ئەو كاروانە پر شانازیی و مێژووییەی كە دەیان ساڵە لە تێكۆشان و خەباتدایە لەپێناو چەسپاندنی كولتوری دیموكراسی و لەم پێناوەدا قوربانییەكی یەكجار زۆریداوە، ئامانجی پارتی و بارزانی لە جێگیركردنی كولتوری دیموكراسی لە باشووری كوردستاندا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كولتوری ڕەگەزپەرستی و شۆڤێنی بووە لەم دەڤەرەدا و خۆشبەختانە لەسەر ئاستی كۆمەڵایەتی پارتی و بارزانی توانیویەتی لە ساڵی 1946 تاكو ئەمڕۆ ئاشتیی كۆمەڵایەتی لە نێوان پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینی زمانەكان بپارێزێت و پێكەوەژیانی ئاشتییانە جێگیربكات بە ڕادەیەك كە ئەمڕۆ لە باشووری كوردستان یەكتر قبووڵكردن و ڕێزگرتن لە تایبەتمەندییەكانی یەكتر لە ئاستێكی باشدایە، بەڵام بەداخەوە لەسەر ئاستی بیروڕا سیاسییەكاندا تاكو ئێستا هەندێك لە هێزە سیاسییەكان نەیانتوانیوە پەیڕەوی كولتوری دیموكراسی بكەن بەپێچەوانەوە كولتوری ڕەگەزپەرستی و شۆڤێنی زاڵ بووە بە سەر حزبەكانیاندا، هەر بۆیەش دەبینین بەشێوەیەكی هاوبەش دەستیان لەگەڵ دوژمنانی كوردستان تێكەڵكردووە دژی هەرێمی كوردستان وەستاونەتەوە، بۆیە بەهێزبوونی پارتی واتا بەهێزەوە بەشدار بێت لە پرۆسەی سیاسیی هەمیشە وەكو دیوارێكی پۆڵایین بەرامبەر پیلانگێران وخیانەتكارانی دژە نیشتمان بوەستێتەوە و نەهێڵێت چیتر ئەم دۆخە ئاڵۆز و نا هەموارەی هەرێمی كوردستان لە هەموو روویەكەوە بەردەوام بێت و مەرامی سیاسی بەرەی شۆڤێنی عێراق و بەرەی خائینانی نیشتمان بەتاڵ بكاتەوە و هەنگاوەكانی رۆژ بەرۆژ بەرەو ئامانجەگەورەكە یە.پارتی دیموكراتی كوردستان لە سەر بناغەی رزگاریخوازی و سەربەخۆیخوازی دامەزراوە. شەهیدان خوێنیان بۆ دەستكەوتە نەتەوەییەكان بەخشیوە و پارتی پارێزگاری لێ دەكات و مافە دەستووری و نەتەوەییەكانیش لە بەغدا بەدەست دێنێت. كورد سەد ساڵە خەبات دەكات لە پێناو كوردایەتی و دۆزی نەتەوەییدا و هەمیشەیش كێشەی كورد لەگەڵ عێراقدا، لەسەر پرسە نەتەوەییەكان بووە، بۆیە هەر شەهیدێكی كوردستانیش خوێنی بەخشیبێت، لە پێناو كوردایەتی و پاراستنی دەستكەوتەكاندا بووە، ئەوەی كە تاوەكو ئێستا پارێزگاری لە دەستكەوتەكان كردووە و خەباتی بۆ نەتەوە كردووە، هەر پارتی بووە، بۆ پاراستنی دەستكەوتەكان و بەدەستهێنانی مافە دەستووری و نەتەوەییەكانمان لە بەغدا..نەیارانی كورد لە بەغدا لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو ، گوشار و پیلانگێرییی زۆریان دژی گەلی كورد و ئەزموونی دەستووری هەرێمی كوردستان گێرا ، ئامانجی سەرەكیش لاوازكردنی پێگەی كورد و هەڵوەشانەوەی ئەو قەوارە دەستوورییە بوو كە بەرهەمی خەبات و خوێنی شەهیدان و ماندووبوونی دەیان ساڵ قوربانیدانی گەلی كوردە ، دوای ئەوەی كوردستان بەرەو قۆناغێكی سەركەوتوو و پێشكەوتوو هەنگاویی نا و بە پێچەوانەوە و لە عێراق مڵمڵانێی تایفی و مەزهەبی و شەرو ناكۆكییەكانی ئەو وڵاتەی بەرەو هەڕەسهێنان و شەرٍی نێو خۆیی برد ، عێراق نەیتوانی پێشكەوتن و گەشە سەندن بە خۆیەوە ببینێ ، بە پێچەوانەوە ، هەرێمی كوردستان كە پێش هاتنە كایەی ئەو دەسەڵاتی دوای رووخانی رژێمی بەعس شوێنی بەخێوكردنی ئەو سەركردانە بوون كە ویستیان بێ نمەكی بكەن و كوردستان بخەنەوە ژێر دەسەڵاتی بە ناو فیدرالی وبەڵام بە بیروهزر شۆڤێنی و ناوەندی ، بۆیە، بینیمان گشت رێگەكانیان تا برینی بودجە و مووچەی خەڵكی كوردستان گرتە بەر ، و لە دوایین هەنگاویشدا ، هێرشی سەربازی و گەمارۆیان خستە سەر هەرێمی كوردستان ، بەڵام بە خۆراگری و فیدراكاری پێشمەرگە ، گەلی كورد و سیاسەتی حەكیمانەی سەركردایەتی سیاسی كورد و سەرۆك وەزیرانی كوردستان گشت ئەو لوغمانە پوچەڵكرانەوە و هەروەها گەمارۆكان تێكشكێنرا و ئینجا كاری لابردنی بودجە و مووچەی خەڵكی كوردستان چووە بواری جێبەجێكردنەوە . بۆیە هەڵوەشاندنەوەی سیستمی پاشەكەوتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، هەواڵێكی مووژدە بەخش بوو، بۆ خەلك و فەرمانبەران بوو بە سوپرایزێك، بەجۆرێك دەنگی داوەتەوە، لە هەر شەقام و كوچەو كۆڵانێك و ماڵێك بووەستی باس باسی لابردنی پاشكەوتی مووچەی فەرمانبەرانەو ئومێدێك بۆ خەڵكە گەڕاوەتەوە بەگەشبینیەوە بڕوانە داهاتوویان. بینیمان كە رۆژی 8/3/2019 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران كۆبووەوە. كە كارنامەی كۆبوونەوە بریتی بوو لە گفتوگۆكردن و بڕیاردان لەسەر بڕیارێكی پێشووتری ئەنجومەنی وەزیران كە بڕیاری ژمارە 64ی 2/3/2016 تایبەت بە پاشەكەوتكردنی ڕێژەیەك لە شایستە داراییەكانی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بوو، مووچە خۆران چاویان بڕیبووە تیڤییەكان و بە تامەزرۆیەوە گوێبیستی كەناڵەكانی راگەیاندن بوون، خۆش بەختانە نێچیروان بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و ئەندازیاری ئاوەدانی، ئومێدی بۆ مووچە خۆران گەڕاندەوە موژدەی هەڵوەشاندنەوەی سیستمی پاشەكەوتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاند". لەگەڵ بڕیاری هەڵوەشانەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران، بڕیارێكی دیكەی سەرۆك و ئەنجوومەنی وەزیران، چاوخشاندنەوە بوو، بەو ڕێژە شایستە داراییەی مووچەخۆران كە پاشەكەوت كراوە، كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەوڵی پێویست دەدات، بۆ خەرجكردنەوەو گەڕاندنەوەی ئەو شایستە داراییانە بۆ مووچە خۆرانی هەرێمی كوردستان، ئەوەش هەواڵێكی دیكەی مووژدە بەخشەو بە جێبەجێكردنی ئومێدی زیاتر بە خەڵك و مووچەخۆران دەدات و جولەی زیاتری بوژانەوەی ئابووری بەخۆیەوە دەبینێت." ئەگەر لەئێستادا سەردانی هەر شەقام و شوێن و كوچەو كۆڵانی ئەم ووڵاتە بكەین، تەنانەت لەسەر سفرەی خوانی هەر خێزانێكیش، باس باسی لابردنی پاشەكەوتی مووچەیەو دڵخۆشی خۆیان دەردەبڕن و لە چاوڕوانی مووچەی مانگانەیان دان ئایا چەند گۆڕانكاری بەسەر دادێت، هەروەك دەشڵێن ئەندازیاری ئاوەدانی بەر لەوەی گۆڕانكاری لە كابینەی حكوومەت بكرێت و حكوومەتی نوێ بكەوێتە خۆی، توانی بەڵێنەكەی بەجێبهێنیت و پاشەكەوتی مووچەی فەرمان بەران لابەرێت، هەروەها ئایندەیەكی گەشتر لە رێزدار نێچیرڤان بارزانی چاوەڕوان دەكەن. دوابەدوای ڕێككەوتنی ستراتیژی وكۆتایی نێوان سێ لایەنە سەرەكییەكەی كابینەی نوێی هەرێم كە پێكهاتوون لە پارتی و یەكێتی و گۆڕان، لە ئێستادا هەوڵەكان لە نێوخۆی حیزبەكاندا دەستی پێكردووە بۆ ئەوەی كار لەسەر یەكلایی كردنەوەی بەربژێرەكانی خۆیان بن بۆ ئەو پۆستانەی بە پێی ڕێككەوتن بەر هەر لایەنێكیان دەكەوێت، بریارە پەرلەمان درێژە بە ڕێكارە یاساییەكانی خۆی بدات لە پێناو كاراكردنەوەی سەرۆكایەتیی هەرێم و هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم، پارتی دیموكراتی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەو پۆستە یەكلایی كردبۆوە.پارتی دیموكراتی كوردستان ، ئەو حیزب و هێزە جەماوەرییە متمانەپێكراوەیە كە ، بە پێی بارودۆخ و بە پرنسیپی گونجاو مامەڵە لەگەڵ بارودۆخ دەكات و هەوڵەكانی لە پێناو بەدەستهێنانی مافە ڕەواكانی میللەتی كوردە كە ڕێبازی بارزانی وای لێدەخوازێت، ئەوان لەسەر مەسەلەی جێگری سەرۆكی هەرێم، لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان و یەكێتیش كە داواكاری یەكێتییە ڕێككەوتوون و بزووتنەوەی گۆڕان پێشتر ڕازی نەبوون بەڵام بە تێگەیشتنیان بە بارودۆخەكە ڕازیبوون و بڕیارە بابەتەكە لەم یەك دوو ڕۆژەدا كۆتایی پێبهێنرێت.ڕێككەوتنەكان گرنگ بوون و جێگای دڵخۆشی خەڵكن.بەدڵنییاییەوە،یەكەم هەنگاوی كابینەی نوێ چاكسازی دەبێت و هەروەها مەسەلەی باشكردنەوەی مووچە و یەكلایی كردنەوەی پرسی بەغدا و ئاسایی كردنەوەی دۆخی كەركووك بەهەمان شێوە.پارتیی دیموكراتی كوردستان بە پشوودرێژی توانی یەكێتی و گۆڕان رازی بكات بەشداریی لە كابینەی نوێی حكوومەتدا بكەن.بە دڵنیاییەوە ئەو رێككەوتنانە گرنگن و خەڵك دڵی پێیان خۆشە.پارتی دیموكراتی كوردستان لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان و گشت كابینەكانی تریش قوربانی بە پشك و پۆستەكانی خۆیداوە لە پێناو یەكڕیزی و باس لەوەشدەكات كە لە پەرلەمانی عێراقیش ئەگەرچی گەورەترین حیزبە، بەڵام دەبینین پۆستی لایەنەكانی تر لە پۆستی پارتی زیاترن.سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، جێگری سەرۆكی پەرلەمان، وەزارەتی ناوخۆ، ئەنجوومەنی ئاسایش، وەزارەتی پەروەردە، وەزارەتی تەندروستی و هەروەها چەند دەستە و دامەزراوەیەكی دیكەش لە كابینەی نۆیەمدا بەر پارتی دەكەون، هەروەها باسی لەوەشكرد، لەم كابینەیەدا وەزارەتێك دەدرێتە پێكهاتەی مەسیحییەكان ئەوەشی بە پەرۆشی پارتی زانی بۆ پێكهاتەكان و ڕایگەیاند، هیچ لایەنێك وەك پارتی پەرۆشی پێكهاتەكانی كوردستان نییە، لە پێناو بونیاتنانی كوردستانێكی بەهێز .. ئەمەش هەنگاوێكی گرنگ و ستراتیژ و سەرەتایی بونیاتننانەوەی ئابووری و بەرەو كوردستانێكی بەهێز و ئاوەدانە ..