی

٭ئەم گەڕانەوە ناچارییە کە خیانەتی(۱٦ی ئۆکتۆبەر)هۆکارەکەیەتی و بێ ئەخلاقی سیاسەتی جیهانی و پیلانگێڕی ووڵاتانی ئیقلیمش جیهەی جێبەجێکردننی گەورەیی پرۆسەی ڕیفراندۆم نیشاندەدات بەجۆرێک هیچ کام لەمانە نەیانتوانی خۆیان لەبەرامبەر نوکی پەنجەی مۆرکراوی ئازادی و سەربەخۆیی گەلەکەماندا ڕابگرن

٭ساڵێکە بەهەموو هێزی خۆمانەوە گەڕاوینەتەوە بۆ عێراق پاڵپشتی کابینەی(عادل عبدالمهدی)دەکەین و هەندێک گۆڕانکاری هاتونەتەبوون وەلێ هێشتا ئەو هۆکارانەی کە فاکتەری سەرەکی هەنگاونان بوون بۆ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی وەک خۆیان ماون ئەوەی تەنها گۆڕاوە یاسایی بوودجەی ساڵی(۲۰۱۹)کەئەویش وەک خۆی جێبەجێ ناکرێت ئەگینا کێشە سەرەکیەکانی نێوان بەغدادوهەولێر وەک خۆیان ماون جگەلەوە لەبچوکترین هەنگاودا عێراق عبدالمهدی دۆخی(کەرکوک و خورماتوو)ی چارەسەر نەکردوەو هێشا حاڵەتی نائاسایی(طوارء)حکوم دەکات و میلیشیا حاکمی شارەو پرۆسەی تەعریب و تەشەیوع بەردەوامەو ڕۆژانە هاووڵاتیانی کوردی ئەم ناوچانە زوڵمیان لێدەکرێت

٭زیاد له(۱۰۰)ساڵی ڕابردوو عێراق پێوویستی بەکە(حەکەم)هەبوووە حوکمی بکات نەک(حاکم) وەلێ هێشتا هیچ عەقڵیەتیان نەگۆڕاوەو بە عەقڵیەتی حاکم مامەڵە دەکەن و دەسەڵاتێکی بەهێزی ناوەندیان دەوێت بوونی ئێمەیان بەخود موختاریش قبوڵ نیە چی بگات بە فیدراڵی و سەربەخۆیی!!!!

٭ساڵی ڕابردوو پێمان دەڵێت حاکمەکانی عێراق شیعەبن یاخود سوننە لەسەر هەرچی ناکۆکبن ئەوا لەسەر بچوککردنەوەو سڕینەوەی ئێمە کۆک و تەبان بۆیە هەرچی زوترو خێراتر خۆمان ڕزگارکەین درەنگە

Top